ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە لیستە ٦٩٠ کەسیەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیری

Wednesday, 02/01/2013, 12:00

4471 بینراوە


بڕواناکەم لە هەموو جیهاندا ٦٩٠ داهێنەر هەبێت، جا چ جای لەم دەڤەرەی ئێمەدا کە ئێستاش قەزا و قەدەر گەورەترین ڕۆڵی تیا دەبینێت.

ڕاستە ئەو لیستەی کە وەزارەتی ڕۆشنبیری ئامادەی کردوە بۆخەڵاتکردن ناوی کەسانی بەهرەمەندی تێدایە کە لەبوارە فەرهەنگی و هونەریەکاندا جێگادەستیان دیارە و جێگای ڕێزە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناوی کەسانی وای تێدایە کە لەهیچ بوارێکدا هیچ داهێنانێکیان نەبوە ، ئەم تێکەڵ کردنە و ئەم لێشاوە جێگای پرسیارە لە گەڵ ڕێز و حورمەتم بۆ ئەولیژنەیە کە لیستەکەی داناوە و سوپاسم بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری کە ڕێزی لێ ناوم و ئەیەوێت کۆمەکم بکات ، بەڵام من ئەو کۆمەکەم  وەرنەگرتوە و وەریشی ناگرم ، من یەکەم کەسم بەڵام تکایە با ئەخیر کەس نەبم
داوا لەهاوڕێ هونەرمەندەکانم ئەکەم ئەم هەڵوێستە بەهەند وەربگرن ، چونکە ئەگەر بهێڵین ئەم پرۆسەیە تێپەڕێت زیانەکەی زیاترە لەسودەکەی و ڕووتکردنەوەی ووشەی داهێنانە لە بەهاکانی و بێ مانا کردنێتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە