بریكارى وەزارەتى ناوخۆ : جەلالى شێخ كەریم !

Friday, 12/06/2009, 12:00

2555 بینراوە


لە كۆسرەتیەوە بۆ تاڵەبانى
لە ژنێكەوە بۆ دوو ژن
لە كۆشكێكەوە بۆ دوو كۆشك :
جەلالى شیخ كەریمى شیخ عیسا لە ناوەڕاستى ساڵانى نەوەتەكان و دواتر وەك ئاسایشى گەرمیان كارى بۆ یەكیەتى كردوە ، كەسێكى كەللە رەقى لە خۆبایی تابڵێى ئەحمەق و بێ گوێ ، تا لەگەرمیان بوو زۆر توند ڕەوانە مامەڵەى لەگەڵ كەیسى ئیسلامى سیاسی ئەكردو كاریگەرى خراپى هەبوو لە سەرهەڵدانى توندڕەوى ئیسلامى سیاسی لە سنوورەكەدا ، زۆر لەو كەسە ئیسلامیانەى سنورى گەرمیان توند ڕەوى بە هۆى رەفتارى نابەجێ و بێ ئەقڵى و ناسیاسی ئەو بەناو مامۆستا جەلالە كەلە پوت و كەللە شەقەوە بوو ، بەرەڵڵایی و بێ لغاوى ئەم كوڕە شێخە لە سنوورى گەرمیان كێشەى زۆر لاوەكى بۆ یەكێتیی نیشتمانى دروست كرد و دوو هۆكاریش هەبوو كە یەكێتیی لێپرسینەوەى لەگەڵ نەئەكرد:
یەكەمیان / لەبەر ئەوەى براى شەهیدى قارەمان و پاڵەوانى داستانەكان شەهید حەمە ڕەش بوو كە كەسایەتى و شوڕشگێڕێكى ناسراوى دەڤەرى گەرمیان بوو .
دووەمیان / ئەو كاتە یەكێتیی خۆى پیاوى ئاواى ئەویست و گونجاو بوو بۆ شەڕە شەق و رەدونانى هەندێ نەیارى لابەلا !.
لە ساڵى 1999 یا ساڵى 2000 لە ئاسایشى گەرمیانەوە ئەگوازرێتەوە بۆ وەزارەتى ناوخۆ بە پلەى وەكیلى مدیر عام بەڵام لە جێگەى مدیر عام كارى ئەكرد ،چونكە شەهادەى كۆلیجى نەبوو بۆیە بە رەسمى نەئەبووپلەى مدیر عامی بدەنێ ، ئەو كاتە مستەفاى سید قادر وەزیرى ناوخۆ بوو ،لە ناو وەزارەتیش ئەم كابرایە كەسێكى خۆشەویست و رۆح سوك نەبوو هەر كەسێك یەكجار چاوى بەوپیاوە بكەوتایە ئەیزانى بایی چەندە ؟ تا مستەفاى سید قادر وەزیر بوو سنوورى ئەم كابرایە تارادەیەك دیاریكراوبوو ، زۆر نەی ئەتوانى سنوور ببەزێنێ ،بەڵام دواى رۆیشتنى مستەفاى سیدقادر جەنراڵە گەمژە بێ سوپاكەى تاڵەبانى (كەمال موفتى) یان كرد بەوەزیر ، كەمال موفتى كابرایەكە جگە لە شكاندن و قسەى بێ ناوەڕۆك و كاڵ و كرچ هیچى تری تیا بەسە نیە ، پیاوى ئەوە نیە نەك وەزارەتێك بەڵكە فەرمانگەیەكى بچووك و سادەى حكومەتیشى پێ بەرێوەنابرێ ، بۆیە دەركەوتنى مامۆستا جەلال ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوكاتانەى كە كەمالى موفتیە گێژ كرا بە وەزیرى ناوخۆ ، جەلالى شیخ كەریم لەناو وەزارەت هەرچى كارمەند و پیاوى نەفس نزم و سوك هەیە لە دەورى خۆى كۆكردبۆوە ، وەك (رائد سالارى ئێستاى مرور ، مفەوەز مەریوان ، مقدم سالار ، عەمید خۆشەویستى كۆنە بەعسی ، مفەوەز رێبوارى باوك كۆنە ئامر سریەى جاش ، مفەوەز ئالانى كەڵەگاى ناو وەزارەت ، ...) لەگەڵ دەیان گەجەر و گوجەرى تر كە لەناو وەزارەتدا زۆر ناسراوبوون لە بێ رەوشتى و سوكو چروكیان .
جەلال لەناو وەزارەتدا حەزى چوە سەر فەرمانبەرێكى كچى بەتەمەن ودواتر خواستى و بوە ژنى دووەمى لەكاتێكا جەلال كچ و كۆڕى گەورەى هەبوو، ، ئەم ژنى دووەمەى كەناوى لەنجە خان بوو یەكێك بوو لە كۆنە شوعیە داخ لەدڵەكان و زۆر رقى لە یەكێتییەكان ئەبۆوە ، لەنجەى ژنى جگە لە فەرمانبەرێكى سادەى بچووكى پارێزخراو هیچى تر نەبوو ، بەڵام دواى ئەوە رۆژ بەرۆژ ئەستێرەى بەختى بەهۆى جەلالى مێردییەوە لە گەشى دابوو ، بەهۆى گەمژەیی و بێ ئاگاى كەمال موفتى هەرچەندە دوو جێگرى هەبوو بەناوى احمد موسێ و جەمال ئەشرەف قارەمانى بەڵام لەبەر موئەدەبی و دوورە پەرێزى و خۆ بەدوور گرتنیان لە شەڕى جەلالى كەریم عیسا هیچ رۆڵێكى دیار و گرنگیان نەبوو ، بۆیە ئەم وەكیل مدیر عامە لەناو وەزارەتدا كونفى یەكون بوو ، خۆى وەزیر و وەكیل وەزیر و مدیر عام بوو، دەسەڵاتى رەهاى هەبوو ، دواى تەواو كردنى خوێندن بەرەسمى كرا بە مدیر عام ، هەریەك لە لەنجەى ژنى دووەمى و گوڵالەى حساباتى وەزارەتى كرد بە وەكیل مدیرعام !
جەلالى شیخ پیاوى دیارى كۆسرەت رەسوڵە و زۆر شانازى بەوەوە ئەكرد ، زۆربەى كاتەكانى دواى دەوامى لە نۆكەرى ماڵەكەیدا بەسەر ئەبرد ، كاتێ دەنگى ریفۆرم پەیدا بوو لایەنگرى سەر سەختى باڵى ریفۆرم بوو چونكە كۆسرەتیش ریفۆرم خواز بوو ، زۆر جار ئەم زاتە بە تاڵەبانى ئەوت (ئەم پیرە خەڵەفاوە چى ماوە بۆ واز ناهێنێ ، یاخود ئەیوت تاڵەبانى زۆرى نەماوە مردار بێتەوە) كەچى دواى بادانەوەى كۆسرەت ئەویش بە 180 پلە باى دایەوە و ئێستا نەباى دیوە و نەباران خەڵك دەرئەكا لەسەر لیستى گۆڕان ؟ بازۆر لە مەوزوعەكە دوور نەكەوینەوە ، ئەم زاتە بەهۆى كۆسرەتەوە لە مدیر عامیەوە كرا بە وەكیل وەزیر و ژنەكەشى كرا بە مدیر عامى وەزارەتى ناوخۆ ، دواى سەردەمى كەمال موفتى چەند وەزیرێكى تریش گۆڕان بەڵام لە سەردەمى عوسمانى حاجى محمودیشدا جەلالى شێخ كەریم بەهۆى نزیكى لە كاك عوسمانەوە دەستى كراوە تر و ئاوەڵاتر بوو ، بەلاى كاك عوسمانەوە شێخ جەلال ریفۆرمخوازە بەلام دواتر دەركەوت كە ئەو كۆسرەت خوازە نەك ریفۆرمخواز ! تائێستا ئەم زاتە 6 شەش وەزیرى بینیوەو بە وەزیرەكەى پارتیەوە ئەبێ بەحەوت وەزیر ، واتە بەدرێژاى 10 ساڵە لەوەزارەتى ناوخۆدا ماوەتەوە لە كاتێكا دەیان ئاڵوگۆڕ بەخەڵك كراوە ،
گەندەڵیەكانى شێخ جەلالى كوڕى شێخ عیساى تاڵەبان - كۆسرەتى :

1- كەهاتە وەزارەتى ناوخۆ پیكابێكى كۆن و مارسیدیسێكى كوپەیی هەبوو ، ئێستا كۆمەڵێ ئوتومبیلى گرانبەهاى ئاخر مۆدێلى هەیە كە مەزەندە ئەكرێ بایی (40) دەفتەر ببن .
2- خانوێكى حكومى 300 مەترى لە بەرامبەر جنسیەى ئێستا داگیرى كردو وە دواتر كردى بەناوى خۆیەوە ،
3- لە ساڵى 2003 وە تا ساڵى 2007 خەریكى دروست كردنى كۆشكێكى فیرعەونانەبوو لە قۆپی قەراخ و بە هاوكارى و هیمەتى كوڕان و ئالیاتى وەزارەتى ناوخۆ و دزیەكانى تەواوى كرد .
4- خانویەكى سێ قاتى تەواو نەكراوى لە گردى سەرچنار لە سەرووى ئەسواق پیرەمەگرون كڕیوەتەوە ، كە سێ واجیهەى هەیە و بەسەر ناوچەكەدا ئەڕوانێ تەنها بە بڕى (50) پەنجا دەفتەر دۆلار و هیچى تر ، كە ئێستا خەریكى تەواوكردنیەتى .
5- دەركردنى لێپرسراوى گەنجینەى وەزارەت و دانانى برازایەكى بێ ئەزموونى خۆى لە جێگەكەى .
6- ژنەكەى بەپلەى مدیر عام خانەنشین كردوە و لە وەزارەتە تازەكەى پارتیش بە شێوەى گرێ بەست كارى بۆ دابین كردوە ، وەك كورد لە سەر شارەزایی ژنەكەى ئەو زاتە پەكى كەوتبێ .
7- لەساڵى 2005 لەگەڵ هەندێ شەریكە دزى بڕێكى زۆر لە ئوتومبیلى نیسان پەترۆلى مۆدیل 2005 ى لە ئیماراتەوە بۆ وەزارەتى ناوخۆ كڕى كە لە هەر ئوتومبیلێك بڕى (1000) هەزار دۆلاریان بۆخۆیان زیاد خستبوە سەرى .
8- نزیكەى (3) ئوتومبیلى لە رێگەى قەراخ سیكڕاب كردوە و (2) ئوتومبیلیشى لە دواى دەوام بەدەستى كوڕەكەى وەرگەڕاوە و دواتر سكراب كران .
9- دەیان دەمانچەى ئەمەریكى وەك دیارى داوە بە دۆست و برادەرەكانى و چەندین جار ئوتومبیلى بۆ هاتوچۆى هاوڕێكانى كە لەدەرەوەى ولاِت ئەهاتنەوە تەرخان ئەكرد و دواى (1_2) مانگ بە ئیش نەكردوویی ئەیانهێنایەوە بۆ وەزارەت ، بەڵام ئەگەر شوفێرێكى داماو رووداوێكى لەدەست قەومابا لیژنەى بۆ پێك ئەهێناو پێى چاك ئەكردەوە ، ئەگەر لە ئەڵقە لەگوێیەكانى خۆی بایە گوێی نەئەدایە !
10 (...........) ئەم خاڵە وەك یەدەگ بۆ (ئیحتیات) هەڵ ئەگرم ، جارێ كاتى نەهاتوە ! ؟
جەلالى شێخ كەریم وەك چەپكە گوڵى چاكسازى و ئاڵوگۆڕە نوێیەكان لە دواى شەڕە دۆلارەكەى ئەم دواییەى كۆسرەت كرا بە وەكیلى وەزیرى ناوخۆى هەرێم .
دواى ئەو هەموو گەندەڵى و بێ شەرمى و دزى و ئەحمەقیەى ئەم بریكارە ئێستا زۆر بێ شەرمانە بەناوى یاسا و رێنمایی وەزارەتە فاشیلەكەیانەوە لە سەر ئەوەى كارمەندەكانیان بیرو بۆچوونى جیا و لیستى گۆڕانیان قبوڵە لە كارەكانیان دووریان ئەخەنەوە و مووچەكەیان ئەبڕن و تووشى هەزار بەزمیان كردوون ، ئاخر گەندەڵى نۆكەر گەندەڵ ، حزب و حكومەت و وەزارەتەكەشت لە بەر گەندەڵى و بێ ئابڕوویی و دزى و چەتەیی هیچى بەسەر هیچەوە نەماوە تۆ باسی چی ئەكەیت و چی ئەكەیتە بیانوو؟ تا پێش ئەم ماوە و تا لیستى گۆڕان نەهاتە ناو ناوانە ئەو یاسا و تەعلیماتەى وەزارەتە گەندەڵ و فاشیلەى ئێوە لە كوێ بوو ؟ تۆ بۆ ئەوەندەبێ چاو و ڕووى ئەى هەر جەنابت نەبووى گاڵتە و گەپت بە تاڵەبانى ئەكرد ، ئەگەر وانیە یەك نوكە بكە و بەس ؟ خێرە ئێستا بویتە سەگى بەر قاپی تاڵەبانى ؟ تۆ لەچیت كەمە ، پارەیە بەشی 10 دە پشتت دزیوە ، ئوتومبیلە دوو هێندەى ماڵ ومناڵە هەتە ، خانوە ، سێ كۆشكت هەیە ، زەوى و بەراوى دنیاتان هەیە لە قۆپى قەراخ جانازانم چەند باخ و باخاتى ترت دامەزراندوە ؟ پارەیە هەتە كەوەك لە دۆستە نزیكەكانتم بیستوە پێ ئەچێت (30 40) دەفتەر دۆلارى ترت هەبێ ، لەگەڵ (3) كۆمپانیا شەریكى ، باشە چاوت بۆ پڕ نابێتەوە ، دەواز لەو خەڵكە فەقیر و بەدبەختە بێنە كە وەك مێگەل لێیان ئەخوڕن و هێشتا ئێوەش قسە ئەكەن . تۆ چیت داوە لە سیاسەت ، سیاسەت ئیشى پیاوى وەك تۆ نیە ، سیاسەت پیاوى خۆى ئەوێ كە دز و نۆكەر و داوێن پاك و راستگۆ بێت ، سیاسەت بەپیاوى درۆزن و دووڕو و ناپاك و بازرگان و گەندەڵ ناكرێ ئەوەى ئێوە و هاوەڵەكانت دەستان داوەتێ ئەوە سیاسەت و حزبایەتى نیە ، ئەوە خیانەتكارى و نیشتمان فرۆشی و بازرگانى كردنە بە خوێنى خەڵك ، ئەوە نۆكەرى و جاشێتى و كاسەلێٍسیە بۆ ئەوانەى لە خۆتان گەورەتر و بەهێزتر و جاشترن ! بەپێی لێكدانەوەو هەڵسەنگاندنى هەندێ برادەریش ئەم بەزمەى ئێستاى جەلالى شێخ كەریم لە دژى كارمەندەكانى لایەنگرى لیستى گۆڕان لە وەزارەتى ناوخۆ دەستى داوەتێ ئەڵێن چونكە ژنەكەى كۆنە شوعیەى و هەندێ لەو كۆنە شوعیانەش خراپ دەستیان داوەتێ دژى كاك نەوشیروان بۆیە پێ ئەچێت توندڕەوى جەلالى شێخ كەریم بۆ فشار و كۆنە قینى لەنجەى ژنى دووەمى بگەرێتەوە ، بۆیە دواى ئەم لێكدانەوە م و كەللە شەقى و ئەحمەقیەكەى و حماسی جاشەتى بۆ تاڵەبانى لەلایەك و فشارى كۆنە قینى شوعیەكیش لەلاكەى ترەوە ، ناحەقى زۆرى م. جەلالیش ناگرم بەڵام بەهەرحاڵ پێشینان ئەڵێن (سەگى هار عومرى چل شەوە ، یا ئەڵێن ئەگەر بزن ئەجەلى هات توێشوى شوان ئەخوا) تۆبڵێى ئەم بەناو مامۆستایە یەكێ لەم دوو پەندە شمولى نەكا ؟
تێبینى :
زۆر سوپاسی كاك (م , ب و د) ئەكەم كە هاوكارى زۆریان كردم بۆ ئامادەكردنى ئەم بابەتە .
- سەر بەرزى و شكۆمەندى و سەرفرازى بۆ پاڵەوانەكانى لیستى گۆڕان .
- خەجاڵەت بن ئەوانەى ئەبن بەدڕك لە بەردەم رەوتى گۆڕان و عەدالەتى كۆمەڵایەتى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە