به‌ هاوکاری ئاسایشی پارتی، دەزگای میت مەجید ئیبراهیمی تیرۆر کردووە


هونه رمه ند: نوێنه ر ئه حمه د (زۆڵمى ئێوە لە برینى زوڵمەکانى پێشترمان قوڵترە)

Sunday, 06.07.2009, 12:00

1236 بینراوە


تازه ترین گۆرانی: (نیشتیمانم بێ خەندەیە - نوێنه ر ئه حمه د) کلیک بکه
http://www.youtube.com/watch?v=VDkN5a3yglo
  لە دواى ئەوەى زیاتر لە ساڵێکە یەک گۆرانیم تۆمار کردوە هەر دەمویست کلیپێکى جوانى بۆ بکەم کە لە کارەکانى ترم جوانترو سەرکەوت و تر بێت لە هەمان کاتدا رویەکى جوانى هەبێت بۆ بەرەو پێشبردنى رەوتى پەروەردەیی هونەرى کوردى کە لە کۆى سێ پڕۆژەى گەورە وەک (سیدى ، کۆنسێرت ، ناوەندێکى هونەرى) هیچکامیانم بۆ نەکرا لە لایەن دەسەڵاتەوە ، لە دواى هەوڵکى زۆر بە داخەوە هیچ لایەنێکم دەس نەکەوت تا کارەکەم ئەنجام بدەم نە کۆمپانیا نە حوکمەت نە وەزارەتى روشنبیرى ، منیش گۆرانیەکەم لە ئێستادا بڵاو دەکەمەوە وە بڕیاریشم داوە لەمەو دوا گۆمەڵێک گۆرانى لە سەر گەندەڵى نا یەکسانى بڵێمو تۆمار بکەم کە ئێستا یەک لەو گۆرانیانەم ئامادەیە بۆ تۆمارکردن لە چەن رۆژى داهاتودا گوێ بیستى ئەو سەرەتا نوێیەش دەبن ئەم جارەش دەڵێم زۆر بە داخەوە کە هەڵوێستى هیچ گەنجێک هەستى هیچ گەنجێک نابینن کە کار بۆ جوانى نیشتمانەکەى دەکات ، گەر سامانێکى خۆییم هەبا سوێن بە کوردوستان بێزم نەدەهات باسى حەقى دەستورى خۆشم بکەم لاى دەسەڵاتى دواکەوت و ، بەڵێ لەملاشەوە ... هیچ کارێکت نەبێت ژیانت تەنها هونەر بێت ئەوانیش بە پێش چاومانەوە دەیان کۆشکو کۆمپانیاو تەلاریان هەیە یەک مرۆڤى تیا ئاسودە نابێت ئێمە تەنها دڵێکى گەورەو گیتارەکەمان کۆشکو تەلارمانە دڵى دەیان مرۆڤ و گەنج ئاسودە دەکەین وە بە قەد کا کێشانێک هیوا لە چاومانایە بەڵام تا ئەبەد دڵشکاوم لە دەس ئەو دەسەڵاتە کە بە ئاشکرا زوڵممان لێ دەکات .
  ناوى گۆرانیەکەم .
  ئەو گۆرانیەم کە پێشتر ناوى هەناسە بوو بەڵام ئێستا بە ناوى (نیشتیمانم بێ خەندەیە) بڵاوم کردەوە لە بەر ئەوەى بە راستى نیشتمانم بێ خەندەیە بە دەس کۆمەڵێک خەڵکى نا یەکسانەوە کۆمەڵە مرۆڤێک سەروەتو سامانى میلەتێک بۆ خۆیان دەبەن بە ناوى ئەوەى ئەوان شۆرشیان کردوە یەکێ نەزانێ ئێمە لە ناو کارتۆندا هەڵگیراوین تا ئەمڕۆ ئیتر ئێمە نە تۆپ باران و نە سوتان و نە کیمیا باران هیچ هیچمان نەدیوە لە ناو وڵاتێکى ئاراموو روناکدا دایان بەزاندوین ، ئەى برادەر کاتێک کە تۆ شۆڕشت بۆ خۆت کردوە منیش هیچ کات عەریزەم نەداوە تۆ بچیت شۆرش بکەیت و هەزاران دێهات بدەى بە روخان و سوتان ، ئەگەر گەنجێکیش پڕ بداتە یەکسانی و هونەرێکى پاکو جوان ، ئێوە بە دواکەوتوى دەزانن و پێى دەڵێن ئەوە لە رێکەوتنى ستراتیژى دیکتاتۆریانە لایداوە بەڵام ئەگەر کچێکى دەنگ ناخۆش بوینایە حوکمەتى هەرێم بە تایبەت دەینارد بە دوامانداو لەو پەڕى دنیا دەیهێناینەوەو چیم بویستایە بۆى دەکردم لە بەرامبەر ئەوەى لە یەک گۆرانیدا شەش حەوت جار ئاخ و ئۆف بکەم و هەزار ماچ هەڵدەم ئینجا دواییش پێم بڵێن واى لەو پێشکەوتنە جوانە !!! ئایا کێ لە سەرکردەو مەسئولەکان کچەکەى یان کچى کەسێکى نزیکى خۆى بەو شێوەیە لە تییڤى پیشان دەدات ؟؟ ئایا لە روى مەبدەئی و رەوشتیەوە یارى کردن نیە بە نامووسى خەڵک ؟ کە دەڵێم نامووس مەبەستم ژن و پیاوە بە یەکسانى ، چەنێک رەنج بدەو کۆشش بەکە لەم وڵاتەدا بۆ پێشخستنى هونەرى کوردى گەر بە ئەرکى بزانى یان هەستى بەرپرسیاریەتیت هەبێت بۆ ئەوەى بە شێوەیەکى نوێ هونەرەکە پێشبکەوێت و لایەنە باشەکانى زۆرتر بێت لە لایەنە خراپەکانى وەک ... بە نموونە ئەگەر خوشکو برایەک پێکەوە تەواشاى تیڤى بکەن لە بەر وشەى بێتاموو قسەى بێشەرمى کەناڵەکە بگۆرن ئەمە پێشکەوتنە گەلۆ ؟ ئایا کێ لە ئێمە لە رۆشنبیرترین چینى کۆمەڵگادا ئەوەى پێ شەرم نیە ؟ من خۆم بە نموونە دێنمەوە ئەوپەرى بیرو رام جیاوازە لە گەڵ کۆمەڵگاکەى خۆمدا ، هەتا ئەوپەرى ژیان برواى تەواوم بە یەکسانى نێوان ژن و پیاو هەیە بە موتڵەقى بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت ئیتر من هەموو یاساو مەبدەئە ئەخلاقیەکان وەلانێم بەڵکو بە پێچەوانەوە دەبێت بە رویەکى گەشتردا کۆمەڵکاکەم بە ژن و پیاوەوە بەرەو پێش ببەم ، ئەوە رێک وەک ئەوە وایە کە دەڵێن نابێت رۆژنامە نوسێکى گەنج بەو شێوە توندە ڕەخنە بگرێت کە لە سەر لاپەڕەیەکى (20سم بە 30 سم) راوبۆچونى خۆى دەر دەبڕێت پێى دەڵێن ئەوە شتێکى لا ئەخلاقییە !!! بەڵام بەرپرسێک لە سەر عەرزەیەکى هەزار بە هەزار خۆشترین و جۆانترین کۆشکو تەلار دروست دەکات بە وەسفى خۆیانبێت نەک من مافى من و دەیان گەنجى تر پێشێل دەکات کەس ناتوانێ باسى بکات تۆ نە لە بنەماڵەى مالیکەى تا بۆت جێما بێت نە لە دەستوردا بۆت دانرابێت ئیتر برادەر چۆن ئاسودە دەبیت ؟؟!! هێندە نا یەکسانى ئاخر چۆن .
 پایتەختى هونەر
 بەم قسە بێتامە تەمسیلکاریە ئێمەیان مەژغوڵ کردوە کە گوایە سلێمانى پاتەختى هونەرە یەکێ نەزانێ هەموو رۆژێ کارێکى هونەرى باڵاى تیا ئەنجام ئەدرێت و لە لادێکانیشەوە خەڵک دێت بۆ تەماشاى ، بە ساڵ کۆنسێرتى تیا ناکرێت ئەگەر شانۆگەریەکى لاوازى داماو پێشکەش بکرێت هەر دووسەد کەسى شارەکە پێى دەزانێت پاشان هۆڵێکى گەورەیان ناوناوە تەلارى هونەر بەس بۆ کۆبونەوەى حیزبى دروست کراوە هونەرمەند دیارى قەرەداخى کۆنسێرتێکى هەبوو هۆڵەکەیان نەدایە وەک خۆى لە کۆنسێرتەکەدا وتى ئێستا ئەو هۆڵە چۆڵ و بێ دەنگەو ئێمەش لەم هۆڵە بچوکەدا قەتیس ماوین لە هۆڵێکدا کۆنسێرتەکەى ئەنجام دا ئەگەر سەقفەکەى پەتى پێوە بوایە خەڵک خۆى پیا هەڵ دەواسى ، دەکرێت بڵێین پایتەختى مەرگى هونەر بەڵام گوناهێکى گەورەیە بە ڤێنیسیا بڵێیت شارێکى هونەرى و بەم شارەش بڵێیت پایتەختى هونەر کە بە یەکساڵ کلیپێکت بۆ ئەنجام نادرێت تێیدا ....
 بمبەخشن دڵە بێ لانەکانى نیشتمانم
 
 ئێمە هەروا بەردەوام دەبین لە شۆرشێکى نوێ شۆرشێکى سپى و بێ گەرد بە پشتیوانى گوێگرانو روناکبیرانو ئەدیبو ڕۆژنامەنوسانو هەر لایەک کە مەبەستیانە رەوتی ژیانى میلەتى کورد لە تارکیو نا یەکسانى دور بخەنەوە لە کۆتاییدا داواى لێبوردن لە گوێگرانى خۆشەویستم دەکەم کە نەمتوانى ئەم گۆرانیە بکەمە کلیپێک کە شایستەى ئەوان بێت خودا هۆشیارە لەوەى کە چەن هەوڵم داوەو بە چ رەزالەتێک ئەو گۆرانیەم تۆمار کردوە بەڵام گەر بە گوێى دڵ گوێ لەم گۆرانیە بگرن دەزانن کە چەن گۆرانکارى لە کارەکانمدا رویانداوەو ئەمەش نوێترین ستایڵى کوردیە لە روى تێکست و میلۆدییەوە بە شێوەیەکى گونجاو لە بازنەى هونەردا کارى بۆ کراوە لە سەر دەستى کۆمەڵێک موزیک ژەنى بە توانا کە ناوەکانیان لە خوارەوە هاتوەو گۆرانیەکەش دانراوە لە گەڵ ڕێزمدا .....
 
 
 
 ناوى گۆرانى : نیشتیمانم بێ خەندەیە
 
 ئاوازو هۆنراوەى : نوێنەر ئەحمەد
 
 دابەش کردنى موزیک : هێمن حسێن
 
 تۆمار کردنى دەنگ : ئاکۆ عومەر + ستۆدیۆى میلۆدى
 
 ژەنیارەکان :
 
 سەید ئەحمەد رەواندزى + کەمان
 
 ئامانج غازى + چەلۆ
 
 شیاو کەمال + کەمان
 
 گۆران + کەمان
 
 رێبین جەمال + کلارنێت
 
 مەدى + گیتار
 
 هێمن حسێن + کیبۆرد
 
 [email protected]
 
 تێبینى : ئه و دۆستۆ ئازیو خۆشه ویستانه ی ئه م گۆرانیه تازه و ئه م بابه ته یان پێنه گه شتوه ئه توان لێره وه سود مه ند بنو بیگه یه نن به دۆستانو ئازیزانی تر، له گه ڵ ڕێزی پێپایانو خۆشه ویستم
 
 نێردراوه له لایه ن: به ڕێوبه ری هونه رمه ند  له وڵاتی: 'به ریتانیا'وه
 
 




(دەنگدراوە: 0)