وەڵامێك بۆ پیاوەكانى جووندیانى (یەكێتى دەمێكە بەشكراوە) ئێوەش ئەندازیارى بوون !!!

Thursday, 07/05/2009, 12:00

1523 بینراوە


ئەو كەسەى نزیكیى لەگەڵ مەكتەبى ئیعلامیى یەكێتى و خوودى ئازاد جوندیانى و خزمەكانیاندا هەبێت (شێخ نەبى) كە بە (توانا ئەحمەد) ناسراوە باش دەناسێت ، دەزانێت بێ مۆڕاڵى ئەم نیوە پیاوە چییە و چۆنە ؟ لەسەر و بەندى پرۆسەى ئازادیى عیراقدا كارمەندى تەلەفزیۆنى گەلى كوردستان بوو بەرنامەیەكى سەقەتى هەبوو كەلە بێ بەرنامەییدا شوانەى كەریم كابان دایدەبەزاند ڕۆژێكیان داوەتى كاك نەوشیروانى كردبوو بۆ سەرى ئەزمڕ كاك نەوشیروانیش نەهات و بەمەجبوورى و بەشەقى شوانە شێخ نەبى بەمەمنوونیەوە چووە لاى كاك نەوشیروان و پاڕایەوە تا لیقائى لەگەڵدا بكات ، وەلحاسڵ كاك نەوشیروان ڕازى بوو كامێرایان نەسب كرد و مایكیان بۆ كاك نەوشیروان بەست ، شێخ نەبیش پرسیارەكانى ئاڕاستەى كاك نەوشیروان كرد ئەویش زۆر بەسانایى وەڵامیى دایەوە هەروەكوو لەگەڵ ڕاگەیاندنى دووژمنەكەیدا دیدار بكات تاكار گەیشتە ئەوەى كاك نەوشیروان خۆى پێنەگیرا و پۆرتى توانا ئەحمەد (شێخ نەبى) شكاند و لەكاتى مۆنتاجیشدا نەیان وێرابوو ئەو پۆرت شكاندنەى شێخ نەبى لابەرن دوایش دابەزى و پۆرتى شكێنرا ئێستاش شێخە نەبى لەسایەى كووتلەكەى ئازاد جووندیانیدا مەسئوولى فەرعى هەولێرى ئیعلامیى یەكێتیەو بگرەو ببڕ خۆیەتى كادر نییە لەسنوورى هەولێر گللەیى لێى نەبێت غەدرى لێنەكردبێت فێرى تەكەتوول و ماستاو چێتى نەكردبێت گەر تەسلیمیشى نەبێت دەرى ئەكات بەڵگەى زیندووش ئەو 106 كارمەندەى سنوورى هەولێرە كەلە ڕاگەیاندنى یەكێتى دەركراوون
ئەم شێخ نەبییە بێشەرم و بێ حوورمەتە كەقەڵمێكى لەرزۆك و كوولى هەیەو لەكاتى ئیفلاس بوونى گیرفانیدا ئەیخاتەكار ووتارێكى دژى كاك نەوشیروان و گردەكەى ووشەو باڵى ڕیفۆرم لە كووردستانى نوێدا بڵاو كردۆتەوە و تیایدا داخى دڵى خۆیى و پۆرت شكاندنەكەى ساڵى 2004 ى بەم وتارە هەڵڕشتووە ئەم كابرایە هێند حیز فرسەتە بەپەلە پڕووزێ ووتارەكەى نووسیوەو كەس نازانێت چیى دەڵێت و چیى یەژێت لەبەشى خوارەوەیشیدا دەڵێت ئەوانە لەهەر كوێیەك بن (خۆیان بە خاوەندارێتى یەكێتى ئەزانن) شێخ نەبى پێشى وایە گۆڕان واتاى گۆڕینى دەمووچاوەكان لەناو حیزبدا ئاخر ئەمەیە نەهامەتیەكان ئەمەیە حاڵەتى تووش بوون بەپەتاى تەكەتوول ئەمیە ڕۆژى ڕەشى یەكێتى ئەمەیە سەرەتاى نەمان و هەڵوەشانى یەكێتى كەئەم گەجەروو گووجەرانەى نموونەى وەكوو (جەمال حسەینى كۆنە نەهزەو شێخ نەبى و لاوەندۆكە و سەربەست جیهاد و هاوڕێ مەحموود) دەم ڕاستى یەكێتین ئەگەر شەهیدان بیانزانیایە ڕۆژ بەم ڕۆژە ئەگات نەك خۆیان بەخت نەئەكرد بەڵكوو تفیان لەخەبات و پێشمەرگایەتى و تێكۆشانیش ئەكرد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە