جەلال ئاشوبی کوردستان و ئاگری نێوان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی

Thursday, 26/03/2009, 12:00

2412 بینراوە


لە درێژەی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان بەتایبەتی خەڵکی سلێمانی سەبارەت بە کارە ناڕەواو ژێر بەژێرەکانی جەنابی ئالی عومەر مورتاح وە لە ئەنجامی ڕەخنە و بڵاو کردنەوەی دزیەکانی بە بەڵگەوە لە سایتە ئەهلیەکان وەك هاوڵاتی و ئاوێنە و بەتایبەتی کوردستانپۆستی دەسەڵات تۆقێن . دواجار لابردن و دەرکردنی مام هۆمەرو دانانی دزێكی موحتەریف تر کە عیماد ئەحمەدی داوێن پیسە بەبڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ئیمزای جەلال تاڵانی. ئەوە هەر چەندە لە ڕاگەیاندێکدا مام هۆمەر ڕای گەیاند کە بە خۆشی خۆی دەستی لە کار کێشاوەتەوە بەڵام لەڕاستیدا وانەبو . مەکتەبی سیاسیەکەشیان تەنهاو تەنها بریتی یە لە بەرهەمی بێ بەرهەمو عەبدوڵا ڕەسوڵی بە ناوکۆسرەت کە دو دزی هەرە گەورەن ئەوانیش لە پێناو وەرگرتنی پۆستی بەرزتر بۆ خۆیان هەستان بەم کارەو لە گەڵ ئەوەشدا ئەم دوانە هەردوکیان ناکۆکیان لەگەڵ ئالی مورتاح هەیە و هەتا بۆیان کرابێت ڕقە بەرایەتی مام هۆمەریان کردوە. بەوەش گورزەکەی خۆیان لە مام هۆمەر وەشاند. ئەوە هەرچەندە تا ئێستاش نە مەسعودو نە نێچیر بە لابردنی مام هۆمەر و دانانی عیماد لە شوێنی ئە و ڕازی نین بۆیە هەردوای چەند ڕۆژێك عیماد خۆی ئەو ڕاستیەی درکاند کە وتی من بە وەکالەت چومەتە شوێنی هۆمەر مورتاح. هۆمەر مورتاح لە دزیدا دەستێکی کارامەی هەبو بەڵام هەر دوای ئەوە مام جەلال چۆن فێرە لە چەکوشیش بداو لە بزماریش بە کۆسرەت و بەرهەمی وتبو من لە ئەنقەست ئیمزام لەسەر لابردنی عومەرکردوە. وتومە بزانم ئێوە دەڵێن چی .؟ ئەوە بە تاقیم کردونەتەوە . بەڵام وادیارە ئێوە پێتان خۆش بوە . ئیستاش دەبێت بڕۆن هەموتان عومەر ئاشت بکەنەوە. دوای ئەوەی کۆسرەت و بەرهەمو چەند کەسێکی تر لەگەڵ دکتۆر نەجمەدین ئەچن بۆلای عومەر کە دڵخۆشی بدەنەوە هەر لەوێ عومەر بە کۆسرەتی وتبو مادام ئەو کەتنەتان کردو منتان بە دەرکردن دا دەبێت تۆش شوێنەکەی خۆتم بۆ چۆڵ بکەی هەر دەمو دەست لە خەفەتا کۆسرەت نەخۆش ئەکەوێت بە پەلە ئەیبەنەوە لەو کاتەدا کە دەڕۆن مام هۆمەرلە بەریان هەڵناستێ بۆ بەڕێکردنیان هەر لەسەر کورسیەکەوە بە دانیشتنانەوە دەڵێت خوا حافیزتان بێت لەگەڵ چونە دەرەوەی ئەواندا بانگی دکتۆر نەجمەدین ئەکاتەوە و پێی دەڵێت ئەگەر بمزانیایە ئەمانە دەهێنی بۆ ئێرە وەڵاهی دەرگام لێ نەئەکردیەتەوە ئەمانە کەی پیاون تۆ ئەمانەت بۆ هێناوە بۆئێرە دکتۆرنەجمەدینیش دەڵێت کاکە من بڵێم چی مامە ناردوینی کە ئاشتتان بکەمەوە ئەویش دەڵێت ڕازی نیم لەسەر قسەی مامەش جارێکی تر ئەمانە نەهێنی بۆ ماڵی من. نامەوێ چڕو چاوی ئەم گەوادو دزانە ببینم. لێرەدا ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەبێت ئەم دەهۆڵ و زوڕنای چاك سازی و جیاکردنەوەی حیزب لە حوکمەت کوتانە فڕی بە چاك سازیەوە نیە بۆیە خەڵک نابێ تەفرە بخوات کە ئەمانە چاك سازی ئەکەن. لە پێناو خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکو نەهێشتنی دزی و ڕوتێن . ئەمانە سوڵحی نێوان خۆیانو کێشەکانیان لەسەر پارە بە چاكسازی بە ئێمە ئەفرۆشنەوە. ئەمانە باندێکی مافیاین لە ناو خۆیاندا گەورەترین کێشەیان هەیە وەك بەرهەمیش چەندین جار لە لێدوانەکانیدا دانی پیا ناوەوەو وتویەتی کێشە لە سەر پۆست و داهات هەیە....... ئەوان لەسەر داهات و پۆستو زەوی زۆرو قازانجی بازرگانیەکانیان کە بە ملێوێنان دۆلارە مونافەسەی یەکدی ئەکەن ئەگینا ئەوانە زەڕەیەك ئاگایان لە کوردایەتی و لە کوردستان و لە خەڵکەکەی نیە. بە ڵکو لە خەوی قوڵی زیاتر خۆ دەوڵەمەندکردندان . بۆیە لەوڕۆژەوە مام هۆمەر نە بەشداری کۆبونەوەکانی مەکتەبی بەناو سیاسیان ئەکات و نە ئەچێتە لای هیچ کەسیش،، بۆخۆی لە ماڵەوە دای کوتاوە. بۆیە خوشکە زاکەشی خوا بۆی داوە بە مۆنیکای ئاخر مۆدیلەوە بە کۆڵانەکانی سلێمانی دا ئەگەڕێو خەریکی مێبازیو چاو باشقاڵی یە نە ئاسایشو نە پۆلیسیش ناوێرن لە بەرامبەری بکۆکن... بۆیە یان دەبێت کۆسرەت شوێنەکەی کە جێگری سەرۆکی هەرێمە چۆڵ بکات بۆ مام هۆمەر یان ئەوەتا هۆمەر ئاشت نابێتەوە . هەرچی هێرۆشە هەمیشە لای ئالی مورتاحە لە دژی کۆسرەتو بەرهەم چونکە هێرۆش چارەی بەرهەمو کۆسرەتی ناوێ‌ چونکە مام هۆمەر پێاوەتی زۆری بەسەر هێرۆوە هەیە وەك دانی گرێ بەستە گەورەکان بە کۆمپانیای نۆکان و تاپۆکردنی دەباشان و گۆیژەو نیوەی سلێمانی لەسەر ئەو پیرێژنەو بنەماڵەی بلەی ئەحەڕەش . کۆسرەتیش ئەگەر لەو شوێنە لای بەرن دور نیە جەڵتە لێی بدات و لار بێتەوە هەرچەندە بنەماڵەی بارزانی چارەی کۆسرەتیان ناوێت لەلایەك دەیانەوێت هەتا لە هەولێر دور بێت باشترە بۆئەوەی یەکێتی لە ڕوی جەماوەریەوە کەم ببێتەوە لە لایەکیش کۆسرەت تاوانبارە بە تەقینەوەکەی شاری زاخۆ و پارتیش تا ئێستا ناهێڵێ لە هەولێر خانو بکڕێت کەپێشتر ویستی خانوەکەی جەلیلی خەیات بکڕێت کە کابرایەکی دەوڵەمەندی شاری هەولێرە. بەڵام پارتی نەی هێشت پێی بفرۆشێت. دکتۆری بێ بەرهەمیش ئەم گورزەی بۆیە لە هۆمەر وەشاند چونکە لەلایەن مامەوە بەڵێنی پێدرابو لە کابینەی نوێ کە بڕیار بو سەرۆکی حوکمەت بۆ یەکێتی بێت ئەم دکتۆرە بێ بەرهەمە کە ڕۆژێك لە ڕۆژان پێشمەرگە نەبوەو ڕەنجو ماندوبونی لە پێناو ئەم کوردستانەدا نەکێشاوەو بۆ پەڕژەوەندی تایبەتی خۆی و ئەمەریکا هاتۆتە سەر حازری و خۆی کردۆتە دەم ڕاستی خەڵکی کوردستان هەر لەسەر ئەوەشە هەتا ئێستا نەی وێراوە سەردانی ئێران بکات چونکە کۆماری ئیسلامی ئیڕان سور دەزانێت ئەم بێبەرهەمە سیخوڕی ئەمەریکایە.
بۆیە هەرچی جه‌لالیشە دەزانێت ئەوەندەی تەمەن بە بەرەوە نەماوە هاکا لار بۆوە بۆیە لە چەکوشیش ئەداو لە بزماریش چونکە جه‌لال ناهێڵێت لەناو ئەندامانی مەکتەبی سیاسیدا یەکگرتوی هەبێت چونکە یەك دەنگی ناو یەکێتی و مەکتەبی سیاسیان گەورەترین زیان بە بنەماڵەکەیان دەگەیەنێت بۆیە هەریەکەی بۆلایەك توڕ هەڵداوەو وەك لۆکەی هەلاج خانە شیتاڵ شیتاڵی کردون. ئیتر نەك کێشەی یەکێتی چارەسەر نەبوەو وەك خۆی لە ئێران درۆیەکی شاخداری کردو وتی کێشەکانی یەکێتی لە سەدا 80 چارەسەر بوە . ئەگینا کێشەکانی ناو بەرپرسانی یەکێتی ئەوندە گەورەیە و بێچارەسەرە تەنها بە لێك هەڵوەشان کۆتای دێت..ئای جەلالی ئاشوب 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە