موراد قەرەیلان(ئەردۆگان بۆ پەیداكردنى دژایەتى پەكەكە چۆتە ئەمریكا)

Tuesday, 22/09/2009, 12:00

1815 بینراوە


دواى لیدوانەكەى ئەردۆگان لەمەڕ ڕێگەدان بەلەشكرى وولاتەكەى بۆ هێرشكردنە سەر هەرێمى كوردستان موراد قەرەیلان سەرۆكى كونسەى ڕێڤەبەرى كۆماجڤاكێن كوردستان لەبەیاننامەیەكدا زۆر بەتوندى وەڵامى ئەم قسانەى دایەوە قەرەیلان لەڕێگەى بەیاننامەیەكەیەوە هەڵوێستى بزوتنەوەى ئاپۆى بڵاوكردەوە قەرەیلان داوا دەكات ئەمریكا و دەوڵەتانى تر جیهان پشتگیرى لەسیاسەتى شەڕخوازى توركیا نەكات قەرەیلان دەڵێت توركیا دەیەوێت لەژێر ناوى چارەسەرى كێشەى كورد ئیرادەى بزوتنەوەى ئازادیخوازى كورد زەعیف بكات قەرەیلان دەڵێت حكومەتى ئاكەپە نەخشەى ڕێگاى ڕێبەرى نەدایەوە دەستى ئێمە بەپێچەوانەوە بەبەردەوامى ئۆپەراسیۆنەكانى هێرش دەكاتە سەر گەلى كورد موراد قەرەیلان قسەكانى سەرۆك وەزیرى توركیاى بەبیر هێنایەوە كەدەڵێت ڕێز لەداخوازى ئەرتەشى تورك دەگرین بەوەى هێرش لەدەرەوەى سنور ئەنجام بدات لەڕاستیدا ئەم قسانەى ئەردۆگان لەبەرامبەر چارەسەرى كێشەى كورد هیچ واتایەكیان نابێت قەرەیلان دەڵێت هەموو كەسێك ئەو ڕاستیە دەزانێت ئامانج لەهێرشەكانى دەرەوەى سنور بزوتنەوەى ڕزگاریخوازى گەلى كوردە دەوڵەتى تورك ویستى بەهێرشى دەرەوەى سنور زاپ بەدەست بخات بەڵام بەهۆى ڕووبەرووبونەوەى گەریلا ناچار بەرەو داو كشانەوە،موراد قەرەیلان دەڵێت ئەردۆگان بۆ بەدەست هێنانى پشت گیرى لەدژى پەكەكە چۆتە ئەمریكا ئەردۆگان دەیەوێت لەگەڵ بەرپرسانى دەوڵەتى ئەمریكا و ووڵاتانى تر بڵێت من دەمەوێت كێشەى كورد چارەسەربكەم بەڵام پەكەكە ئاستەنگە بۆیە پێویستە بۆ هێرشكردن پشتگیریم بكەن،موراد قەرەیلان دەڵێت هەر پشتگیریەك لەسیاسەتە شەڕخوازیەكانى توركیا دەبێتە هۆى كۆمەڵكوژى بەرامبەر گەلى كورد ئەوەى جێگەى سەرنجە قەرەیلان لەبارەى درێژكردنەوەى ئاگربەستى تاكلایەنە بۆ جاریكى تر هیچ روونكردنەوەیەكى نەداوە لەبەیاننامەكەیدا..



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە