کاک ئه‌حمه‌دی موفتی زاده‌ له‌ نێوان ویژدانی مردووی سه‌ڵاحی موهته‌دی و ویژدانی زیندووی رابه‌رێکی چریکهای فه‌دایی خه‌ڵقی ئێراندا

Wednesday, 07.18.2012, 12:00

344 بینراوە


پاش شه‌هید کردنی سه‌رکرده‌ (کاک فوئاد مسته‌فا سوڵتانی) کوردستانی بوو، سه‌رکردایه‌تی به‌شه‌ چه‌په‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌داخه‌وه‌ که‌وته‌ ده‌ست برایانی موهته‌دی ئێرانچی
(ئێلخانی زاده‌شیان پێده‌ڵێن)، کاک سه‌لاح و کاک عه‌بدوڵلا، ژن برای کاکه‌ ئه‌حمه‌دی موفتی زاده‌ی رابه‌ر و فه‌یله‌سوفن و هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایانه‌وه‌، فکر و بزوتنه‌وه‌ و حه‌ق بێژیی و توانای خودادادی کاکه‌ ئه‌حمه‌د بۆ چه‌په‌کانی کورد و رابه‌ره‌کانیان، هه‌رس نه‌ده‌کرا و له‌ فرسه‌تێک ده‌گه‌ڕان که‌ گورزیک له‌ کاک ئه‌حمه‌د بوه‌شینن. له ‌ئه‌وه‌ڵه‌وه‌ ،سیخوڕی خۆیان ده‌نارده‌ ناو کلاسه‌ رۆشنگه‌ری و په‌روه‌ردییه‌کانی ئه‌م مامۆستا فره‌ پایه‌ به‌رزه‌ و به‌خه‌یاڵی خۆیان، ده‌یانویست ماندووی بکه‌ن. یا به‌کرده‌وه‌ی فره‌ بازاریانه و منداڵانه‌‌، کاتێ کاک ئه‌حمه‌د راسته‌و خۆ له‌ رادوێوه‌ قسه‌ی ده‌کرد بۆ خه‌ڵکی شاری سنه‌ی خۆشه‌ویست، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌م بزوته‌وه‌، ئێرانچیتییه‌، به‌ ته‌لفۆن وه‌کی ئه‌وه‌ی فارس بن، زه‌نگیان ئه‌داو : فره‌ ناشرین، چونکه‌ درۆ بوو، ده‌یان ووت : اقای مفتی زاده‌ ما یک عده‌ از هوادارانی شما هستیم، منتهی زبانی کردی بلد نیستیم، اگر امکان دارد، فارسی حرف بزنین تا ما هم از گفتارهای شما بهرمند شویم.
(ئه‌مه‌م له‌ نووسینیکی کاکه‌ ئه‌حمه‌دا بینیوه‌ و ئێستا له‌به‌ر ده‌ستمدا نییه‌، له‌و کاته‌دا که‌ ئه‌مه‌م خوێنده‌وه‌ هێنده‌ دلم پڕ بوو بۆ سه‌بر و ره‌حم و مه‌زنی ئه‌م رابه‌ره‌ بێ هاوتایه‌ و بۆ جه‌هل و نه‌فامی ئه‌و ژماره‌ کورده‌، بۆیه‌ ئه‌م نووسینه‌ له‌ زه‌ین و فکرمدا ئاوا به‌ هه‌لکۆڵراوی ماوه‌ته‌وه‌، ره‌نگه‌ ووشه‌گه‌لێکم پاشو پێش خستبێ، ده‌نا هه‌ر ئه‌و قسانه‌یه‌ که‌ له‌و نووسینه‌دا خوێندومه‌ته‌وه‌)، ئه‌مه‌ش کوردییه‌که‌ی : ئاغای موفتی زاده‌، ئێمه‌ ژماره‌یه‌ک له‌ لایه‌نگرانی ئێوه‌ین، به‌ڵام زوانی کوردی نازانین، ئه‌گه‌ر ده‌شێ، به‌ فارسی قسه‌ بکه‌ن تا ئێمه‌ش له‌ قسه‌کانتان سوود وه‌رگرین. وه‌ڵامی لۆچیکی و نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک هه‌میشه‌ی کاکه‌ ئه‌حمه‌د بۆیان ئه‌مه‌یه‌ : من له‌ پشت ئه‌م میکرۆفۆنه‌وه‌، گوێچکه‌ گه‌لی هاوشارییه‌کانم ئه‌بینم، له‌ پشت ئه‌م کامیرانه‌وه‌ چاوگه‌لی هاوشارییه‌کانم ده‌بینم، من هه‌رگیز ناتوانم له‌گه‌ڵ هاوشارییه‌کانی خۆما، به‌ غه‌یره‌ز زوانی کوردی، به‌ زوانی تر قسه‌ بکه‌م، که‌سگه‌لی تر ده‌توانن من ناتوانم. پێیان وابوو به‌م کاره‌ ده‌توانن، کار بکه‌نه‌ سه‌ر زه‌ین و فکری کاک ئه‌حمه‌د و گوێگره‌کانی که له‌ ئه‌ژمار نه‌ده‌هاتن و باوه‌ر و متمانه‌ی ته‌واویان، به‌م که‌سایه‌تییه‌ بێوێنه‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌کیان هه‌بوو، به‌هه‌ڵه‌یاندا به‌رن، بێگا له‌وه‌ی که‌ فکر و زه‌ینێک ‌هێزی بێپایانی خودای له‌گه‌ڵدا بێت، کۆمه‌ڵه‌ ئاسانه‌، ده‌ کۆمه‌ڵه‌ی تریش، نه‌ ده‌یانتوانی و نه‌ ده‌توانن، یه‌ک موو زه‌ینی موباره‌کی به‌ چه‌وته‌ رێدا به‌رن، ئه‌و بیرانه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌، پوچ له‌ دایک بوون، چونکه‌ ئفلیج و له‌ ناوه‌ختدا و زۆربه‌یان به پرۆسه‌ی‌ سیزارین هاتونه‌ته‌ دنیاوه‌، بزووتنه‌وه‌ سیاسییه‌کان، که‌ خولیا و غه‌میان، گه‌یشتنه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌گه‌ر نیه‌تێکی خێرش له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بووبێت (که‌ بێگومان له‌لای کاک فوئاد بوو)، ئه‌وا به‌ نه‌مانی سه‌رکرده‌که‌، ئیتر ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ ئه‌و بنه‌ما فکرییه‌یان نییه‌، بۆیه‌ هێدی هیدی له‌خه‌ڵک داده‌بڕێن و خه‌ڵکیش لێان دوور ده‌که‌وێته‌وه‌، چونکه‌ ئامانجه‌که‌یان بچوکه‌ و ناتوانن تینوێتیان بۆ ده‌سه‌ڵات بشارنه‌وه‌، به‌ڵام که‌سێک وه‌ک کاک ئه‌حمه‌د که داوای خێری بۆ هه‌موو که‌سێک ده‌کرد ته‌نانه‌ت بۆ دوژمنه‌کانێشی و خۆی هیچی نه‌ده‌ویست، تا دێ خۆشه‌ویستر و فکره‌که‌شی تا دێ له‌دڵانی زیاتردا جێگیر ده‌بێ، ته‌نانه‌ت کاک ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌نده‌‌ مه‌نتقی بیری ده‌کرده‌وه‌، که‌ مه‌سه‌له‌ی نه‌هێشتی چینایه‌تی له‌ باوه‌ڕی مارکس دا ، به‌ کارێکی موباره‌ک ده‌زانی، ئه‌مانه‌ نیشانه‌ی گه‌وره‌یی و توانای په‌یبردنی ئه‌م رابه‌ره‌ بیهاوتایه‌یه‌.
کاک سه‌ڵاح مهتدی له‌ گۆڤاری لڤین، سه‌باره‌ت به‌ کاک ئه‌حمه‌د، ناحه‌قی زۆر ده‌کات و وه‌ک سیاسییه‌ک، راستییه‌کان پێجه‌وانه‌ ده‌کاته‌وه‌ و وه‌ک ده‌سه‌ڵاتخوازێک خۆی به‌ حه‌ق ده‌زانێ و رێکخراوه‌که‌ی به‌ راسترین و ئیتر وه‌ک له‌ وتاره‌کانماندا باسمان کردووه‌ (گرفت له‌ چیدایه‌؟ و سه‌رنجه‌ تیژه‌کان ...له‌ کوردستان پۆستدا، به‌شی بابه‌تی دیکه‌دا ...ده‌توانن بیخوێننه‌وه‌) سیاسیه‌کان و رۆشنبیره‌ حزبییه‌کان هه‌ر زوو، به‌ ئاسانی تووشی واهیمه‌ ده‌بن و ئیتر جگه‌ له‌ خۆیان که‌سی تر به‌ راست نازانن و ئه‌و حه‌قه‌ به‌ خۆیان ده‌ده‌ن که‌ ناسنامه‌ی پیاو چاکی و پیاوخراپی و کوردایه‌تی ئه‌وان دابه‌شی بکه‌ن (ئه‌مه‌ نه‌خۆشییه‌که‌ زوو تووشی ده‌سه‌ڵاتخواز ده‌بێت). لیره‌دا دوو ووتار سه‌باره‌ت به‌ شه‌خشیه‌تی ئه‌م فه‌یله‌سوفه بێهاوتایه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌
1- کاک ئه‌حمه‌د موفتی زاده‌ له‌ سه‌ربوورده‌ی زیندانی بوونی یه‌کێک له‌ رابه‌رانی چریکهای فه‌دایی خه‌ڵقی ئێران دا.
2- وه‌ڵامێکی کاک حه‌مه‌ژیان کوری کاک ئه‌حمه‌د بۆ خاڵی (کاک سه‌ڵاح مهتدی)‌
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، گۆڤاری لڤین، که‌ له‌سه‌هێڵ و بۆ پێکانی ئامانچێکی دیاری کراو، کار ده‌که‌ن، هه‌رگیز ئه‌م وه‌ڵامه‌ی کاک محمد ژیانی بڵاو نه‌کرده‌وه‌، دیاره‌ ئه‌وان وه‌ک یه‌کێک له‌ میدای قوماته‌کراوه‌کانی باشوور ته‌نها مه‌به‌ستیان شیواندنی بیر و هزری لاوانی کورده‌ و لێدانی هێما فکرییه‌ به‌رزه‌کانی، که‌ بێ گومان کاک ئه‌حمه‌د، جڵه‌وداری بزوتنه‌وه‌ی رۆشنگه‌رییه‌ له‌ مێژووی کۆن و نوێی نه‌ته‌وه‌که‌مان و دڵسۆزترین رابه‌ری ته‌ته‌وه‌که‌شمانه‌...فه‌رموون حه‌قیقه‌ته‌کان له‌زمانی مارکسستێکی توندره‌وی فارسه‌وه‌ ببیستن و خۆتان قه‌زاوه‌ت بۆ وه‌همه‌کانی کاک سه‌لاحه‌دینی موهته‌دی کورد و خزمی نزیکی کاک ئه‌حمه‌د، بکه‌ن... دوعای خێر بۆ کاک سه‌ڵاح و هاو مه‌رامه‌کانی.



(دەنگدراوە: 0)