ئاشكراكردنی گەندەڵیەكانی رۆژنامەی رووداو پڕۆژەی تەلەفزیۆنی روووداونیوز نهێنیەكانی ئاكۆ محەمەد و باندی سێكسی تەلەفزیۆنی رووداو نیوز- بەشی

Monday, 09/11/2009, 12:00

2218 بینراوە


كادیرێكی مەكتەبی راگەیاندنی پارتی دوای ئاشكراكردنی گەندەڵیەكانی ستافی رۆژنامەی رووداو نیوز كە تا ئێستا موچە بەناوی چەندین نووسەر و رۆژنامەنووس وەردەگرن و چەندین ناوی وەهمیش لەو رۆژنامەیە هەیە. مەكتەی نێچیروان بارزانی بەدواداچوونی بۆ ئەو مەسەلە یە كرد چونكە بەڵگەكان دەرخەری ئەو راستیە بوون كە سەرۆكی كارگێری و سەرنووسەری ئەو رۆژنامەیە چۆن بەناوی هەندێ رۆژنامەنووسانی دڵسۆز و تاراوگەنشین وەردەگرن كەچی ئەو رۆژنامەنووسانە تەنانەت فلسێكیان لەو رۆژنامەیە وەرنەگرتبوو. راستیەكەشی وەك لە زاری نووسەرو رۆژنامەنووس ئیبراهیم مەلازادە، دەرهێنەری ناسراوی كورد سیروان رەحیم و رۆژنامەنووس ئاری سابیر و چەندینی تر روونكردنەوەی خۆیان راگەیاند كە ئەو رۆژنامەنووسە دڵسۆزانە بەهیچ شێوەیەك ئاگاداری ئەو موچەیە نەبوونە.
لێرە با هەندێ گەندەڵی تری ئەو ستافە بۆ رای گشتیی ئاشكرا بكەین.
سەرنووسەری هەفتەنامەی رووداو (عمران) ناسراو بە ئاكۆ محەممەد كاتی لە نێو ریزەكانی یەكێتی نەتەوەی دیموكراتی كوردستان حیزبەكەی غەفور مەخمووری بوو ، بۆ کاریی موخابه‌راتیی دەستی لەگەڵ غەفوور مەخموری لە مانگی 6 ساڵی 2000 تێکه‌ڵکرد.. دواتر غه‌فور راسته‌وخۆ ئاكۆی لە بارەگای هەرێمی سۆرانی یەكێتی نەتەوەی گواستەوە هەولێر و كردی بە سەرنووسەری هەفتەنامەی میدیا. ئەوكات میزانەی یەكێتی نەتەوەی مانگانە نیو ملیۆن دیناری سویسری بوو كە لە مەسیف دەهات.
لەرۆژی یەكەمدا كە ئاكۆ، وەك سەرنووسەری میدیا دەست بەكاربوو زانی كە غەفور مەخمووری دەستی مادی بۆ ناكاتەوە هەستا بە پیلانگێری لەدژی غەفور مەخمووری و خۆی لە چەندین ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان نزیك كردەوە لە سەرۆ قادر پارەی وەردەگرت. سەرۆقادر كورسی و قەنەفەكانی ژووری ئاكۆی دابین كرد و میزانیەكەی تایبەتیشی بۆ ئاكۆ برییەوە. ئەمە لای غەفور مەخموری نەزانراو بوو. لێرەوە ئاكۆ مەحمەد بوو بەیاریچیەكی باش.

دواتر مەكتەبی ئازاد بەراواری میزانیەكی تایبەتی پێدا.
دوای ئاشكرابوونی ئەو گەندەڵیانەی ئاكۆ، غەفور مەخموری بڕیاری دەركردنی ئاكۆی دا. لەو قۆناغەشدا نورەدین وەیسی لە كەندا هاتبووە و ئەوكات نورەدین سەردانی مەسعود بارزانی كرد و داوای لێ كرد پرۆژەی پێدا و لەو رێگەیەوە تەحویلی نێچیروان بارزانی درا.
ئەوكات پرۆژی رووداو خرایە بەردەم نورەدین كە لەئەسلدا ئەو پرۆژەیە هی که‌سێکی دیکه‌ بوو. هەریەك لە ئاكۆ و نورەدین تەنسیقیان كرد كە نورەدینی بلیەمەتی جوێن، وەك خاوەن ئیمتیاز و ئاكۆش وەك سەرنووسەر بێت. دوو سەیارە و پاسێك لەلایەن مەكتەبی نێچیروان بە رۆژنامەی رووداو درا، بەڵام نورەدین داوای مۆنیكا كرد بەڵام ئەو ئاواته‌ی نەهاتە دی.
ئاكۆ ئەم جارە لەگەڵ سەرۆ قادر خۆی بردە پێشەوەو لە كۆنگرەی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان (لەشكرێك لە رۆژنامەنووسی بەناو) سەرۆ پۆستی بۆ دیاریكرد. لە به‌رامبەردا ئاكۆ لەرووداو بە كارتی سەرۆ یاری بە هەفتەنامەكە دەكرد. لێرەوە ئاكۆ یاریەكی تری بە نورەدین كرد و لە پۆستی خاوەن ئیمتیاز لای دا و كردی بە سەرۆكی ئەنجوومەنی كارگێری، كە ئەمجارە خۆی دەسەلاتی رەهایە. دوای ئەوە ئاكۆ بیری لەوە كردە بۆچی ئەویش وەك سەرۆ قادر نەبێت، هەستا بانگی رێبوار كەریم وەلی كرد و موهاجەهه‌یەكی فەقیرانەی بۆ لە نیچیروان وەرگرت. كە تێدا داوای كرد تەلەفزیۆنی رووداو نیوز بكرێتەوە، نیچیروان موافەقەی كرد. ئێستا ئاكۆ دەیەوێت لە هەموو رێگەیەكەوە نورەدین فت بكات.  ئاكۆ لە 5 جێگەوە پارە وەردەگرێت و هاوكات مامۆستایە موچەی هەیە و دەوام ناكات و دوومندالی لە قوتابخانەی شیوەفاتی نێودەولەتی داناوە. لە هەولێری نوێ خانووی چوارەمی كردەوە. بەڵام نورەدین یاریچەیەكی فاشیل بوو، ئێستا دەسەلاتی نییە. ئاكۆ گوتی ئەو شتەی لەسەر ئێمە بلاو بۆتەوە لە كوردستانپۆست شەڕەكەی بە نورەدین دەكەم. لە دواهەمین دانیشتنی ئاكۆ لەگەل نیچیروان كە ئەوكات نێچیروان سەرۆكی حكوومەت بوو ئاكۆ گوتی ئەزبەنی نورەدین خانوی نییە، بەلام نێچیروان كە گەندەلیەكانی ئەوانی لە كوردستانپۆست بینی بوو ئەو داوایه‌ی رەتكردەوە.

پرۆژەی تلەفزیۆنی رووداو نیوز كارەساتێكی گەورەی لێدەكەوێتەوە. چونكە که‌سێک (.....سانسۆرکراوه‌-کوردستانپۆست) كە پۆستی لە و تەلەفزیۆنە دەبێت خەریكی دروستكردنی باندێكی سێكسیە، بەڵام هەركچێك كە داوایان لێكردبێتن رەفزی كاركردن لەو پرۆژەیه‌ پێداون. ئاكۆ لە رێگەی پێوەندی تەلەفۆنیەوە داوای لە 10 كچ زیاتر كرد كە لەو پرۆژەیە بەشدار بێت بەڵام كچێك گوتی ئەوان (ئاكۆ و جەمعاتەكە) ی سوكن من كەسایەتی خۆم بۆ پارە سوك ناكەم و داواکه‌ی ئاكۆی ره‌تكرده‌وه‌. ئەو باندە سێكسیەی كە ئاكۆ بە ناوی تلەفزیۆن كاریان پێدەكات مەبەستی سەرەكی بۆ كاری سیخوریە.
ئامانجی تەلەفزیۆنەكە لێدانی كۆمپانیای وشە و كاری سیخوری كردنە بەسەر ئیسلامیەكان و بەتایبەت یەكگرتووی ئیسلامی.
لە بەشی سێیەمدا دەقی چەند نامەیەكی نهێنیی بڵاو دەكەمەوە كە ئاكۆ بۆكاری خۆی و سیخوری بۆ هەندێ لایەن لەسەر رۆژنامەنووسان نوسیویەتی.
 
كادیرێكی مەكتەبی راگەیاندنی پارتی





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە