مامۆستایانیش بێ بەش نین لەپەیوەندى كردن بەلیستى گۆڕان

Friday, 29/05/2009, 12:00

10235 بینراوە


ئێمە23 مامۆستاین لە شارى كۆیە وەك سەرجەم شارو شارۆچكەكانى كوردستان دەنگى خۆمان دەخەینە پاڵ ئەوخەڵكە بەشەرەفەى كە لیستى هەق وڕاستیان هەڵبژاردوەو هەڵدەبژێرن بەڵێنیش دەدەین بەكاك نەوشیروان كە دڵسۆزانە لەخزمەتى گەلەكەماندابین و بەقەڵەمەكانمان ووشەى گەندەڵى ودزى ریسوابكەین وئاسوودەیى ویەكسانى بكەینە دروشمى ئامانجەكانمان هەرچەندە پڕوپاگەندەى بڕینى مووچە هەیە لەفەرمانبەران ومامۆستایان و خەڵكێكى زۆر هەیە دەترسن لەوەى كە دەربكرێن لەسەر كارەكانیان ناوێرن بەئاشكرا خۆیان بناسێنن بەڵام خۆیان بەئەندامى لیستى گۆڕان دەزانن و دەنگ بۆئەم لیستە دەدەن ! مافى خۆشیانە بەم شێوەیە بمێننەوە چونكە ئەم حكومەتە جێگەى متمانە نیە ئەمرۆ قسەیەك دەكا سبەى پەشیمان دەبێتەوە بەهیواى گەڕانەوەى خۆشى وئاسودەیى ودڵنیایى بۆ خەڵكى كوردستان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە