بەیاننامەى پێنج رێکخراوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌ گه‌رمیان

Wednesday, 20/10/2010, 12:00

1564 بینراوە


ئێمە وەكو ئەوڕێكخراوانەى لاى خوارەوە كەناومان هاتووە لەدوایى ئامادەبوونمان لەزیادكردنى ئاشكرا بۆفرۆشتنى (13) پارچەزەوى ڕووكن نایاب لەسنورى سەرۆكایەتى شارەوانى كەلار لەبەروارى 19/10/2010 دوایى چاودێرییەكى وردمان لەوبارەیەوە مەزایدەیەكى پاك وئاشكراو شەفاف بەئامادەبوونى لیژنەو نزیكەى (200) كەس و بەبەشدارى (94) كەس بەپێى یاسایى ژمارە 32 لەساڵى 1986 هەمواركراوى كارپێكراو لەهەرێمى كوردستان هەموویان فرۆشران ئێمە لەو[ پێنج ] ڕێكخراوە دەستخۆشیان لێ دەكەین و پشتگیرى تەواوى خۆمانیان بۆدووپات دەكەینەوە بەتایبەتى لەفرۆشتنى زەوى ژمارە (4807\54) كەرتى 102 كەلار گەڕەكى شەهیدان كە بە (325) سێ سەدو بیست وپێنج ملیۆن دینارى عێراقى فرۆشرا ئەو پارچە زەوی یە كەبەدوونوسراوى جیایى ئەنجومەنى وەزیران بەواژۆى سەرۆكى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران داوایى لەسەرۆكایەتى شارەوانى كەلار كردبوو بدرێتە هاووڵاتیەكى شارى كەلار كەفەرمانى وەزاریشى نەبووە بۆ وەرگرتنى زەوییەكە ئەمەش پێچەوانەى بڕیارەكانى خۆیانە كەپێشتر بەنوسراوێك ئاگادارى گشت شارەوانیەكانیان كردووە تەوە كە گشت پارچە زەوییە نایاب وڕوكنەكان بەزیادكرنى ئاشكراوپێكهێنانى لیژنە بفرۆشرێت .
بۆیە ئێمە ئەوداواییەى ئەنجومەنى وەزیران ڕەتدەكەینەوە وبەناعەدالەتى ودەستێوەردان لەسنورى كارى شارەوانى كەلارى ئەزانین كەئەمە چى ویژدانێك قبوڵى دەكات زەوییەكى (325) سێ سەدو بیست وپێنج ملیۆن دینارى بدرێتە هاووڵاتیەكى ئاسایى كەئەوە نرخەكەى بێت . وەداوامان وایە لەوەزیاتر ئەنجومەنى وەزیران فشار نەخاتە سەرسەرۆكى شارەوانى كەلار بابهێڵن بەپێ ى یاساو ڕێنماییەكانى شارەوانیەكان كارەكانى خۆیان ئەنجام بدەن .
وەئێمە لێرەوە ڕایئەگەیەنین ئەگەر فشارەكان بەردەوامبێت بۆسەر شارەوانى كەلار ئەوە خەڵك ئەجوڵێنین وداوایان لێ ئەكەین بڕژێنە سەرشەقامەكان . وەلەوەش زیاتر ئەوە قبوڵ ناكەین هەرڕۆژەوكەسێك لەلایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بەبیانووى جیاوازەوە نوسراو بهێنێت بەمەبەستى وەرگرتنى زەوییە نایاب وڕووكنەكانى شارەكەمان ، ئەگەر زەوی دابەش كردن هەیە با بۆهەموو خەڵك هەبێت نەك تەنها بۆچەند كەسێكى دیاریكراو .
وەداواكاریشین لەحكومەتى هەرێمى كوردستان ئەو (13) پارچە زەوییەى سنورى شارەوانى كەلار لەبەروارى 19/10/2010 فرۆشرا باپارەكەى بكرێتە پرۆژەى خزمەتگوزارى بۆشارەكەمان كەزۆرپێویستیەتى .
ناوى ڕێكخراوەكەمان :
1- كۆمەڵەى پەیامى گەرمیان
2- یەكێتى لاوانى دیموكراتى لە كوردستانى عێراق لقى گەرمیان
3- گرووپى بەگژاچوونەوەى گەندەڵى لەگەرمیان
4- كۆمەڵەى ئافرەتانى كوردستان لقى گەرمیان
5- گرووپى گەنجانى بوێر لەگەرمیان
20/10/2010 كەلار


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە