با من ده‌می فاروق جه‌میلی وه‌زیری دادتان له‌ قسه‌ بۆ بخه‌م!

Tuesday, 18/08/2009, 12:00

3755 بینراوە


خوێنەرانی بەرێزی كوردستانپۆست.....
وەزیری ناداد لە ژمارەی 4949 ی رۆژی 13/08/09ی كوردستانی نوێ دا نوسیویەتی كە ئەو بە هیچ جۆرێك پارەی سواڵ وەرناگرێت وە هیچ پەیوەندیەكی نیە لە گەڵ وڵاتی ئەڵمانیادا. لێرەدا بە داخەوە ئەبێت بڵێم كە ڕاست ئەكات. خۆی ئەو پارەیە وەرناگرێت بەڵام سوعاد خان كە ژنی دووەمێتی ئەم پارەیە وەر دەگرێت. لەبەر ئەوەی فاروق جەمیل بە نەخۆش لە قەڵەم دراوە پێویست ناكات هەر شەش مانگ جاری بچێتە بەردەم سۆسیاڵ بۆ ئسبات وجودی، چونكە تەمەنی بەسەر چووە داوای كاری لێ ناكەن. من زۆر زانیاری ترم لایە كە نەم دەویست باسی بكەم بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو سایتی بەرێزی كوردستان پۆست بە سایتێكی ناراست ناو دەبات, ناچارم هەندێك لەو پۆخڵەواتانەی بخەمە ڕوو.
لە ساڵی 1996 دا فاروق جەمیل و خێزانەكەی (ژنی دووەمەوە 4 منداڵی) ڕوویان كردە وڵاتی ئەڵمانیا. ئەمان بەمەبەستی وڵاتی بەریتانیا ڕوویان كردبووە ئەوروپا و نەیان دەویست لە ئەڵمانیا نیشتەجێ ببن. لەبەر ئەوە خۆیان بە ناوی غەڵەتەوە ناونوس كرد. لە وڵاتی ئەڵمانیا چەندەها موخالەفەی قانونیان كردبوو. لەوانە كرینی شتومەكی كارەبایی بوو (وەكو كامیرە و كامیرای ڤیدیۆ) بە قەرز لە سوپەر ماركێتە گەورەكان و فرۆشتنەوەی ئەو شتانە بە پارەیەكی هەرزانتر لە نرخی خۆی بە خەڵكی. بەم شێوەیە پارەیەكی باشیان بەیەكەوە ناو بە قاچاغ روویان كردە وڵاتی بەریتانیا. لێرە بە ناوە ڕاستییەكانیان خۆیان ناونوس كرد و نیشتە جێبوون. بەڵام لەبەر ئەوەی پارەیەكی زۆر قەرزاری ئەو سوپەرماركێتانە بوون، هەروەها قەرزاری بەنكی ئەڵمانی بوون, وڵاتی ئەڵمانیا لە رێگای پەنجە مۆرەكانیانەوە بەدوایاندا گەرا و لێرە (واتا لەوڵاتی بەریتانیا) دۆزرانەوە. بەریتانیا تەسلیمی ئەڵمانیای كردنەوە. لەوی لە دادگا فاروق جەمیل حوكم درا بە 1000 سه‌عات كاری خێر لەبەر ئەوەی ئەو بڕە پارەیەیان لە بەریتانیا بەجێهێشتبوو، لە ئەڵمانیا خۆیان بە موفلس لە قەڵەم دا، گوایە ئەو پارەیەیان داوە بە قەچاغچی بۆ هێنانیان بۆ وڵاتی بەریتانیا. خێزانەكەی حوكم نەدرا لەبەر ئەوەی منداڵەكانی بچوكیان هه‌بوو، ئەو دەبوایه‌ سەرپەرشتییان بكات. ئەمەش هۆی ئەوەیە كە فاروق جەمیل جنسیەی ئەڵمانی وه‌رنه‌گرت.
هەموو كەس ئەو ڕاستیە دەزانی, ئەگەر مرۆڤ هەر سه‌رپێچییه‌کی یاسایی بكات ئەوا جنسیەی ئەو وڵاتەی نادەنێ. بۆیە فاروق جەمیل جنسیەی نییە، بەڵكو ئیقامەی هەیە لەسەر پاسپۆرتی عراقی.
ئەمەیە وەزیری دادی كورد. وەرە دزێك و ساخته‌چییه‌ک وەزیری دادت بێت، ئیتر دەبێ ئەو وڵاتە چۆن بێت؟
بۆ ڕاستی قسەكانم با حكومەتی هەرێم لە ڕێگایەكی قانونیەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا بپرسێت ئەگەر ڕاست نەبوو من حازرم ئاشكەرا داوای لێبووردنی لێبكەم و بۆی هەیە ادعام لەسەر بنوسێ لە لەندەن، بەڵام تا ئەو وەزیری داد بێت من دووپێم نایەتەوە كوردستان. لەوانەیە بە رۆژی رووناك لە ناوت بەرن بە ناوی یاسا و دادگاوە كەس نەتوانێت بەرگریت لێبكات. جا کوردینه‌ ئه‌م دز و پیاوه‌ وەزیری دادت بێت، ئه‌و وه‌زیره‌ش مەسینەهەڵگری كۆسرەت رەسول بێت، ئیتر ئەبێت لەو هەرێمە چ خەبەر بێت و چ روو بدات؟!
خوا رەحم بە خەڵكی بێ تاوان و دەست لە ئەژنۆی كوردستان بكات.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە