دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان: بابەت / سزادانى 2 تاوانبار

Tuesday, 02/12/2014, 12:00

2579 بینراوە


دەزگای ئاسایش دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان
ژمارە : 204
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
ڕۆژ : 2 /12/2014
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
بۆ بەڕێز / كەناڵەكانى ڕاگەیاندن
بابەت / سزادانى 2 تاوانبار
لەدرێژەى كارو چالاكیەكانى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشی سلێمانى , بەمەبەستى بنبڕكردن و ڕێگرتن لەهێنان و بازرگانی كردن بە هەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەرەوە، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لە ناو شارى سلێمانیدا و لەچەند چالاكیەكى جیا جیادا و بەبڕیارى دادوەر بەپێى مادەى (14)ى مخدەرات (دوو) كەس دەستگیر بكەن , بەتاوانى بەكارهێنانى ماددەى هۆشبەر و ئالودەبوون پێیەوە , وەلەكاتی دەستگیركردنیاندا, توانرا بڕێك مادەى هۆشبەریان پێ بگیرێ ,دواتر لە لایەن دادگاى تاوانەكانى سلێمانی/2 وە سزادران بەم شێوەیەى خوارەوە .
1- تاوانبار (أ , ح , ف) ڕەگەز كورد لە دایك بوى ساڵى 1980 سلێمانى , لە ڕۆژى 22/9/2014 دەستگیركراوە لە ناوشارى سلێمانیدا , سزادراوە بەزیندانیكردن بۆ ماوەى (1) یەك سالأ و غەرامەكردنی بەبڕى (150000) سەدو پەنجا هەزار دینار بە تاوانى ئالودەبوون و بەكارهێنانى ماددەى هۆشبەر لەكاتى دەستگیكردنیدا بڕێك (حەشیش) ى پێگیراوە , ڕۆژى سزادان 1/12/2014.
2- تاوانبار (ز , ح , ح) ڕەگەز كورد لە دایك بوى ساڵى 1986 سلێمانى , لە ڕۆژى 7/9/2014 دەستگیركراوە لە ناوشارى سلێمانیدا , سزادراوە بەزیندانیكردن بۆ ماوەى (1) یەك سالأ و غەرامەكردنی بەبڕى (150000) سەدو پەنجا هەزار دینار بە تاوانى ئالودەبوون و بەكارهێنانى ماددەى هۆشبەر لەكاتى دەستگیكردنیدا بڕێك (تلیاك) ى پێگیراوە , ڕۆژى سزادان 26/11/2014.


بەشی ڕاگەیاندنى
بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشی پارێزگای سلێمانی


وێنەی بۆ
بەڕێوەبەرێتی نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەكان / بۆئاگاداریتان لەگەلأ ڕێزدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە