له ده‌ست شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د " ئازادی بۆ ئازادی "
Tuesday, 04/05/2010, 12:00
1703 بینراوە
ئه‌ی مرۆڤی درۆزن
ئه‌ی ته‌شقه‌ڵه‌چی بێ بن
ئه‌ی چه‌واشه‌کاری زۆر زان
ئه‌ی چه‌ختی به خۆ نه‌وه ستان
ئه‌ی فێڵ بازی حه‌وت نه‌زمان
ئه‌ی سپڵه‌ی به هیچ نه‌زان
****
ئه‌ی برسی قه‌ت تێر نه بوو
کوا؟ دڕه‌نده له ڕاست تۆڕا هه‌بوو
رێوی له تۆ فێری فێڵ بوو
که‌و له تۆ تۆشی داوی جاشه‌تی بوو
گورگ له تۆ ڕا به زه‌ڕ بوو
قه‌ت حه‌زیا وه‌ک تۆ نه بوو
****
ئاوی دار و زه‌ویت ووشک کرد
بن زه‌ریاشت هه‌ڵدڕ کرد
سه‌هۆڵبه‌ند و به‌سته‌ڵه‌کت به ئاو کرد
ژینگه‌ی ژینت بۆگه‌ن کرد
سروشتی بوونت بۆژو کرد
ده‌کرێ بڵه‌ی چیت نه کرد
****
من ئازادیم ، هه‌ی هات له ده‌ستا
تا که‌ی ده‌مکه‌ی ، به دیلی خۆت، به‌سه راوه‌ستا
کردت هه‌ر چی کاری نه‌شیاو ، تۆ ماموستا
ئه‌ی ساخته‌چی ، تۆ شه‌ر ناکه‌ی بۆ به‌نده‌ا
من کۆیله‌م، کۆیله‌ی ده‌ستی ،تۆ ، ئه‌ی سه‌هه‌نده‌ا
گازه‌نده‌ی من، ده‌نگی ئازادیه له ده‌ستی ،تۆ دا
ئازادی بۆ ئازادی
تا شین ببێت به شادی
18/02/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست