KURDISTANPOST
هه‌ڵوه‌دا
وێنه‌کان خۆیان ده‌دوێن!
Monday, 02/11/2009, 12:00
1313
بینراوە
ئه‌گه‌رچی رزگاربوونی هه‌ر به‌شێک له به‌شه لێکدابراوهکانی کوردستان له‌ژێر ته‌وژمی زولم و سته‌م و داگیرکاری و ده‌سه‌ڵاتی تاکرهویانهی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، به سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌کانیه‌وه، خه‌ونی هه‌موو تاکێکی کورد بووه و هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستاش له‌ژێر سێبه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دا، (باشوور) هه‌مان بیره‌وه‌ریه تاڵه‌کانی رابردوومان دێنه‌وه بیر‌و چێژ له‌و ئازادییه وه‌رناگرین که ئێستا به‌ناو له‌ئارادایه!
بۆنموونه: هه‌روه‌ک ده‌زانین دوای پێکهێنانی حکومه‌تێک له هه‌رێمی کوردستان و دامه‌زراندنی پهرلهمانینک، که پێکهاته‌ی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م چین و توێژه کانی کوردستانه وه‌ک په‌نایه‌ک بۆ خه‌ڵکی کوردستان تا داخوازیه‌کانیان تێیداجێبهجێ بکرێن، که‌چی پارتیی دێموکراتی کوردستان، وه‌ک خۆ سه‌پاندن و نیشاندانی عه‌زه‌ڵات، وه‌ک ره‌مزێکی پارتیی، وێنه‌یه‌کی به پانایی دیواری په‌رله‌مان، له‌پشت سه‌ری سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان داناوه! دیاره جێی خۆیه‌تی رێز له‌و وێنه‌یه‌و رابردووی ئه‌و سه‌رکرده‌یه بگیرێت، به‌ڵام خۆ ته‌نیا هه‌ر ئه‌و به‌ڕێزه نه‌بووه که خه‌باتی کردبێ و پێناسه‌ی کورد بێت له جیهاندا!
ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌ویه که خه‌باتگێڕێکی ماندوویی نه‌ناس و تێکۆشه‌ر بووه، که‌وابوو سه‌رکرده‌کانی تری کوردستان وه‌ک نه‌مران: شێخ مه‌حمود و شێخ سه‌عیدی پیران و قازی محهممهدو هتد... له‌گه‌ڵ رێزمدا، یان هیچیان نه‌کردووه له‌مێژووی ژیان و خه‌باتیاندا، یان ده‌بوایه وێنه‌ی ئه‌وانیش وه‌ک وێنه‌ی ئه‌و نه‌مره، (بارزانی) دیواری په‌رله‌مانیان پێ داپۆشرابایه. که ده‌توانم بڵێم: ئه‌وکاته دیواری په‌رله‌مان ده‌بوو به ئه‌لبوومێکی رازاوه‌ی سه‌رکرده‌کانی کوردستان، به‌بێ بایه‌خدان به شه‌هیدانی تری ناو سه‌نگه‌ر و گیان فیداکانی رێگای رزگاری کوردستان!
به‌بێ گومان پارتیی به‌زمانی وێنه به هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان، به‌تایبه‌تی به هاوپه‌یمانه ستراتیژیه‌که‌ی ی.ن.ک، ده‌ڵێ: ئه‌گه‌رچی سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌ناو د. به‌رهه‌مه‌و سه‌ر به یه‌کێتیی یه، به‌ڵام هیج توانایه‌کی نییه‌و ده‌سه‌ڵاتی ی.ن.ک، له‌به‌رامبه‌ر پ.د.ک دا وه‌ک ئه‌و وێنه‌یه وایه که به‌چاوی خۆتان ده‌یبینن!
هه‌ڵوه‌دا
© 2019- Kurdistanpost