لەژێر سایەی دەسەڵاتی بنەماڵەی خێڵه‌کی و مافیایی بارزانی و تاڵەبانیدا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌نگی ته‌پڵی شه‌ڕو بۆنی خوێنی لێدێ

Wednesday, 24/06/2009, 12:00

2002 بینراوە


هه‌ڵبژاردنی دیموكراسی ڕاسته‌قینه‌، مه‌رجێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ هاتنه‌ ئارای هه‌ر حوكمێكی دیموكراسی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامرازێكه‌ كه‌ ڕێگا به‌ میلله‌ت ده‌دات تا به‌ ئازادانه‌ گوزارشت له‌ ویست و ئیراده‌ی خۆی بكات،هه‌ڵبژاردنی دیموكراسی ڕاست و دروست و بێ غەلوغەش، ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی ته‌عبیركردن له‌ سه‌روه‌ری و ئه‌مه‌ش مافێكی ڕه‌وای میلله‌تی هه‌رده‌وڵه‌تێكه‌، هه‌روه‌ها ئه‌م پرۆسه‌یه‌ گوزارشتێكی ئازاده‌ كه‌ پایه‌كانی ده‌سه‌ڵات داده‌مه‌زرێنێ و شه‌رعیه‌ت به‌ سستمی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌به‌خشێت.. وه‌كو ئاشكرایه‌ مافی هاوڵاتی له‌وه‌ی ده‌نگ بدات یاخود خۆی كاندید بكات، له‌ كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی دیموكراسی ناوبه‌ناو و بێگه‌رددا، یه‌كێكه‌ له‌ مافه‌كانی مرۆڤ كه‌ له‌ سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی بڕیاری له‌سه‌ردراوه‌.. گرنگی هه‌ڵبژاردنی دیموكراسی ڕاسته‌قینه‌ له‌وه‌دایه‌، كۆتایی به‌و ململانێیه‌ دێنێت كه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و له‌ چوارچێوه‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌تدا دروست ده‌بێت، به‌ دوور له‌ هه‌ر گرژی و ئاڵۆزییه‌ك و ساختەکاریەك لەلایەن لایەنە دەست ڕۆیشتوەکان کەپێشتر دەسەڵاتیان لەدەست بوەو پارەو ئیمکانیاتی وڵاتیان لەژێر دەستا بوە. ئه‌مه‌ش واده‌كات ڕۆڵێكی گرنگ بگێڕێت له‌ ده‌سته‌به‌ركردن و پاراستنی ئاشتی و ئارامی ئه‌و شوێنه‌ی پرۆسه‌كه‌ی تیا ئه‌نجام ده‌درێت. كه‌واته‌ هه‌ركاتێك ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕان شه‌رعیه‌تی خۆی له‌ هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسی ڕاسته‌قینه‌وه‌ به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وا كێشه‌ و ململانێی نادیموكراسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات كه‌م ده‌بێته‌وه‌ هەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئاسایی و دیموکڕاتی و یەکتر قبوڵ کردن دەڕوات بەڕێوە.. بەڵام لەم کوردستانەی خۆماندا کە 18 ساڵە حوکم بەدەستی دو بنەماڵەی مافیایی و چەتەو داوێن پیس و موعتادی ڤیاگراو پاشەڵ پیس و درۆزن و زوڕناژەن و فایلدارو کۆیلەی داگیر کەران وجاشی هەمو دەوڵەتە ئیقلمیەکانی دوژمن بە کوردەوەیە و 18 ساڵە پارەو سەروەتو سامانی وڵاتیان لەژێر دەستایە و بە ئارەزوی خۆیان تەخشان و پەخشانی دەکەن و خزم و کەس و کارو مناڵەکانیان بە دزینی سەروەت و سامانی هاوڵاتیانی کوردستان بونەتە ملوێنەرو هەرکامیان بگریت ئەگەر وەك جەلال و مەسعود نەبوبێتە ملیار دێر بێگومان ملوێنەرەو بەپارەی دزراوی قوتی ئەم خەڵکە بەش مەینەتەی کوردستان خەریکی گەورەترین بازرگانی و کاری بزنسمانن. ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە کاتی خۆی جگە لە جوتێ پێڵاوی لاستیك زیاتر خاوەنی هێچ شتێك نەبون هەمو ژەمێکێس هەر لەسەر ورگی خەڵکێ گوندنشینان لەوەڕاون. ئێستاش هەمو دەم خەباتی شاخیان بە منەت بە ئێمە دەفرۆشنەوە . بەبێ ئەوەی ئەوەیان لەیاد بێت کە هەر خودی کوڕی ئازاو بەجەرگی ئەم میللەتە کڵۆڵە لە هەمو شەڕو شۆڕو هێرشەکاندا لەبەرەی پێشەوەی شەڕەکاندا سنگی کردۆتە قەڵغان و بوەتە قوربانی وگیانی بەخشیوە و سەرانی فشۆڵی ئێستاش کە هەرچەندە بە دەیان کیلۆ مەتر لە گەرمەی شەڕەکاندا لە شەڕگەکان دور بون و بە دوربین سەیریان کردوە. هەر بۆیەشە ماونەتەوە ئەگینا کوڕانی ئازاو هێرش بەر یان شەهید بون یان کەمئەندامبون یان لەدەست ناعەدالەتی و داوێنپیسی سەرانی هەردو شۆڕشی چەواشەی 66 و 31 ئاب دواتریش شۆڕشی خەباتی گیرفان پڕکردن و پۆست و کورسی وڕابواردن و...تاد... دەستیان لە خەبات و پێشمەرگایەتی کێشایەوەو سەری خۆیان بەرەو وڵاتی غەریبی و هات و نەهات هەڵگرت.و لەوڵاتانی بێگانەدا بونە قاپ شۆرو گسك لێدەرو چی و چی ... ئەم دەسەڵاتە دیکتاتۆرەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و چڵکاو خۆرو جاشەکانیان سەرەڕای ئەوەی کە ئەو هەمو پارە دزراوەی میللەتیان بۆ پڕو پاگەندەی لیستەکەی خۆیان تەخشان و پەخشان کردوە. هەر لە ئێستاوە خۆیان لەبەر بڵاو کراوەو پۆستەرو ڕاگەیاندنەکانی لیستەکانی تردا پێناگیرێ و تەحەمولی ناکەن . لایەنگرانیان هانداوە پۆستەرو بڵاو کراوەکانی لیستە سەر بەخۆکان بدڕێنن هەر لەماوەی یەك ڕۆژدا بە بەر چاوی دۆست و دوژمنەوە هەرچی پۆستەرو بڵاو کراوەکانی لایەنەکانی ترە کەبە مەبەستی بانگەشە کردن بڵاویان کردۆتەوە بە کەتەرو بە چەقۆ تیی کەوتون ونجڕ ونجڕیان کردوە. ئایا ئەم دەسەڵاتە مافیاو دوا کەوتو دزە ئەمە بەیەکتر قبوڵ کردن حساب دەکات؟ . کە هەمو دەم ئیدعای دیموکڕاتی و ئازادی و یەکسانی دەکات. کەچی لەبەرامبەر پۆستەرو بڵاو کراوەی بێگیاندا خۆیان پێناگیرێ بەمشێوازە دواکەوتوانەیە ئەڵێی لەشکردی مەگۆلن ڕەفتار بنوێنن. دەبێت لەکاتی هەڵبژاردنەکانداو لەکاتی دۆڕاندنیاندا چی بکەن..؟ وا وەیلا بە حاڵی ئەم کوردە زوڵم لێکراوە. دور نیە سەرانی جەلال و مەسعود ئەو کاتە دەبابەو دۆشکەو ئاربیچی و کام چەکی قورسە نەیدەن بەشانی هێزەکانی زێرەڤانی و لیوا تایبەتەکانیانداو نەی هێننە ناوشارو سەربانی ماڵان و ڕەبییەی لێدانەنێن و بەوچەکانە نەکەونە گیانی هاوڵاتیان. چونکە ئاشکرایە ئەمانە خێڵەکین نەدی و بدین و هیچیان بە خۆیانەوە نەدیوە و ئەوان هەمیشە لەخەمی دۆلاری بودجەو پۆست و پلەو پایەدان . دۆڕاندن لای ئەوان واتە مردن.

بۆیە بە هەمو قەناعەتەوە دەڵێم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌ر له‌ئێستاوه‌‌ بۆنی خوێن وده‌نگی ته‌پڵی شه‌ڕی لێدێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مافیاوه‌ ئه‌گه‌رهەر لەئێستاوە سەرانی مافیاو لایەنگرانیان بەمشێوە مەغۆل ئاسایە ڕەفتار بکەن و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ نه‌ڕه‌خسێت كه‌ مرۆڤ موماره‌سه‌ی تێكڕای مافه‌كانی خۆی بكات و ئازادی سیاسی بە جۆرێك لە جۆرەکان .پیادە نەبێت کە هەرگیزیش لەژێر دەسەڵاتی ئەم دوبنەماڵە خێڵەکی و مافیایەدا دیموکراسی درفەتی بۆ ناڕەخسێتو هەمیشە وا لەژێر ڕەحمەتی شەڕنگێزانەی ئەم دو سەرە مافیایەدایە.ئه‌سته‌مه‌ هه‌ڵبژاردنی دیموكراسی ڕاسته‌قینه‌ و بێ شه‌ڕو خوێنڕشتن ئه‌نجام بدرێت، بۆیە دەبێت لایەنەکانی تری بەشدار بو لەهەڵبژرادن کە منافەسەی لیستی دەسەڵاتی دیکتاتۆریانەی ئێستای پارتی و یەکێتی دەکەن هەوڵ بدەن گرەنتی بەهێز لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نەك هەر بەگفتار بەڵکو بە نوسراو دەستەبەر بکەن و هه‌مو جیهان بکه‌ن به‌ چاودێر به‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌نجامه‌کانیاوه‌...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە