کاریگەری ڤۆدۆکەی بنەماڵەی بارزانی بەسەرچوو

Sunday, 13/02/2011, 12:00

1743 بینراوە




ڤۆدۆ بەو بووکە دەست کردە ئەوترێت کە لە پەڕۆی کۆنە یان پووش یان خوری دروست ئەکرێت کە لە بۆنەی ئاینی وزۆر جار بۆ جادووگەری بەکار ئەهینرێت بۆ چاوبەستن ودەم بەستن وئازاردانی ناحەزان بە واتایەکی تر زیاتر بۆ کاری خراپ بەکار ئەهێنرێت لە کاری جادووگەریدا یان سیحردا.ئەم نەریتە کۆنە هەتا ئێستاش باوە لەزۆربەی ووڵات وناوچە دوواکەوتوەکانی جیهاندا بە تایبەتی باشوری ئەفەریقا وە لە زۆر ناوچەی تری ئەمەریکای باشور ، لە زۆربەی زۆری ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شێوازی تر بەکار دەهێنن بۆ خۆڵ کردنە چاوی ناحەزەکانیان وەبەشێوازی جۆراوجۆر مرۆڤ تووشی کەپتی دەرونی وجەستەی ئەکەن بۆ بەکارهینانیان وەك کۆییلەیەکی زەلیلی دواکەوتوو کەهەمیشە چاوەروانی بەرماوەی سفرەی نان خواردنی ئەوان بێت وەهەست بە نەبوونی خۆی بکات کە بەبی ئەم ڤۆدۆیانە ئەو هیچ نی یە ،بۆی نییە بیر بکاتەوە، یاخوود بەخواستی خۆی قسەبکات یان ڕەخنەبگرێ وە هەتا دووایی... .




لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕستدا سەرۆک خێڵ وسەرکردە دیکتاتۆرەکان جێگەی ئەم ڤۆدۆیانەیان گرتۆتەوە وناحەزەکانیش بریتین لە میللەت .کە بەوێنەی خۆیان خەڵکی ئاگادار ئەکەنەوە کە ئەم ڤۆدۆیە هەیە وئازارتان پی ئەگەیەنیت ئەگەر سەرپێچی بکەن ، لە زۆر ووڵات وناوچەدا خەڵکەکەی بەشێوەیەکی وا کەپتی دەرونی کراون (وە بەردەوامیش ئەکرێن) کە تەنانەت لە دوای مردنی ئەم ڤۆدۆیانەشەوە ئەبێت ئەو خەڵکە هەر سووجدەی بۆبەرن وبەرزوپیرۆز ڕایبگرن هەرگیز کەس بۆی نەبێ باسی کارە خراپەکانیان بکات ،بە پێچەوانەوە ئەبێت وەك سەروەری یەکی نیشتمانی کارەساتەکان یادبکرێتەوەوئاهەنگی گەورەی بۆ سازبکرێت ئەم کۆیلانەش شانازی پێوە بکەن وە بکرێت بە سیمبوڵ پاشان کۆییلەیەتی خۆیان پەپەرۆشەوە دەرببڕن بۆ نەوەی ئەم ڤۆدۆ مردووانە !!
نموونە زۆرە چ خومەینی لە ئیران کە ئێستا دارودەستەکەی وەك ڤۆدۆیەك بەکاری ئەهێنن،ئەتاتورک لەتورکیا وەدەیان نموونەی تر کە باسی ئێستای من نییە.
ئەوەی کەمن مەبەستمە مەلامستەفای بارزانییە ،ئەوەی مێژووی ئەم ڤۆدۆیەی کورد بخوێنێتەوە وسەیری کارەکانی بکات لە شەرمەزاری بەولاوە هیچی تری بۆ نامێنێتەوە کەمرۆڤی کورد چەند نەزانە کە دووای ئەم ڤۆدۆ پەڕۆیە کەوتووە.پارتی یەکان وپاشان هەموو ئەوانەی کە سۆز وەفای خۆیان بۆ ئەم ڤۆدۆکوردی یە دەردەبڕن بۆچی بیر ناکەنەوەولە خۆیان بپرسن کە ئەم ڤۆدۆیەی کورد لەدوای مردنی چەند کتێب ونوسراوو شیکردنەوەی سیاسی وسەربازی وئابووری ،نەتەوەی ...هتد.لەپاش خۆی بەجێهێشت بۆ کورد.ئەم کۆیلە کەپت کراوانە بۆناپرسن لە پێناوی چیدا میللەت وشۆڕشی فرۆشت و ووتی کاری من تەواو!!!
کۆیلەکانی ئەم ڤۆدۆیە بۆ بیرناکەنەوەو بپرسن کە لە پاش مردنی چ حیکمەتێکی لێ بەجێ ماوە کە میللەت سوودی لێ وەرگرتبێت،بێجگە لەجنێوو بەسۆرانی وکاری کوشتنی ناحەزەکانیان بە نامرۆڤانەترین شێوە،فرەژنی ڕابواردن و دزی وگەندەڵی ولەسەرو هەمووشیانەوە جاشایەتی بۆ دوژمنانی کورد لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندی تایبەتی خۆی وکورەکانی.
کۆیلەکانی ئەم ڤۆدۆیە بۆ ناپرسن کە بۆ ئەبێت لەناو پارتێکدا کە خۆی ناوناوە پارتی دیموکرات، نابێت کەسی ترببێت بەسەرۆک .ئایا کاریگەری ئەم ڤۆدۆیە ئەوەندە بەهێزە کەوا دەمتانی بەستووەو هیچتان بۆناوتریت لەئاست ئەوهەموو سوکایەتی پێکردن وشکاندنی کەرامەتی خۆتان ومیللەتاندا.
هۆش بەخۆتاندا بهێننەوە کە ئێوەش مرۆڤن وەمافی هەموو شتێکتان هەیە ،بەسە ئیتر سەرشۆڕی بۆ ڤۆدۆیەکی مردوو !!.ڕاپەڕین واگشت ناوچەکەی گرتۆتەوە بۆ تەفروتوونا کردنی ئەم ڤۆدۆ زیندو و مردووانە.وەرنە ڕیزی میللەتەوە خۆتان بەمرۆڤ بزانن،سەرتان بەرز بێت دژی ئەم گەندەڵ وجاش وخۆفرۆش ودزانە، ڕاپەڕن بیسەلمێنن کە ئێوەش خەڵکی دیموکراتخوازن ،ئاشتیخوازن ،مرۆڤ دۆستن،ووڵاتی خۆتانتان خۆش بووێت ،بەسە مەسینە هەڵگرتن وکاسە لێسانەوە.
ئەوەتا کورەکەی ئەم ڤۆدۆ کوردییە مەسعودی خائینزادە لە هەموو بۆنەو باسێکدا باسی سەروەریەکانی باوکی ئەکات وەك ڤۆدۆیەک بەکاری ئەهێنێ بۆ کەپتکردنی مێشکتان لەو لاشەوە دزی ئەکات ونووسەر ئەکووژێت،لەلایەکی تریش باسی دڵسۆزی نیشتمان و ئاینمان پێ ئەفرۆشێتەوە و مینەتی ڤۆدۆکەی باوکی ئەداتەوە بە چاومانا.نازانێ کەکاریگەری ئەم ڤۆدۆیە تەنها لەسەر خۆیان و کۆیلەکانیان ماوە ،هاکا ئەم ڤۆدۆ پەرۆیە فڕێ درایە زبڵخانەی مێژووەوە و گشت وێنەو پەیکەرەکانی تەفروتووناکراو نەوەکانی ڕاپێچی دادگا کران بۆ ئەوەی ببن بەعیبرەت بۆ هەتا هەتایە کەس نەڵێت ئەم ئاش بەتاڵچی خائینە سیمبوڵی کوردە.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە