هێزی بزوێنەری مێژوو...  شۆڕش و راپەڕینە، نەک قسەکردن و رەخنەگرتن


کورته‌ فیلمی (خوێنی هه‌نار) به‌شداری شه‌ست و پێنجه‌مین ڤیستیڤاڵی جیهانی کرد له‌ کانیسی فره‌نسا

Sunday, 05.27.2012, 12:00

2810 بینراوە





كورتە فیلمى (خوێنى هەنار) لەسیناریۆى كامەران جەمال و ئاوات عوسمان و دەرهێنانى ئاوات عوسمان لەشەست و بینجەمین خولى فیستیفالى كانى سینەمایى بەشدارە، فیلمەكە لەدوو سانسى جیاواز لەفیستیفالى كانى سینەمایى نمایش كراوەو بینەرانى فیلمەكە سەرنجى باشیان لەبارەى فیلمەكەوە هەبوەو بییان باش بووە كەفیلمى كوردى لەئاستیكى وەها باش بەرهەم دەهینریت، فیلمى خوینى هەنار هەریەك لەهوەرمەندان (شوان عەتوف - كونا حەمە ێالح) رولى تیادا دەكیرن و بەریوەبەرى
وینەكرتن ئیسماعیل عومەرو ئەحمەد مەحمود كارى مونازى بو ئەنجامداوەو كارى موزیكیش لەلایەن سەفین خەراجیانى و بەریوەبەرى بەرهەم جەبار محەمەد و بەرهەمى بەریوەبەرایەتى هونەرى سینەماى سلیمانیە.
ئه‌وه‌ی شێیه‌نی باسه‌ هه‌ردوو هوونه‌رمه‌ندی به‌توانا ئه‌حمه‌د مه‌حمود و جه‌بار محه‌مه‌د به شداری ڤیستیڤاله‌که‌یان کرد وه‌ك میوان به‌شداری ڤیستیڤاله‌که‌ن که‌ له‌لایه‌ن شه‌ست و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی کانیسه‌وه‌ میوانداری کراون هیوای سه‌ر که‌وتین بۆ ده‌ر هێنه‌رانی ئه‌م کورته‌ فیلمه‌و ته‌واوی سینه‌ماکارانی کورد