هه‌ڵوێستان هه‌بێت بۆ سه‌ربه‌رزیتان بۆ کوردستان‏

Friday, 05.29.2009, 12:00

7486 بینراوە


بۆ جارێکی تر ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌نووسمه‌وه‌ بۆ خوێنه‌ره‌ به‌رێزه‌کان تاکوو زۆر هووشیارانه‌تر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌م جاره‌بکه‌ن وه‌ ده‌نگ نه‌ده‌ن به‌لیستی جاش وگه‌نده‌ڵه‌کان .وه‌هه‌ڵوێستان زیاتر بێت به‌روو گۆڕان

له‌‌ ژیاننامه‌ی یه‌کێك له‌ قوربانیه‌کانی ده‌ستی نازییه‌کان له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ کاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا که‌ قه‌شه‌یه‌کی پڕۆتستانته‌کان بووه ئه‌م پارچه‌نووسراوه‌ی

دووای خۆی به‌جێ هێشتووه‌ وه‌ك پارچه‌هه‌ڵبه‌ستێك له‌ ئه‌نجامی ئه‌و بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستییه‌ی که‌ هه‌ڵیبژاردبوو له‌ ژیانیدا به‌رامبه‌ر به‌گشت کاره‌کانی نازییه‌کان که‌ ڕۆژانه‌ ئه‌نجامیان ده‌دا به‌رامبه‌ر گشت چین و توێژه‌کانی گه‌لی ئه‌ڵمانی و جوله‌که‌کان له‌پێناوی تێرکردنی ئاره‌زووه‌کانی سه‌رۆکه‌ دیکتاتۆر و نه‌خۆشه‌که‌یان وه‌ ده‌ڵێت

له‌ ئه‌ڵمانیا نازییه‌کان هاتن و کۆمۆنیسته‌کانیان بردو من هیچم نه‌ووت چونکه‌ من کۆمۆنیست نه‌بووم پاشان ئه‌وان هاتن وجوله‌که‌کانیان بردو من هیچم نه‌ووت چونکه‌ من جوله‌که‌ نه‌بووم پاشان ئه‌وان هاتن وخه‌ڵکی سه‌ندیکاکانیان بردوو من هیچم نه‌ووت چونکه‌ من سه‌ربه‌ سه‌ندیکا نه‌بووم پاشان ئه‌وان هاتن وکاتۆلیکه‌کانیان بردوو من پڕۆتستانت بووم له‌به‌ر ئه‌وه‌ من هیچم نه‌ووت .....پاشان ئه‌وان هاتن ومنیان برد له‌م باره‌داهیچ شتێك نه‌مابووکه‌ بتوانم بیڵێ له‌ لایه‌ن مارتین نه‌یمۆلله‌ری قه‌شه‌وه‌ نوسراوه‌ که‌یه‌کێک بووه‌ له‌ قوربانیه‌کانی ده‌ستی نازییه‌کان به‌ڵێ ئه‌وه‌تا به‌ چاووی خۆتان ئه‌بینن که‌ چۆن ‌هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی جاش ودزوگه‌نده‌ڵ وبه‌دڕه‌ووشت به‌ڕۆژی ڕووناك گاڵته به‌هه‌ستی ملێۆنه‌ها کورد ئه‌که‌ن،زۆر بێ شه‌رمانه‌ داهاتی ئه‌ومیلله‌ته‌ ئه‌دزن،قه‌ڵه‌می ئازاد ئه‌شکێنن،نوسه‌ری بوێر ئه‌کوژن،هه‌ڕه‌شه‌ی نان بڕین ئه‌که‌ن ،هه‌ر ئه‌م سه‌رکردانه‌ن چه‌نده‌ها ساڵه‌ خواردنی به‌سه‌رچوو به‌خه‌ڵکی ئه‌فرۆشن،ناوچه‌ئازادکراوه‌کانیان پڕکردوه‌ له‌ ئیتڵائاتی ئێرانی و میتی تورکی بۆ کوشتنی برا شۆڕشگێره‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستان .هه‌رچی ناوچه‌ دابڕاوه‌کانیشه‌ کاغه‌زی سپیی له‌سه‌ر ئیمزا ئه‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆلکه‌ پێ په‌تییانه‌دا.به‌زۆر خه‌ڵک به‌دڕه‌ووشت ئه‌که‌ن له‌پێناوی پله‌ وپایه‌دا،مینه‌ت ئه‌که‌ن به‌سه‌رماندا بۆ دروستکردنی قوتابخانه‌و کردنه‌وه‌ی زانکۆو په‌یمانگه‌کان له‌هه‌مان کاتدا به‌ده‌رچووانی نووێ ئه‌ڵێن دامه‌زراندن نییه‌ بڕۆن ته‌ماته‌ بفرۆشن!!!!!.به‌هه‌زاره‌ها کورد ئاواره‌بوون وڕویان له‌ هانده‌ران کرد له‌ترسی کووشتن و شه‌ڕی ناوخۆ.پاش هه‌ژده‌ ساڵ تاقیکردنه‌وه‌ ئاماده‌یی
گۆڕڕانیان تیا نییه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی پڕله‌درۆ ئه‌که‌ن به‌ناوی پاراستنی ئه‌زمونه‌که‌وه‌ ،له‌کاتێکدا ته‌نها خۆیان به‌رپرسیارن له‌هه‌ر شتێک که‌ڕووبدات.



له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ده‌مێکه‌ جه‌ماوه‌ر هاوار ده‌کات و ده‌ناڵێنێ به‌ده‌ست ئه‌م دزوو ،گه‌نده‌ڵو درۆزن وبێ شه‌ره‌فانه‌وه‌ .که‌هیچ هیچ شتێك ڕه‌چاو ناکه‌ن وه‌ بیری لێ ناکه‌نه‌وه‌ بێجگه‌ له‌ دزینی پارووه‌ نانی ده‌می خه‌ڵکی به‌هه‌موو چین وکه‌مایه‌تیه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه‌.هه‌رچی بووترێ و بنووسرێت له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ هه‌ر که‌مه‌ .تکا له‌ هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست ئه‌که‌م که‌ چی تر بێده‌نگ نه‌بن وهه‌ڵوێستتان هه‌بێت به‌کارو کرده‌وه‌ بۆ له‌گۆڕنانی ئه‌م بنه‌ماڵانه‌ ،تاکوو بزانن که‌مرۆڤی کورد ئه‌وه‌نده‌ نه‌فام نی یه‌ وه‌ك ئه‌وان لێی تێگه‌یشتوون.به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ناو یه‌کێتی ،ئێمه‌ خه‌بات بۆ میله‌تێکی بێ ووڵات ئه‌که‌ین نه‌ک بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌کی دزووجه‌رده‌،ئێمه‌ مێژوو به‌خوێن ئه‌نووسینه‌وه‌ نه‌ک بار هه‌ڵگریی فه‌رده‌ دۆلاره‌کانی ئه‌وان بین ،ئێمه‌ مرۆڤین نۆکه‌ر نین.با ئه‌م جاره‌ هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ هه‌ڵوێستمان هه‌بێت دژی گه‌نده‌ڵی و دیکتاتۆری بنه‌ماڵه‌کان به‌ر له‌وه‌ی ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌و قه‌شه‌یه‌مان لێ بێت  هه‌ر بژی هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست،هه‌موو هه‌ڤاڵانی ڕیفۆڕم مردن و له‌گۆڕ نان بۆ بنه‌ماڵه‌ گه‌نده‌ڵه‌کان
/سوید

[email protected]