ئێمە نامرین و...تیرۆریش لە كەرنەڤاڵی ڕەنگەكان ناتوانێت پەنجە مۆرەكانی دەنگەكانمان ببڕێت !!!

Monday, 30/09/2013, 12:00

2323 بینراوە




كەڕنەڤاڵی دیموكراسی و سەمای ڕەنگی جوانی و هەڵوەرینی ڕەنگاڵەی پەپوولەكانە ئەمڕۆ ,ئەمڕۆ ڕەنگەكان پشوو دەدەن و دەستەكانیان دەخەنە نێو دەستی یەكتر و دەبنە پەلكەزێڕینەی پەڕینەوە بەرەو كوردستانێكی گەورەتر لە دوێنێ, كوردستانێك لە دەنگ و پڕ ڕەنگ ئەوە سەوزە و ئەوە سوورەو ئەوەش زەرد و شین و قاوەیی و پڕتەقاڵی و سپی و هەموویەتی هەموو ... هەموویانن هەموو ...تەنها ڕەشێكی تار وەك تاڵەمووی شەوە تارەكان دەیەوێت جوانیەكان بشێوێنێت و بۆ ئەم ئارامیە بێت دیسان هاتن هاتن بە چڕنوكی خوێناویان هاتن ,یاجوج و ماجوجەكانی ئەو دیو ئاوایی هاتن بە سێبەری جەهالەتیان هاتن وەك تەتارو مەغۆڵەكان دوای شەش ساڵ لە ئارامی هاتن تا پەرتووكی ئارامی بخەنە ڕووباری خوێناوی ئامانجە شەیتانیەكانیان ئەوان چاویان بە خەوی هێمنی پیرە قەڵاتەكەم هەڵنەهات ئەوان شەونخوونی منارەیان نەبینی بوو كە هەمیشە چاوەكانی لە دەروازە دوورەكانەوەیە و ناخەوێت, ئەوان نەوێران لەبەردەم ئاوێنە جوانەكانی ئەم نیشتمانەم قژی چڵكنیان شانە بكەن چونكە ئەوان لە پیسی پیس ترن كوێرن ئەوان بۆ جوانی و ئارامی , ئەوان ئەو هەموو پەنجە مۆرەیان نەبینی بوو كە بۆ دیموكراسی ڕەنگ كرابوون ئەوان ڕێگاكانی شاریان پێنەدەزانی مەگەر قەزەمە خائینەكانی ئێرەنەبووان ئەوان بوون ئەوان ..ئەوان فرمێسكیان هێنا بۆ چاوە پڕخەندەكانمان وایانزانی لەمەولا ڕێگای مەدرەسەی یەكبوونمان وون دەكەین وایانزانی كورسیەكان كە دابەش بوون شەڕی ڕەنگەكان دەست پێدەكات نەیانزانی هەموو كورسیەكان تەنها یەك كوورسی ڕەنگاڵەی نیشتمانی دایكمانە ئەم دایكەی وەك ئەرزو ئاسمان هەمیشە لە باوەشی مناڵیمانە, ئەم ئەرزە سەوزەی نیشتمانم مێژووی پاكە و هەمیشە دەستی لەنێو دەستی خۆری زەردی ئاسمانیەتی بۆیە تا دیموكراسی ئاڵای لە بڵندابێ شەهیدانمان هەر بە نەمری دەمرن و ووڵاتیشمان بە ئازادی بەهێزتر دەبێ و هەزار یەكی شوبات و 29-9 مان لا دووبارەبێ .. تیرۆریستان هەمیشە بەهەشتیان دۆزەخ دەبێ ئەگەر یەك دەنگمان هەبێ, دەبێ ئەوها ببێ و ئەوها ئەم كاروانەمان بەڕێوەبچێ...





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە