ببینن چۆن بەرپرسەكانی كفری بە قۆپێ خوێندن تەواو دەكەن

Saturday, 14/05/2011, 12:00

1693 بینراوە




ببینن چ فەزاحەتێك لە كفری دەگوزەرێت و پەروەردەش خۆی لێی بێدەنگ كردووە و پشتگیریان دەكات كە یەك دوو ساڵە بەرپرسە حزبی و بەناو عەسكەرییەكان روویان كردووەتە قوتابخانەیەكی شەوانەو بە قۆپێ و فرتوفێڵ و چاوسوركرنەوە لەمامۆستاكانی بڕوانامەى 10 و 11 و 12ى ئامادەیی بەدەست دەهێنن.
قوتابییەك كە خۆی لە مەڵبەندی كفری كار دەكات و بە شەوانیش لەو قوتابخانەیە دەخوێنێت بۆی باسكردم كە ئەمە دوو سێ ساڵە دەیان بەرپرسی یەكێتی و پارتی و گۆڕان بە كلاوات و قۆپێكردن پۆلی 10 و 11 و 12 دەبڕن و ناجح دەبن.
ئەو قوتابیە دەڵێت بەرپرسەكان كە چەند كەسێك لەوانە عەتاى مەلا ستار بەرپرسی سریەى ئیستتڵاع و یەكێكی تر لەمەڵبەند بە ناوی فریادو چەند كەسێكی تر لەگۆڕان بە ناوی نەسرەدین و شارەزا بە دەمانچەوە دێنە پۆلەوە.
ئەو قوتابییە وتی بە تایبەت بەرپرس و كەسە یەكێتیەكان قۆپێە دەكەن و بە ئاشكرا لەتاقیكرنەوەكان دەریدەهێنن و مامۆستاكەش ناوێرێت هیچ بڵێت چونكە هەڕەشەیان لەهەموویان كردووەو چاویان لێیان سوور كردووەتەوە كە بێدەنگ بن باشترە ئەگینا خراپیان بەسەر دەهێنن، بۆ نموونە ساڵانی پێشوو جەلیل كۆكزی بەرپرسی پێشووی ئاسایشی كفری و ئەمساڵیش عەتا و دەیانی تریش هەر بە رەتپێكردن و قۆپێە خوێندنیان تەواو كردووەو دەكەن.
ئاخر كە بەڕێوەبەری پەروەردە رۆژانە سەردانی ئەم كۆمیتەو ئەو كۆمیتەو مەڵبەند بكات بە تایبەت كۆمیتەى راپەڕین، ئیتر چۆن بەرپرسەكەى ناجح ناكات و پرسیارەكانی بۆ ناباتە ماڵەوە.
بۆیە دەبێت پەروەردەو ئەو مەسئولانە ئەوە بزانن كە هەر رۆژێك ئەو یەكێتی و پارتی بەعسی كوردی لەسەر دەسەڵات نەمان ئەو بڕوانامانە هەمووی هەڵوەشێنرێتەوەو رەفز بكرێت و دڵنیابن ئەمەش روودەدات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە