لەهونەرمەندى شەهید...كەریم عوسمانى جوانەمەرگەوە

Wednesday, 10/06/2009, 12:00

3268 بینراوە


سڵاولەگشتكوردێكى دڵسۆز... هەڤاڵانى خۆشەویست ..هەولێرى یەشیر پاكەكان ...ئاوارەوماڵ وێرانەكان...پێشمەرگە بەویژدانەكان...كۆسرەت رەسولى سەرۆكى حكومەتى كوردستانى پێش سى ویەكى ئابى شوم وخیانەتم.. ..هونەرمەندان..بێژەرەخۆشەویستەكان...خوشك وبراخۆشەویستەكانم بەتایبەتى شەهاب عوسمان ....كەس وكارم ...هاوسەرەخۆشەویست وهاوڕێكەى هونەرو كوردایەتیم (دڵ پاك تاهیر )....دووكیژە بێ باوك وتەنیاكەم ..سۆنیاگیان...ڤانیاگیان..هیواوئاواتەپیرۆزەكانى ژیانم......

سڵاوتان لێ بێ ..چاوتان ماچ ئەكەم..دەستتان ئەگوشم..تكاتان لێ ئەكەم گوێم لێ بگرن....

من كەبینیم دەستە دەستە دەبابەكانى بەعسیان بەبانگەوازى زۆڵە كورد هاتنە ژوورێ بۆ شارە دێرینەكەى كوردان بۆ هەولێر ى پایتەختى كوردایەتى وحكومەتى گەلى كوردى خێرنەدیوم ..نەكسەیە بوو ...كۆڕەوێكى ناوەختەبوو بەدەستى كوردى نۆكەرى كورسى پەرست بۆئەم گەلە هاوردەكرا ..خوێنى هەزارانى ڕشت وهیواى هەزارانى چاڵ نا ...منیش هەرگیز بۆساتێكیش خیانەت وداگیركردنى ووڵات و سەرشۆڕی قبووڵ ناكەم.

هاوارم كرد پڕ بەدەنگم ..خەڵكى شارو گشت لام دەنگ دا تەسلیم نەبن بە دەبابە وهێزى داگیركەر ى بەعسى ..ڕووڕەشى بۆ زۆڵە كوردان خۆفرۆشان وڵات فرۆشان بەدوژمن . لەپێناوى بڕێ پارەو مانەوەى سەرشۆڕى لەسەركورسى ..... بەربوونەسەرو سامان وداهاتى ئەم كوردستانەى كەشوێن نى یە خوێنى لەسەر نەڕژابێ هەتا ئەمڕۆ ...

خۆشەویستان خۆ دیتان چۆن خیانەت و خیانەتكاران بەگەلى خۆیان فێرن و ئەوساش و ئێستاش هەرخوێن مژن وتێر ناخۆن ...

منیان گرت وبەبلۆك سەریان تەقاندم زمانیان بڕیم پەلەكانیان لێ كردمەوە تەنانەت جەنازەكەشیان نەدامەوە بەكەس وكارم بەڵكو هەر باسیشیان نەكردم ..ئەزانن بۆ؟ چونكە گوێزان وموو بوونە برا....( سى ویەكى ئاب حەڵاڵ كرا چونكە حەق بوو...) لەپێناوى بەرژەوەندى بنەماڵە ى دووسەركردەى بێ منەت لەخوێنى شەهید بێ منەت لەخەڵكى برسى بێ منەت لە بیرو مەبدەئى پیرۆز بێ منەت لە خواو خەڵك وخاك ....ئەمڕۆ ئەوان بازرگانن ...بازرگانن ...هەمووشتێ لاى ئەوان كاڵایەو هەرچى خێرى ماددى بۆ ئەوان تیا بێ ئەیخەنە سەر سوداى بازاڕ تەنانەت مێژووش ئەفرۆشن ...تاكەتاكەى هاووڵاتى ئەم ووڵاتەش ئەگرن و وەك مەڕو ماڵ پاك ئەیدۆشن ....ئەوەیش كەدوایان ئەكەوێ تەنیا بۆ پاس ڕاى ئەگرن ....

كاتى دەنگ دانە خەڵكینە ... ڕۆژى هیممەتە خزمینە نەكەن دەنگ دەن بەو دەستانەى كەدەستەكانى منیان برد ...دەنگ نەدەن بەودەستە چەپەڵ وپیس ولەرزۆكانەى بەنامەردى مێشكى منیان پژان ...خوێنیان ڕشتم لاشەكەمیان ڕا ئەكێشا كۆڵان كۆڵان هەرلەسەر كلتورى بەعس و داگیركەران...دەنگ نەدەن بەداوێن پیس و دزو درۆزنان.

دەنگى خۆتان بدەن بەگەل .....بەلیستەجوانەكەى گۆڕان

دۆست ودوژمن شایەت حاڵە ...كاكى كاكان كاك نەوشیروان ...ماندێلایە...گیڤارایە ..غاندى ى كوردە ....

دواتكاشم بۆ دڵپاكە ....كوانێ نێوان ئێمەوابوو ؟كوا تۆ پەیمانى وات دابوو ...كەبۆ پۆست وئەرزو خانوو و پوول و پارە ویژدانى خۆت بدەى بەوەى منى سووتان؟ كوا نێوانى ئێمەوابوو دەنگ دەى بەوان ..

نا ...باوەڕ ناكەم ...ئەوە تۆ نیت ...باوەڕناكەم...من لەو دنیاش ئەوەڕاست بێ هەرگیز بەوەباوەڕ بەوە ناكەم تۆ ئەوەندە بێ وەفابى ...دڵنیابە سۆنیا و ڤانیا زویر دەبن ...میللەتت دەكەن بەگژداو لەدایكێتیت دەخەن وناتناسن.

چاوەڕێتم ...كچێ دڵپاك ...یادگارەكانم بیر نەكەى ...لەدوا ووتەمدا پێت ئەڵێم

تۆش كەمردى یەكەم كەس من دێم بۆ لات دەستت دەگرم لێت دەپرسم ..بۆدەنگت نەدا بەگۆڕان . .........

كاكە شەهاب تۆش برامى تكاو ڕجا ....قەڵمەكەت جوان دابدەو لەجیاتى من لەجیاتى گشت قوربانیان ...بەمەرەكەبى ویژدان ...شت بنووسە دژى دزو خۆفرۆش و داوێن پیسە گەندەڵەكان ......

ووشەى جوان و پڕ لەخزمەت ئاڕاستە بكە بۆ لیستەجوانە پیرۆزەكەى گۆڕان

منیش رۆژ وشەو لەشارم خەڵک ئەبینم زۆر دڵخۆشن بەڕێگە پیرۆزەكەى گۆڕان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە