KURDISTANPOST
ڕێبه‌ر جه‌مال
یه‌کێتی به‌ته‌نها مافی میلله‌تی کوردی نه‌خوارده‌وه
Thursday, 25/02/2010, 12:00
2756
بینراوە
من ئه‌مه‌وێت هه‌ندێ ڕوونکردنه‌وه بکه‌م له سه‌ر هه‌ردوو ماڵپه‌ری
http://pukmedia.com
و
http://gksat.tv
که چۆن به بێ گوێدان به یاساکانی پرۆگرامۆکه‌ی ژوومله
joomla.org
مافی ئه‌و کۆمپانیا پێشێل ئه‌که‌ن.
j
oomla.org
پرۆگرامۆکهیهکه بۆ دروست کردن و به‌ڕێوه بردنی ماڵپه‌ر به شێوه‌یه‌کی بزۆك واتا له که‌مترین کاتدا له رێگه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌توانی تازه کردنه‌وه له په‌ڕه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌تدا بکه‌یت، ئه‌م پرۆگرامه سه‌رچاوه کراوه‌یه و له ژێر یاسای
GPL license
واتا ئه‌بێت له خواره‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت ئاماژه به ناوی ژوومله
joomla
بکه‌یت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و دوو ماڵپه‌ڕی یه‌کێتی نه‌ک هه‌ر ناوی ژووملهیهیان نه هێناوه هه‌ستاون به نوسینی داڕشتنی بنه‌ره‌تی واتا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خۆیان دایان ڕشتوه و کۆده‌کانیان نووسیوه‌ته‌وه که شێکی زۆر شه‌رماوه‌ره نازانم ئه‌وانه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌یان دروست کردوه هیچ شاره‌زایی کۆد و یاساکانی ماڵپه‌ڕ دروست کردن هه‌ن؟
دروست کردنی ماڵپه‌ڕێکی وه‌کو ماڵپه‌ڕی گه‌لی کوردستان و
pukmedia.com
ئیشی 1 ڕۆژه هه‌موو پێك هاته‌کانی ئاماده کراوه به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی مافی هه‌موو ئه‌و کاسانه‌ی خواردوه که ڕۆژانه خه‌ریکی نوسینهوهوی کۆدن بۆ ژوومله که نوسینگه‌ی سه‌ره‌کیان له ئه‌مریکایه.
پێم وایه ڕاگه‌یاندی یه‌کێتی وای زانیوه ماڵپه‌ر و ماف خواردن و گوێنه‌دان به یاساکانی سه‌ر نێت وه‌کو کوردستانه که به ئارزوو خۆیان چیان بوێت ئه‌یکه‌ن به‌ڵام دڵنیابن ماڵپه‌ره‌کانیان ئه‌گه‌ر ژوومله دوای داخستنی بکات بۆ هه‌مێشه داده‌خرێت چونکه ئه‌و دۆمهینهنانی ئه‌وان به‌کاری ئه‌هێنن له‌لایه‌ن کۆماپنیا گه‌وره‌کانی ئه‌مریکاوه به‌ڕێوه ئه‌برێت له یاساکانیان هه‌یه ئه‌گه‌ر دۆمه‌ینێك به‌هه‌ڵه به‌کاربهێندرێت دایبخه‌ن.
ڕێبه‌ر جه‌مال
ستافی ژوومله نووسینگه‌ی فه‌ره‌نسا
پاریس
ڕێبه‌ر جه‌مال
© 2019- Kurdistanpost