باخان كەمال گلەیی لە گۆڤاری هۆنیا دەكات

Monday, 09/04/2012, 12:00

6132 بینراوە


لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا ژمارەیەكی ئێجگار زۆر گۆڤار و ڕۆژنامە دەردەچن بە تایبەت گۆڤارە گشتیەكان كە پڕن لە بابەتی جوربەجۆر یەكێك لە بابەتەكانی گوڤارەكان هەڵواسینی وێنەی بێژەرێك یان پێشكەشكارێك یان هونەرمەندێك یان هەر بەهرەمەندێكی تری كچە بۆ پڕ فرۆشكرنی ژمارەی گۆڤارەكانیان ، منیش وەكو بێژەر و پێشكەشكارێكی كچ كە لە ئێن ئاڕ تی كار دەكەم زۆرێك لە گوڤار و ڕۆژنامەكان چاوپێكەوتنیان لەگەڵدا كردووم من سوپاسیان دەكەم و ماندونەبوونیان لێدەكەم ، لەم ماوەی ڕابردوودا لە ژمارە (61)یدا گۆڤاری هۆنیا چاوپێكەوتنێكی لەگەڵدا كردووم بەداخەوە قسەكانی منی وەكوخۆی بڵاو نەكردۆتەوە منیش ویستم ئەم ڕۆنكردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بڵاكەمەوە :
بەڕێزان لە یەكێك لە مانشێتەكانی بەرگی دەرەوەی گۆڤارەكە نوسیویانە گوایە من وتوومە " ئەگەر ڕۆژێك دەركەوت ئێن ئاڕ تی سەر بە بەرپرسێك و لایەنێك بێت من هەر كاری تیا دەكەم " من هەرگیز وام نەوتوە و ناشڵێم ، من وتوومە من سەر بە هیچ لایەنێكی حیزبی نیم و بۆیە لە ئێن ئاڕ تی كار دەكەم چونكە بێلایەنە.
هەروەها گوڤاری هۆنیا مانشێتێكی تریان نووسیووە گوایە من وتوومە " حەزدەكەم ژیانی هاوسەری لەگەڵ كەسێك پێك بهێنم تێگەیشتنی وەك پیاوی كورد نەبێت " بەڵكو من وتومە " حەزدەكەم كەسێكی بەشەخسیەت و ناسراو و تێگەیشتنێكی جیاوازی هەبێت " لە شوێنێكی تر نوسیوویانە كەوا من دەرچووی پەیمانگای وەرزشیم لە كاتێكدا من " دەرچووی كولێژی وەرزشی زانكۆی سلێمانیم" نازانم بۆ ئەو هەموو گوڕانكاریانەیان كردووە ، ئەو جورە كار و گوڕانكاری لەو مانشێتانە لەگەڵ ئەخلاقی ڕۆژنامەگەری یەكناگرنەوە چونكە ئەوەی ئەوان نوسیویانە قسەی من نین ، ئەگەر خوێنەرانی ئەو ژمارەی هۆنیا كە چاوپێكەوتنیان لەگەڵ كردووم بە وردی دیقەتیان دابێت تەنانەت ئەو مانشێتانەی لە سەر بەرگی گۆڤارەكە و لاپەڕەكانی ناوەوەی هەرگیز یەكناگرنەوە و جیاوازیان زۆرە كاتێ‌ من بینیم تۆشی شۆك بووم، زۆر كەسیش گلەیان لێكردووم وایان زانیووە كە من وام وتوە پێوستە هۆنیا ڕۆنكردنەوە بدات و داوای لێبوردن بكات ، داوا لە هەموو بەهرەمەند و پێشكەشكار و بێژەر و هونەرمەندە هاوڕەگەزاكانم دەكەم ئاگایان لە و جۆرە گوڤارانەبن كە بۆ پڕ فرۆشكرنی ژماری گۆڤارەكان و پەیداكرنی خوێنەرەوە بە پێی حەزی خۆیان دەستكاری لە قسەی ئەو كەسانە دەكەن كە چاوپێكەوتنیان لەگەڵدا ساز دەكەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە