بەناوى گەنجانى چەمچەماڵ و كەس و كارى شەهیدانەوە سوپاس نامەیەك بۆ هەڵوێستە جوامێرییەكەى كاك كۆسرەت رەسول

Saturday, 14/02/2009, 12:00

1159 بینراوە


پێشكەش كردنى گوڵێكى سوورى خوێنى شەهیدان و ماندونەناسانەى سنوورى چەمچەماڵ بۆ هەڤاڵى سەركردەكاك كۆسرەت رەسول شێرە كورەكەى رۆژى تەنگانەى (ىن.ك) چوار سەركردە خاكى و ئازاو چاونەترسەكانى باڵى ریفۆرم سڵاوى كەس و كارى شەهیدانتان پێشكەش بێت داواتان لێ دەكەین تو گۆڕى شەهیدان كاك كۆسرەت لەو هەڵوێستە جوامێریانەت پەشیمان نەبیتەوە با چیتر گەندەڵ چى و بەرژەوەند پەرستەكان و مافیاكان بۆیان نەچێتە سەر ئەمرۆ رۆژێكى زۆر خۆش و میژووییە لە مێژووى (ى.ن.ك) كە چى تر بێدەنگ نابێت و دەڵنیاش بن هەموو گەنجان و كەس و كارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و ئەوانەى لە رۆژە سەختەكانى ماندوو بوون فرمێسكیان بۆ كورد و (ى.ن.ك) رشتووە لەگەڵ هەڵوێستە جوامێرییەكەتاندایە ئەمرۆ رۆحى شەهیدانى گەرمیان و كەركوك و رۆحیانەتى ئەنفالكراوەكانى ئاسوودە بون زۆر دەمێكە هاوار دەكەین كەس گوێ ناگرێت با هەمومان پشتگیرى بكەین ل هەڵوێستى سەركردە گۆدۆكەى كوردان كە سەنگەرى میللەتى هەڵبژاردووە نەفرەتى لە گەندەڵ و دەسەڵاتى نایاسایی كردووە كە ئەویش كاكە نەوەى كردان كە ئومێدى بە هەمووان بەخشیووە بۆ كۆتایى هێنان بە دەسەڵاتى خێلەكى و بنەماڵەى مافیاى .
وە دڵنیا بن ئایندە هەر بۆ ئێوەیە و دەنگى هەموان لەگەڵتاندایە
ئیتر بۆ پێشەوە بۆ گۆران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە