كوردستانپۆست هەڵەى كرد!!

Thursday, 09/05/2013, 12:00

1676 بینراوە



كوردستانپۆست، ساڵانێكە بووەتە جێگەى مشتومڕى لایەنە سیاسیەكان و كایەى ڕۆژنامەگەریی كوردیی، لە كاتێكدا قسه‌ی پیده‌ڵێن و زۆر هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ری، كەچى خۆیان شەوانە پێش ئەوەى بخەون سەردانێكى دەكەن و بەیانى زووش تەماشایەكى دەكەنەوە، هەروەكو هەندێكیان كەمێك بەتاڵ دەبن،ئەدرەسی سایتەكە لێ ئەدەن "ئادەى بزانە كوردستانپۆست هیچى پێ نەوتوین!". كەوا بێت لە وڵاتێك كە یاسا سەروەر نەبێت و داواكارى گشتى پارێزەرى ماف و ئازادییە گشتییەكان نەبێت و چاودێرى دارایی و نەزاهەت نەبێت، میدیا و بەتایبەت چەكوشەكەى كوردستانپۆست توانیوتى ڕەدعێك دروست بكات لە بەردەم گزى و بەدكارى دا.
كاتێك لەگەڵ نوسەران و ستافى كوردستان پۆست هیچ ئاشنایەتیمان نەبوو،دەمووت: ڕەنگە ئەمانە سیحر لەكورد و ئەزمونەكەى بكەن،!!.بەڵام دواى دەست و پەنجە نەرمكردنێك،ماوەى ڕابردوو چاوپێكەوتنى سەرنوسەرى سایتەكەم لە یەكێك لەگۆڤارەكاندا خوێندەوە، ئەهۆ تەمەنى نزیكەى (65) ساڵە لە حەفتاكانى سەدەى ڕابردوو زانكۆى خوێندووە،باش لەكەسێتى و مێژووى سەركردەكان و خەباتى كوردایەتى گەیشتووە،ئەزمونی كردووە.لەم سۆنگەیەوە كوردستان پۆست هەڵەیەكى مەنتقى و زانستى كرد لەماوەى ڕابردوودا،كە هەرچەند ئەكەم ناتوانم قەناعەت بەپاساوەكەیان بكەم، جا هەرچییەك بێت.ئەویش بەمانشێتى سەرەكى هانى جەماوەر ئەدات نەچن بۆ دەنگدان و ئامادەگیان نەبێت لەسەر سندوقەكانى هەڵبژاردن،كاردانەوەى ئەكادیمى و زانستى ئێمە سەبارەت بەم پرسە ئەم خاڵانەى لاى خوارەوەیە:
یەكەم: ڕێساى یاسایی (قاعیدەى قانونى).لەپرۆسەى هەڵبژاردن دا وایە: تا زۆرترین كەس دەنگ بدات، كەمترین بوارى تەزویركردن و فێڵ كردن هەیە،لانى كەم لەوەدەچێت هەرخۆیان كاغەزە بەتاڵەكان پڕ بكەنەوە.هەرچى شارەزاى بوارى یاساى دەستورى و هەڵبژاردن هەیە،باش دەزانێت گەورەترین كارەسات ئەوەیە،كە تاك گاڵتەى بەهەڵبژاردن بێت،سوعبەتكردن بەهەڵبژاردن و دەنگدان لەڕاستى دا پێكەنین و مایەپوچى تاك خۆیەتى نەك پرۆسەكە،ئێمە دەبێت دووشت هەیە جیاى بكەینەوە،یەكەم هەڵبژاردن ،دووەم سیستەمەكانى هەڵبژاردن.
هەڵبژاردن : بریتى یە ئیختیاركردنى فەرمانڕەوا (حكام) لەلایەن فەرمان پێكراوەكان (محكومین) ەوە. بەشێوەیەكى ئاشتى یانە.
سیستەمەكانى هەڵبژارردنیش : پەیوەستە بە میكانیزمى كێشەو چۆنیەتى كاروبارەكانى پاڵێوراوان و،دابەشكردنى كورسی بەسەر یاندا.بۆیەش دەڵێین (سیستەمەكان) چونكە ئێستا لە جیهاندا دووسیستەمى باو هەیە، سیستەمى زۆرینە و سیستەمى نوێنەرایەتى ڕێژەیی.كەهەریەكەیان خاڵى خراپ و باشی هەیە.
دووەمین: هۆكار بۆ ڕەتكردنەوەى زاتى خودى داواكەى كوردستان پۆستە،كەلە بڕیارێكى دیراسە نەكراو دەچێت،بەتایبەت لەو ڕەهەندەى كە ئەوان بەم داوایە ئەگەر گونجاویش بێت ناتوانن كاریگەریی بخەنە سەر زۆرینەى هاوڵاتیانى كوردستان،ڕەنگە وەك سایتێك بتواننن بیركردنەوەى خەڵكێلێكى كەم بگۆڕن بە بەراورد بەكۆى دانشتوانى هەرێمى كوردستان یان كۆى دەنگدەران،كەواتە زیانێكى گەورە دەدات.
سێهەمین : ئاشكرایە ئەمڕۆ لەپرۆلیتارو بۆژوازەوە، لە مامۆستاو ڕۆشنبیرەوە،لە دیموكرات و نەجیبزادەوە،لە كاركەرو خاوەن كارەوە،تا دەگاتە خودى سەركردە سیاسیەكانى لوتكەى بڕیار لەكوردستان،لەم ڕەوشەى ئێستا ناڕازین،بگرە ئەوانش وەك ئێمە زۆرجار ڕەخنە دەگرن.مەنتق نییە تۆ واتێبگەى هەرچى دەچێت بۆهەڵبژاردن شەرعیەت بەستەم و كارى مافیایی دەدات.؟!!.ئەگەر بەهەموومان نەفى و نەهى لەهەڵبژاردن بكەین،لەمەش بترازێت تاق و تەنها ڕێگەیەك لەبەردەمدا بێت شۆڕشێكى جەماوەرییە،ڕەنگە بوترێت شۆڕش پێویستى حەتمى تەنها بەجەماوەرى ناڕازییە،ئەمە ۆر هەڵەیە.هەڵەیەكى گەورەش،هەرچۆنێك بڕوانیتە شۆڕشە پرماناكانى جیهان لەئەمریكاو فەڕەنسا بەتایبەتى،باش دەردەكەوێت شۆڕشی جەماوەری بۆ نەهێشتنى ئەم جۆرە سیستەمە نالەبارە لەم سەردەمى كۆمینیوكەیشتن و ئاڵوگۆرە خێرایانەدا،،پێویستى بە (3) خاڵى بنەڕەتى هەیە،تا لێكدانەوەى بۆبكرێت:
یەكەم: پێش شۆڕشپێویستى بە بیرۆكەو بیردۆزى شۆِرش هەیە،هەر ئەم بیركردنەوەیەش وادەكات پیاوى حەكیم و حەلیم پلان داڕێژەرى بێت.
دووەم: ئیدارەدانى شۆِرش،بەتایبەت كە یەكێتى و پارتى بەتەواوى پابەندن بە ئێران و توركیاوە،ئێران لە واشنتۆن چالاكى ئەكا،لەسوریا ڕۆڵ دەبینێ،ڕەنگە هەزار بالۆرەى هەبێت ،بۆنەهێشتنى خۆپیشاندانێك لە سەراكانى كوردستان.
سێهەم: ئەنجامى شۆڕش،چەند گرنگە ستەمكارێك لابدەى، سەد هێندە گرنگە چى دێتە جێی .تۆبڵێی ئێمە خەڵوز لابدەین و بەفر بهێنین !!!.
كەواتە،دەبێت كوردستانپۆست گوێ بۆ راجیاوازەكان بگرێت و ئەم وتارەش لەسەرى سەرەوە دابگرێت،تا بزانێت هێشتا قوفڵى مێژوومان نەداوە،بەڵكو هەڵبژاردن باشترین ڕێگەیە بۆ ئیحراجكردنى دەسەڵاتى سیاسی،ئەگەر هاتو كەمترین كەسیش دەنگى دا پرۆسەى سیاسی بەتەواوى لەكوردستان دەوەستێت،ئەوساش یان هەندێك كوڕى خەڵك بەكوشت دەچن لەدەرەنجامى ناڕەزایی،یان دواى ماوەیەك بەپێشنیارى وڵاتێك ،یان دوو ڕیش سپى ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات دادەنیشنەوە،بۆ خولێكى تر كارى خۆیان ئەكەن ،هەڵبژاردن باشترین پەندە بۆئەوانەى گەل ئەیانخاتە دەرەوەى گۆڕەپانەكە،وە لەهەمووى گرنگتر هەڵبژاردن و پرۆسەكانى هەڵبژاردن، دەیان فرسەخ هاوڵاتیان لە ڕووى هوشیاریی و تێگەیشتن لەئەرك و مافى خۆیان دەباتە پێش.دەیانكات بەچاودێرێكى باش بەسەر ماف و دەنگەكانى خۆیانەوە.

سه‌رنجی کوردستانپۆست: کاکی نووسه‌ر له‌ زمانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ هه‌ندێ ناوناتۆره‌ و وشه‌ی ناشرینی بۆ پێناسه‌کردنی کوردستانپۆست تێکه‌ڵ به‌م نووسینه‌که‌ی کردووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ گێڕانه‌وه‌ش بێت ئێمه‌ به‌ باشمان نه‌زانی ئه‌و وشانه‌ به‌کار بهێنرێت بۆیه‌ ئه‌و  بژارمان کرد و فڕێمان دا (که‌مال/ کوردستانپۆست)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە