كۆمەڵێك خوێندكارى ناحیەى چوارقوڕنە بەناچارى ڕوودەكەنە خوێندنگاكانى قەزاى ڕانیە . . .

Tuesday, 05/10/2010, 12:00

771 بینراوە



كۆمەڵێك خوێندكارى كچ لەشارۆچكەى چوارقوڕنە كەدەرچووى پۆلى (نۆ)ى بنەڕەتین و ژمارەیان زیاتر لە(60) خوێندكارە و كەمتر لە بیست خوێندكاریان لەبەشى وێژەیین وئەوانى تر هەموویان لەبەشى زانستین نەبوونى بەشى زانستى لەشارۆچكەكەیان و گەورەیى تەمەنیان ئەم خوێندكارانەى ناچار كردووە كە ڕووبكەنە قەزاى ڕانیە بەشێك لەم خوێندكارانە بە كەشتیان ڕاگەیاند كە چەند جارێك سەردانى پەروەردەى ڕانیە و بارەگا حیزبى و حكومییەكانیان كردووە بەڕێوەبەرى پەروەردەى ڕانیەش بەڵێنى پێداون كەئەم كێشەیان بۆچارەسەربكات و لەزارى خۆیەوە كتابى بۆكردوون بۆ بەڕێوەبەرى یەكێك لەخوێندنگاكانى ناحیەى چوارقوڕنە دواى سەردانى ئەم خوێندكارانە بۆلاى ئەم بەڕێوەبەرەى كەبەڕێوەبەرى پەروەردەى ڕانیە بۆ وەرگرتنى ئەم خوێندكارانە كتابى بۆكردبوو ئەم بەڕێوەبەرە ئامادە نەبوو

ئەم خوێندكارانە وەربگرێت و كەمى مامۆستاى كردبو بەبیانووى وەرگرتنى ئەم خوێندكارانە و پێى گوتبوون ئەگەر مامۆستا بۆخۆتان دابین ئەكەن ئەوا من ئامادەم وەرتان بگرم بۆیە ئەم خوێندكارانەش هیچ چارەیەكیان

نەماوە كەهاناى بۆبەرن بۆیە ئێستا بەناچارى ڕوویان كردۆتە خوێندنگاى (بنار)ى ئێواران لە قەزاى ڕانیە .

شایەنى باسیشە بەشێك لەم خوێندكارانە لەخولى نەخوێندەواریەوە دەستیان بەخوێندن كردووە و بەشێكى ترشیان ئەو خوێندكارانەن كەدابڕاون لەخوێندن و ئێستا ئارەزووى گەڕانەویان هەیە بۆ ناو پرۆسەى پەروەدە و فێركردن .
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە