یەکێتی لە سۆسیال گۆچانی تالەبانییەوە بۆ سۆسیال پۆستاڵی پاڤێل

جەعفەر کەریمی

https://www.facebook.com/profile.php?id=100009381381277


"جیاوازییەکان"

Friday, 04.05.2013, 12:00

1100 بینراوە



لە ئەدەبیات و فۆلکلۆری رەسەنی کوردەواریدا وتەی بەنرخ و جوان هەن کە قەت کۆن نابن و هەردەم تازەن تەنانەت وێنەی هێندێک کۆنە پەرتووکیش نین کە ساڵانێکی دوورودرێژ وەکو خۆیان ماون و تاقە وشەیەکیان نە لێ کەم بۆتەوە و نە پێ زیاد بووە.
یەک لەو گوتە بە نرخانەی کوردەواری ئەوەیە کە دەڵێ: "دار هۆرەی لە خۆی نەبێ ناقەڵشێ".
مەبەستم ئەوەیە نەتەوەیەک توشی هەڵەی مەزن دەبێ کە دامودەزگا و رێکخراوەکانی کە خۆیان بە رزگاریخواز و مافناس دەناسن کە بە دەستی لەرزۆک و گویی کپ بخوازن پرسی مێژویی و کۆمەڵگا چارەسەر بکەن.
گومان لەوە دا نییە کە بەڕێز نێلسۆن ماندێلا توانی بە ورەیەکی بەرز و بەرخۆدانێکی بێ وێنە دژی ئاپارتاید بجەنگێ و سەرکەوتن بکاتە ئامانجی دواڕۆژ. هێڵی فکر و ڕامانی ئەو بەڕێزە سنوری وڵاتەکەی خۆی بەزاند و بوو بە هێمایەک بۆ تەواوی گەلانی بن دەست و رزگاریخوازی خاوەن هەست.
ماندێلا کاتێک کە لە زینداندا بوو زۆر جار هاوسەرەکەی دەیتوانی لە هۆدەیەکی تایبەتدا کە بۆیان تەرخان کرابو یەکتر ببینن و رازورەمزی ژیانی هاوبەشی پێکەوە ئاڵوگۆڕ بکەن. لە دامودەزگای نیژادپەرەستیدا لە سەردەمی خۆیدا کەسایەتییەکی ناودار بەو شێوەیە چاوی بە بنەماڵەی خۆیدا کەوتووە. کاتێک لە دەسەڵاتی مرۆوکوژی باتیستاکان لە تەمەنی گەنجیدا بەڕێز فیدێل کاسترۆیان خستە ناو زیندان و ١٥ ساڵیان جەزا بۆ بڕیەوە، کاسترۆ خاوەنی هاوسەر بوو کە دەیتوانی لە ناو زینداندا و لە هۆدەی تایبەت و لە تەنیایی خۆیاندا چاویان بە یەکتر بکەوێ هەر بۆیە لە ماوەی چەند ساڵ زیندانیدا هاوسەری فیدێل کاسترۆ بوو بە خاوەنی کوڕێک، هەروەها لە زیندانی باتیستاکاندا کاسترۆ دەیتوانی نامە بۆ مەعشوقەی خۆی بنوسێ چون جگە لە هاوسەر مەعشوقەشی هەبوو.
خوێنەری بە حورمەتی کورد هەتا ئێرە ئەوە دوو شێوە زیندان و دوو کەسایەتی زیندانی بون.
سەرهەڵدانی پ.ک.ک. چۆن و لە کوێ دەستی پێکرد و رێبەر ئاپۆ چۆن رادەستی کەمتیارەکانی تورکیە کراوە ئەمن هیچ ناڵێم، بۆخۆت بریار بدە. بە قەڵەمبازێک دەگەمە سەر نەورۆزی ئەوساڵ لە کوردستان و لە شاری گەورەی ئامەد لەو رۆژە مەزنە دا پەیامی مێژویی ئاپۆ گەیشتە ناوەندەکانی چووک و گەورەی دونیا و کوردیش هەڵوێستی خۆی زیاتر ئاشکرا کرد.
پاش چەند رۆژێک لەو پەیامە کۆنە سیاسی و زڕە نوسەر و کۆنە حیزبی دۆڕاو ئەوەی کە لە زاخاوی مێشکیان دابوو هەڵیان رشت کە بە باوەڕی من ئاداریان بە سەر پاداریان نەبوو. حەڕەکەتێک کە لە ژێر خاڵی سیفرەوە دەستی بە تێکۆشان کردبێ و بگاتە سەردەمی ئەوڕۆکەمان کوا بۆ ئەوەی دەبێ ئیرادی بنی ئیسڕاییلی لێ بگرێ؟
بەڵێ رەخنە بە شێوەیەکی زانستی و کوردخوازانە لە جێی خۆی دایە و بە شێوەیەکی دونیاپەسەندانەش نوری چاوانە. بەڵام شەلم، کوێرم....لە کۆمەڵگای ئێمەدا بۆتە قیلی کەوای سپی و قەت حەشار نادرێ.
رێبەر ئاپۆ ماوەیەکی دوورودرێژە تەنانەت پارێزەرەکانیشی ناتوانن چاویان پێی بکەوێ. خۆ وەکی ماندێلا و کاسترۆش نییە کە هاوسەر و مەعشوقەی هەبێ و هۆدەی تایبەتی پێ بدرێ. مرۆوی خاوەن باوەڕ دەبێ بریار بدا جیاوازیەکان لە نێوان کەسایەتی ئاپۆ و زیندانی ئیمڕاڵی دەگەڵ زیندانی بونی کەسترۆ و ماندێلا لە چیدا بە دی دەکرێ؟
دەستپێکی هەزارەی سەردەم و لە دەسەڵاتی ئەردۆغانی موسڵمان چۆن رامانێک دەردەکەوێ بڕٶن لە مێژوی سەت ساڵی کورد و سەرهەڵدانی پ.ک.ک. پرسیار بکەن!


جەعفەر کەریمی
تۆرکۆ / فینلاند / 05.04.