هێزی بزوێنەری مێژوو...  شۆڕش و راپەڕینە، نەک قسەکردن و رەخنەگرتن


گۆڤاری هۆنیا ده‌ڵێت سه‌دام ی گۆڕ به‌ گۆر خزمه‌تی کوردی کردوه‌ نه‌ك ئه‌نفال!

Friday, 06.01.2012, 12:00

4565 بینراوە


گۆڤاری هۆنیا هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌رده‌می به‌عس له‌ سلیمانی ده‌ژیان به‌ به‌عس ناویان ده‌بات
گۆڤاری هۆنیا ته‌واوی ئه‌ندامانی تیپی موسیکی مه‌وله‌وی 70کان به‌ به‌عس ناو ده‌بات
گۆڤاری هۆنیا چه‌واشه‌کاری ده‌کات به‌ڵگه‌کان پاکی ناسر ره‌زای ده‌سه‌لمینیت

سه‌ر دێره‌که‌م له‌وه‌یه‌ لاتان سه‌یر بیت به‌لام ناوه‌رۆکی بابه‌به‌ته‌که‌ی گۆڤاری هۆنیا ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ بڵێت سه‌دام ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌ی نه‌کرد به‌لکو کوردستانی ئاوه‌دان کردوه‌ ،
دوای ئه‌وه‌ی که‌ لەژمارە (62) ى گۆڤارى هۆنيا بابەتێك بەناونيشانى (لەكۆتايى حەفتايەكان ناسرى ڕەزازى لەئاهەنگێكى حزبى بەعس لەسلێمانى بەشدار دەبێت خوێنەرى بەڕێز هونەرمەند ناسرى ڕەزازى پێويستى به‌ شانو باڵ هه‌ڵدان دانیه‌ هونه‌ره‌که‌ی و خه‌باته‌که‌ی ده‌ی سه‌لمینیت ،بەڵام ئەوەى لەبابەتەكەدا هاتووە جگە له‌ دژایه‌تی کردنی هونه‌ر مه‌ند و سوکایه‌تی كردن و نەبێت بەكەسايەتى و هونەرى ناسرى رەزازى هيچى ديكە نيە و تەنها مەبەست لەكەدار كردنى مێژووى هونەرمەندێكە كە 45 ساڵه‌هه‌موو ژیانی لەڕێگاى خەبات و تێكۆشانى هونەری و نەتەوه‌ی خزمه‌ت ده‌کات ، دوای ئه‌و بابه‌ته‌ وه‌ك ئه‌وه‌ که‌ بیستم بڕوای برام له‌ کوردستان له‌ فه‌یسبوك ئاگاداری کردم که‌ له‌ هۆنیا شتیك نوسراوه‌ دواتر لینکه‌که‌ی بۆ ناردم و بابه‌ته‌که‌م خوینده‌وه‌ دواتر توشی شۆك بووم ئایه‌ ده‌بیت ئه‌مه‌ راست بیت دواتر بیرم کرده‌وه‌ هه‌ر گۆڤاری هۆنیا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر دیمانه‌یان کردبوو، دواتر هه‌لسام پرسیارم له‌ توانا کرد له‌ گۆڤاری هۆنیا کار ده‌کات وتیم ئه‌مه‌ چیه‌ هه‌لسا به‌ قسه‌ کرد وتی به‌عسیه‌ وتیم شه‌رمه‌ دواتر وتی بیلال ده‌زانی کاتیک ئه‌و بابه‌ته‌ بلاو کراوه‌ کاتیک ناسر ئه‌و بابه‌ته‌ی بینیوه‌ یه‌ك هه‌فته‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ که‌وتوه‌ له‌ خه‌فه‌تی ئه‌مه‌ ، وتیم شه‌رمه‌ خه‌باته‌که‌یتان بیر چۆیه‌وه‌ که‌ وتیم پرسیار له‌ ره‌زازی ده‌که‌م هاته‌ پارانه‌وه‌ بۆ میژو کۆپی قسه‌کان ماوه‌
منیش هه‌لسام به‌ په‌یوه‌ندی کردن به‌ مامۆستا ناسر ره‌زازیه‌وه‌ مامۆستا وتی من هیچ ناڵیم به‌لام خۆت برۆ گوی بگره‌ له‌ ته‌واوی کاسیته‌که‌ ئه‌وه‌ بزانه‌ کی تریش به‌شدار بون و به‌ شایدی کاک جه‌مال ره‌زازی میوان بوه‌ ئه‌مه‌ ژماره‌که‌یه‌تی ، وه‌ وتی ئیستا کاسیته‌که‌ بۆ ئیمال ده‌که‌م کاتیك به‌ ده‌ستیم گه‌یشت سه‌ره‌تا نزیکه‌ی 20 خوله‌کی خایه‌ند نه‌هات دلم ئاوی کرد هه‌لسام نامه‌یه‌کم نارده‌وه‌ وتیم مامۆستا چاوه‌ریم خۆش به‌ختانه‌ 5 ده‌قه‌ی برد به‌ده‌ستم گه‌یشت به‌به‌لگه‌ کاسیته‌که‌ به‌و جۆره‌ بوه‌ نه‌ک به‌وه‌ی هۆنیا که‌ خۆڵی کردۆته‌ چێوی خوینه‌ره‌وه‌ بەپێويستم زانى ئەو ڕاستيانە بخەمە ڕوو لەبەرامبەر ئەو درۆشاخ دارانەبەرامبەر بە ڕەزازى كراوە لە نێو بابەتەكەى هۆنيا، بەپێويستم زانى چۆنيەتى سازدانى ئەو ئاهەنگە بدركێنم تا خوێنەر لاى ئاشنا بێت . که‌ جه‌مال ره‌زازی جوان ئاگادار بوه‌ له‌گه‌ل ده‌یان مامۆستای موسیکی که‌ ئیستا له‌ژیان ماون و یه‌کیکیشیان شه‌هید بو،

لەمانشێت و ناوەرۆكى بابەتەكەى هۆنيادا ئاماژە بەكاسێتى ئەو ئاهەنگە دەدەن كەلەساڵى 1979 لەشارى سلێمانى ئەنجامدراوە ، كاكى نووسەر بەبێ ئاماژەكردن بەناوەكەى وه‌ به‌بی نوسینی نوسه‌ر كە ئەوە كارێكى زۆر شەرمنانەيە و دوره‌ له‌ ئه‌خلاقی رۆژنامه‌وانی وه‌ کاکی نوسه‌ر و گۆڤاره‌که‌ وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ که‌ هه‌نگیان له‌ کونی دارا دۆزیبیته‌وه‌ کۆمه‌ڵێك قسه‌ی بێ بنه‌ماو دور له‌ ئه‌خلاقی رۆژنامه‌وانی هه‌لساوه‌ به‌ بلاو کردنه‌وه‌ ئه‌وان به‌و جۆره‌ دژی ره‌زازی ده‌دوین بەوەى كەڕەزازى مرۆڤێكى تاوانباربێت بەڕشتنى خوێنى لاوان و گەنجانى كورد يان يەكێك بووبێت لەئەنجامدەرانى كارەساتى تراژيدياى ئەنفال و كيمياباران و سيخوڕى كردن و شەهيدكردنى ڕۆڵەكانى ميللەتى كورد .
دوای ئه‌وه‌ی ره‌زازی و مه‌رزیه‌یی کۆچ کردو که‌ رۆژهه‌لاتیان به‌جێهێشت که‌ له‌به‌ر کوردایه‌تی بو نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی ره‌زازی له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان نەيتوانيوە درێژ بەژيان بدات ناچار دەبێت ڕووبكاتەباشوورى كوردستان و لەشارۆچكەى بيارە ژیان به‌سه‌ر بیبات دواتر تیپه‌ موسیکیه‌ کانی سلیمانی ئاگادار ده‌کرینه‌وه‌ که‌ ره‌زازی و مه‌رزیه‌ له‌ بیاره‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، ،تيپى موزيكاى مەولەوى وەك ئەركێكى نيشتمانى و نەتەوەيى بەپيرى ڕەزازى يەوە دەچن ، چه‌ند ئه‌ندامیک ده‌چن بۆ بیاره‌ ، بەڵام سەرەتا ئەندامانى تيپى مەولەوەى دواى ماندووبوونێكى زۆر لەڕێگەى پارێزگارو دەسەڵاتدارانى ئەو سەردەمەى بەعس لەسلێمانى بەڵگەنامەى ڕێگە پێدان (عدم تعرچ) وەردەگرن ، مامۆستا نامدار قەرەداخى و مامۆستا عارف و جەمالى عومەر مڵۆزم) ڕوودەكەنە شارۆچكەى بيارە بەمەبەستى هێنانى ناسرى ڕەزازى و خاتوونى كۆچكردوو مەرزيە و منداڵە (6) مانگانەكەيان (دڵنيا) لەسەرەتاى نيوەى مانگى 9/1979 بۆ شارى سلێمانى . دواتر ره‌زازی ده‌بیت به‌ ئه‌ندامی فه‌رمی تیپی موزیکی مه‌وله‌وی ئه‌وکات
ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی که‌ هۆنیا چه‌واشه‌کاری بۆ ده‌کات و کورد وه‌ته‌نی فیشه‌ك به‌ تاریکیه‌وه‌ ده‌نینن یه‌که‌م ئاهه‌نگی ره‌زازی ده‌بیت له‌گه‌ل تیپی موسیکی مه‌وله‌وی له‌ سلیمانی و باشوری کوردستان که‌ تیایدا ده‌یان هونه‌ر مه‌ندی مه‌زن به‌شدار ده‌بن
ئه‌م ئاهه‌نگه‌ له‌ نه‌قابه‌ی کرێکارانی سلێمانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌ ڕێکه‌وتی 26/09/1979 رۆژی سێ شه‌مه‌ به‌ ئاماده‌بونی ده‌یان که‌سی شاری سلێمانی به‌شدار ده‌بن، له‌ سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌که‌دا سالار قه‌ره‌داخی برای مامۆستا نامدار قه‌ره‌داخی وته‌یه‌ك پێشکه‌ش ده‌کات و دواتر بانگهێشتی ره‌زازی ده‌کات که‌ ناسر ره‌زازی ده‌قاو ده‌ق ده‌ڵێت
(پێش ئەوەى گۆرانيەكانم پێشكەش بكەم سڵاو ڕێزم هەيە بۆهەموو دانيشتوانى بەڕێز هەروەها سوپاسى حكومەتى عێراق دەكەم بەتايبەت پارێزگارو كاربەدەستانى شارى سلێمانى بۆئەوەى لەم زرووفەى ئەمڕۆدا دەستى يارمەتيان بۆ درێژكردين بەشانازيەوە هاتينە خاكى عێراقەوە بەڕاستى ئەمە يەكەم ئاواتى منە كەئەمەويست بەدى بێ كەچى بەدى هات ئەوەش تيپى مۆسيقاى مەولەوى زەحمەتێكى زۆرى لەگەڵدا كێشام پاش وەرگرتنى (عدم تعرچ) منيان بەئەندامى فەخرى تيپەكەيان وەرگرت منيش چۆن خۆم بەخزمەتكارى گەلى كورد ئەزانم بەئاواتم بتوانم خزمەتێكى ڕاستەقينە بەهونەرە ڕەگەزييەكەم كە كوردييە بكەم ...سوپاس بۆ هەموو)) مه‌به‌ست له‌ وشه‌ی عێڕاق واتا کوردستانی باشور
دواتر ره‌زازی ده‌ست ده‌کات به‌ گۆرانی و مه‌قام چرین له‌ هۆنیادا نوسراوه‌ ره‌زازی چه‌ند گۆرانیه‌ك ده‌ڵیت و دواتر گۆرانی مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌ڵێته‌وه‌ ، به‌لام ئه‌وه‌ی راستی بیت ره‌زازی هه‌میشه‌ فه‌خر و شێنازی به‌ زیره‌که‌وه‌ کردوه‌و مێژو سه‌لماندویه‌تی به‌لام له‌و کاسیته‌دا بۆ یه‌ک چرکه‌ش گۆرانی زیره‌ك ناچریت ئه‌و ئه‌م مه‌قام و گۆرانیانه‌ ده‌چریت (سيروان غەريبم ...مەقام ، نەجيبە ، لانكۆڵێ ، لەرزان ، ئاى چەندەم خۆش ئەوێ ، هەرمن بێكەسم ، بەناز ، حەريرەو و مەقامى گادەگريەم گاە دەسوتێم)
گه‌ر هۆنیا سوکایه‌تی پێکردن به‌ ره‌زازی نه‌بیت بۆچی به‌م جۆره‌ راستی ده‌شێوینیت ؟
گه‌ر هۆنیا راست ده‌کات بۆچی ته‌واوی ئه‌و هونه‌ر مه‌نده‌ مه‌زنانه‌ ناهینیت که‌ به‌شدار بون وه‌ك
(دارا محه‌مه‌د عوسمان ، مامۆستا سه‌لاح مه‌جید ، هونه‌رمه‌ندی شه‌هید قادر کابان، وه‌ جه‌مال ناویک گۆرانی وه‌رن جه‌رگم هه‌لدرن ده‌چرێت )
که‌ هۆنیا له‌ سوکایه‌تی کردن به‌ خه‌باتی 45 ساله‌ی ره‌زازی ناگه‌ریت بۆچی به‌م جۆره‌ په‌لاماری ره‌زازی ده‌دات ؟؟ وه‌یان وشه‌ی سه‌گ به‌کار ده‌هینیت له‌ ئاست هونه‌ر مه‌ندیکی ئاوا مه‌زن دا؟؟ له‌ په‌یجی هۆنیا له‌ فه‌یسبوك نوسیویانه‌؟؟
شایه‌نی باسه‌ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ پاش دوو ڕۆژ لەڕێگەى تۆمارگاى (كانياو) لەسەرەتادا وپاشان تۆمارگاكانى ترەوە بڵاوكرايەوە و ئێستاش لەزۆربەى تۆمارگاكانى شارى سلێمانى ماوە .

لەبابەتەكە هۆنيادا هاتووە (ساڵى 1979 ئەوسەردەمە سەردەمى گەيشتنە لوتكەى دەسەڵاتى ديكتاتۆرى حكومەتى بەعس دادەنرێت لەبەرانبەر كوردەكاندا) بەڵێ سەردەمى دەسەڵاتى بەعس بوو كەبەهەموو شێوەيەك ئەو دەسەڵاتە كارى بۆ لەناوبردنى كورد دەكرد و هەموو ڕێگا كانى دژ بەتاكى كورد گرتبووە بەر نكۆڵى لەوە ناكرێت كارەسات و ڕووداوەكان كەبەسەر نەتەوەكەماندا هاتووە ئەوە دەسەلمێنن و بۆتە مێژوو .

بەڵام ئايا ئەو سەردەمەئەوەى لەژێر دەسەڵاتى بەعسدا دەژيا پياو و سيخوڕى بەعس بوون ، ئايا ئەو هونەرمەند و تيپە موزيكيانەى لەوسەردەمەدا كارى هونەريان ئەنجام ئەدا بەعسى بوون هونەرەكەيان خستبۆوە خزمەتى سەدام و حيزبەكەى ، ئەوەش تاواناێكى ديكەيە بەرامبەر بەهونەرو هونەرمەندان و تيپە موزيكييەكان دەكرێت ، ئەو هونەرمەند و تيپە موزيكيانە لەو كات و سەردەمەدا كارى هونەريان ئەنجام ئەدا شان بەشانى ڕۆڵەكانى نەتەوەكەمان كە بەرگى پيرۆزى شەرەف و پێشمەرگايەتيان پۆشيبوو پارێزگاريان لەنەتەوەكەمان دەكرد لەشاخ ئەمانيش لەشارو شارۆچكەكاندابەهەستى نەتەوەيى لەوڕێكەيەوە كارى نوێان دەخوڵقاندو دژايەتى ئەو دەسەڵاتە دراگيركەرانەى بەعسيان دەكرد كە هەميشە دەبێت شانازيان پێوەبكەين . تيپى موزيكاى مەولەوى كەتوانيان (عدم تعرچ) بۆ ڕەزازى وەربگرن كە ئەوە كارێكى زۆر جوامێرانەو دڵسۆزانەو بوێرانە بوو لەپێناو خزمەتكردن بەهونەر و هونەرمەند ناسرى ڕەزازى ،بۆزانيارى زياتر تيپى موزيكاى مەولەوى بەو هەولە دڵسۆزانەيانەوە نەوەستان و تەنها ئەو ئاهەنگەيان بۆ ڕەزازى ئەنجام نەدا بەڵكو لەهۆڵى (حەسيب ساڵح) ئوتێلى سلێمانى پاڵاسى ئێستا و زانكۆى سلێمانى و يانەى پزيشكانى سلێمانى و پاشان گەشتێكى هونەرى بۆ هاوينەهەوارى شەقڵاوە و شارى دهۆك لەڕێكەوتى (27/9/1979)
وا دیاره‌ هۆنیا بیری چوه‌ که‌ له‌ ساڵه‌کانی 1980 و 1984 کاسیتی به‌دزی تۆمار ده‌کرد وه‌ك نمونه‌ کاسیتی ئه‌ی شه‌هیدان که‌ به‌دزی تۆماری کردوه‌ له‌ سلیمانی له‌ ساڵی 1980!
وه‌ ده‌ڵێم به‌ریزانی هونیاو نوسه‌ره‌ نا نوسه‌ره‌که‌ به‌ قسه‌ی به‌ریزیت بیت مامۆستا نامدار قه‌ره‌داخی و مامۆستا سلاح مه‌جید و ته‌واوی گروپه‌که‌ به‌عسی بون ؟؟
ئایه‌ ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌ له‌ سلیمانی ژیابیت و له‌ ژیر ده‌سه‌لاتی ئه‌وان بوبیت به‌عسی بون ؟؟

وه‌ هۆنیا هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر ره‌زازی و تاوان باری ده‌کات به‌وه‌ی له‌گه‌ل ئیبراهیم تاتلیس دانیشتوه‌ به‌ڵی راسته‌ له‌ دیمانه‌کانه‌یه‌کدا باسی کردوه‌ که‌ خۆم دیمانه‌که‌م کرد و بۆ میژو لام ماوه‌ خۆم دیمانه‌که‌م کرد ره‌زازی ده‌ڵێت من بانگ هێشت کرام که‌ له‌ لایه‌ن دکتۆر روژدی خاوه‌نی کۆمپانیان عادل که‌ له‌ پال ئیبراهیم تاتلیس له‌ پرۆژه کانی کۆمپانیای ناو براو به‌شدار بم به‌لام دوای بینی دوجار له‌ سالی 2010 هه‌لبه‌ته‌ ره‌زازی هه‌لسوکه‌وت و کار کردنی کۆمپانیای به‌ دل نابیت بۆیه‌ کشامه‌وه‌ ،
ئه‌مه‌ش کفر نیه‌ هونه‌ر مه‌ند له‌پاڵ هونه‌ره‌که‌ی بۆ بژیوی ژیان کار بکات به‌لام وا دیاره‌ لای هۆنیاو نوسه‌ره‌ چه‌واشه‌که‌ی هه‌موو شتێك له‌ هونه‌ر مه‌ند حه‌رام و بڤه‌یه‌ جگه‌ له‌ گۆرانی وتین نه‌بیت ئه‌وه‌ ش بۆ هونه‌ر مه‌ندی کورد ده‌ر ناخوات ته‌نها گۆرانی وتین ،
دواتر په‌لاماری ره‌زازی ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌وه‌ی ره‌زازی خاوه‌نی ڤێلایه‌که‌ له‌ دوکان که‌ موڵکی خه‌لکه‌ ، و له‌ دوکان پارچه‌ زه‌ویه‌کی هه‌یه‌ بۆ باخ
بۆیه‌ ديڵێم ئیوه‌ گۆڤاری هۆنیا گویتان له‌ ئاست بیستنی راستی گوی بیست نابیت بۆیه‌ ده‌ڵیم سه‌یری ئه‌م دیمانه‌ بکه‌ن که‌له‌ ئین ئارتی کرا ره‌زازی بۆتانی رون ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌م ڤیلایه‌ی باسی ده‌که‌ن موڵکی ئه‌و نیه‌ ئه‌و ته‌نها له‌ ناوی ده‌ژیت و کریکه‌ی نادات وه‌ک هاوکاری داویانه‌ پی له‌ انوی بژیت!
باسی باخه‌که‌ ده‌که‌ن بۆچی نه‌ چون بپرسن باخه‌که‌ بزانن هی کیه و چۆن و که‌ی کردراوه‌
‌ ئایه‌ خاوه‌نه‌که‌ی له‌ ته‌لان داده‌نیشیت یان نا مه‌گه‌ر پارچه‌ زه‌ویه‌که‌ی به‌ به‌قه‌رز نه‌کری وه‌و تا ئیستاش دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کان ته‌واو نه‌بوه‌ که‌ ئه‌مه‌ ده‌گریته‌وه‌ سه‌رده‌می مه‌رزیه‌ی کۆچ کردوو هه‌م ره‌زازی و هه‌م هاوژینه‌که‌ی ئیران خان پاره‌ی ته‌واویان نه‌بوه‌ ته‌واوی که‌ن بۆیه‌ تا ئه‌و ساته‌ش نه‌ خانوه‌و نه‌ باخه‌ به‌ نیوه‌ به‌ چڵی ماوه‌ته‌وه‌ قسه‌ی بی بنه‌ما تاکه‌ی بچن له‌ ته‌لان له‌ خاوه‌ن زه‌ویه‌که‌ بی پرسن بۆ زانیاری بۆ داهاتو
،
ئه‌مه‌ش دیمانه‌که‌ی ئین ئارتی بۆ خوینه‌ر
http://www.nrttv.com/barnama_dreje.aspx?jimare=280
که‌ چۆن باسی خانو به‌ره‌و ڤیلا به‌ناوه‌که‌ی هۆنیا ده‌کات
دواتر باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن ره‌زازی قسه‌ی به‌ مامسۆتا علی مه‌ردان وتوه‌ وه‌لی من هیچ ناڵیم ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌بیژم بۆ راستی ئه‌مه‌ بڕۆن سه‌یری به‌رنامه که‌ی که‌ناڵی ئێن ئارتی بکه‌ن که‌ بۆتانم داناوه‌ وه‌ بۆشتان ده‌ر ده‌که‌ویت چۆن شانازی به‌ هونه‌ر مه‌ندانی پێش خۆی و داهاتوش ده‌کات که‌ خزمه‌ت ده‌که‌ن به‌ هونه‌ری کوردی ،
ئیتر ئه‌و کاسیت و به‌لگانه‌ش نه‌ک ته‌نها لای هۆنیا به‌لکو لای زۆریك له‌ خه‌ڵکی شاری سلیمانی و خه‌ڵکی تر هه‌یه‌ بڕۆن گوی له‌ ته‌واوی کاسیته‌که‌ بگرن بزانن کێ و کێش به‌شدار بون له‌ ئاهه‌نگه‌که‌ ، دواتر دوای ئه‌وه‌ من داواکارم له‌ هونه‌ر مه‌ندی گه‌وره‌ ناسری ره‌زازی که‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌ریته‌ به‌رده‌م دادگا با دادگا یه‌ک لای بکاته‌وه‌ وه‌ك چۆن له‌ په‌یوه‌ندی کردنم به‌ هونه‌ر مه‌ندی گه‌وره‌ ره‌زازی ئه‌وه‌م داوا لی کرد گه‌ر نوری چاوم بیت له‌ ئاست راستیه‌ کاندا نابیت بیده‌نگه‌ بکه‌ین بۆیه‌ سوکایه‌تی کردن به‌ که‌سیک که‌ 45 ساڵ خه‌بات و خزمه‌تی به‌ هونه‌ری کوردی کردوه‌ جێگه‌ی قبوڵ کردن نه‌بوه‌ نیه
وه‌ ئاگاداری بۆ مامۆستا نامدار قه‌ره‌داخی و مامۆستا سلاح که‌ نوسینه‌که‌ی هۆنیا سوکایه‌تی کردنه‌ به‌و ئاهه‌نگه‌و به‌ ته‌واوی ئه‌ندامانی تیپی موسیکی مه‌وله‌وی ئه‌و کات ،
له‌ وینه‌که‌شدا ده‌ی بینن که‌ گۆڤاری هۆنیای به‌ناو ئازاد و رۆژنامه‌ چۆن جوین به‌ هونه‌ر مه‌ندان ده‌دات له‌ فه‌یسبوك‌
به‌ سوپاسه‌وه‌ دوباره‌ سوپاسم بۆ برای ئه‌زیز و خۆشه‌ویستیم کاک جه‌مال ره‌زازی که‌ هاو کارم بوو بۆ گه‌یاندنی کاسیته‌که‌ و گوی لی گرتنه‌وه‌ی و به‌رواره‌کان که‌ ئه‌ویش خودی خۆی یه‌کیک بو ه‌له‌ به‌شداربوانی ئاهه‌نگه‌که‌ چه‌واشه‌کاریه‌که‌ی هۆنیا که‌ باسی ده‌کات
نوسینی : بیلال سه‌نگه‌سه‌ری