هاواری هه ڵه بجه یی

Saturday, 11/04/2009, 12:00

2026 بینراوە


کۆمه ڵانی قوربانی ده رانی خه ڵکی گه رمیان و بادینان و شاره زوورم سڵاوتان لێ بێت هێنده ی نه ماوه بۆ ڕۆژی ئه نفال .. ئه وڕۆژانه ی گڕو ئاگرتان کرایه خه ڵات و هه وڵی جینۆسایدکردنتان درا ..

ئێوه به سه ربه رزی مان و سه رانی کورد سه رشۆڕکران ..
ئه وه ی سه رانی کورد هه وڵیان بۆ دا و ئێوه باجه که ی بوون کورسی و پله و پایه یان بوو .. شۆڕش کرا بۆ نه مانی زوڵم و زۆر له کورد ، که چی کۆتایی یه که ی گیرفان پڕکردنی سه رانی کورد و چلکاو خۆرانی ڕاوه دویان بوو ..

زوڕنا ژه نانی مافیاکانی باشوری کوردستان شه رم له هیچ شتێک ناکه ن له به ر ئه وه ی گیرفانیان پڕه له پاره ی دزراوی گه ل و خه زێنه ی ده وڵه ت و په ڕله مان و حکومه تی هه رێم ی نۆکه ری بێگانه و داگیرکه رانی هه ر چوار پارچه که ی کوردستانی له خاچ دراو .. کاک حه مه ی حه مه سه عیدی هه ورامی که ئێستا مه سئول مه ڵبه نده جارێکی تر به ناوی خه ڵکی هه ڵه بجه وه درۆ نه کات و ماستاو سارد نه کاته وه بۆ تاڵه بانی ڕێگا مه ده ن حه مه یه ک نوێنه ری مامه بێ و حه مه یه کی تر نوێنه ری حکومه ت بێ و حه مه یه ک مه ڵبه ند بێ .. هه ڵه بجه که م ڕابه و له حه مه کان وه ره ده نگ وهه تا که ی چاوه ڕوانی ده ستی مامه و کاکه و حه مه کانی هه ڵه بجه ده که ی .. تۆ که ی هێنده ترسنۆک بووی ،، تۆ هه میشه ڕۆڵه کانت هان ده دا بۆ به گژداچوونه وه ی داگیرکه ران و له هیچ هێزێک سڵتان نه ده کرده وه .. ئێستا بۆ ڕێگا ده ده ی به چڵکاو خۆره کان بێن له سێبه ره که ت دا فیشاڵ بکه ن و ماستاو ساردبکه نه وه بۆ نه هه نگه که ی کورد که به هیچ شتێک تێر نابێ ..
کاکه حه مه ده ڵێ هه ڵه بجه شتی زۆری بۆ کراوه .. ده ک ڕوت ڕه ش بێ حه مه که ره ی هه ورامی که فیشه کێکت به دوژمنه وه نه ناوه ته نها له شه ڕی براکان دا نه بێ !!! تۆ ترسنۆک ترین پێشمه رگه ی هه ورامان بوی و هه میشه خه ریکی فاسۆلیا خواردن بوون له مقه ره که ت دا له بیرت دێ له شه ڕه که ی هاوار 10.05 .1982 دا هێرش کرایه سه رمان له هاوار بۆ مقه ڕه کانی مامۆستا شاهۆ و شه هید مه حمودی حاجی فه ره ج له سه عات 4 ی به یانی هه تا ئێواره شه ڕمان کرد و شکاین له شه ره که دا و شه هید نیازی و هۆشیاری حه مه فه ره جی نانه وا بریندار بوون دوایی له کشانه وه مان به ره و مقه ڕه که ی تۆ له هه واره کۆن کاک جه عفه ری حاجی ئه ولێ بریندار بوو له به ر ده می من دا . پێم بڵێ تۆ له کوێ بویت له و ڕۆژه دا ؟

شه وه که ی هاتیته وه بۆ مقه ڕه که ت .. له ڕاو بویت ..
تۆ ترسنۆک بویت له پێشمه رگایه تی دا فشه نه که یت خۆت با نه ده ی له که ناڵێ تێڤی دا و فیشاڵ بکه ی ..
برینداره کانی هه ڵه بجه به تۆ و به حکومه ته گه نده ڵه که ت چاره سه ر ناکرێن ..
هه رچیتان هه یه هینی هه ڵه بجه یه .. داوه شێن یاخوا ده توانی به نزین خانه بۆ خوێڕێه کانی خزمت بکه یته وه له ده روازه ی هه ڵه بجه دا به ڵام ئه گه ر خزمه تی شاره بکه ن به منه ت ده زانی به سه رمان دا..

هه ڵه بجه به رله وه ی تۆ بکرێ ی به کوێخای سه ری بۆ هیچ هێزێک نه وی نه کردووه .. هه میشه چقڵی چاوی دوژمن بووه ..
بڕواتان بێ پاره ی شارێکی وه ک واشنگۆنی بۆ کۆکرایه وه که چی ئه گه ر خه سته خانه یه ک یان باخچه یه کی بۆ بکه نه وه ده بێ قردێله که ی کاکه حه مه یان عومه ر مورتاح بیقرتێێ !!!
ببن به قوربانی پێڵاوی مناڵانی هه ڵه بجه که له کیمیابارانه که دا به شه و هه ڵهاتن به ره و ده ره وه ی شار و هه تا به یانی به پێ کوتایان به ره و سنوور.. مناڵه کانتان وه ک مناڵانی هه ڵه بجه بێ نازو بێ دایک و باوک گه وره بن یا ڕه بی کڵوکۆتان دامرێ وه ک ئێمه ی هه ڵه بجه یی و سه رگه ردانی شاران بن ..

دایکم له ئۆردوگا زۆرمان حه ز له خه یارو ته ماته ی سه ر عه ره بانه کانی ناو بازاڕی سه نغور ده کرد نه یتوانی بۆمان بکڕێ ووتی پاره م هیچ پێ نی یه !! کاکه حه مه تۆ له و ڕۆژانه دا له کوێ بویت ؟؟ هه موو ناوچه کانی کوردستان برینداروچه رمه سه ری زۆریان کێشاوه به ڵام وه ک هه ڵه بجه که ی من قوربانی یان نه داوه !! له به ر ئه وه سه رمان به رزه و تفتان لێ ده که ین و به نه عله تتان ده که ین ..

یاڕه بی ماڵ و منداڵی مه سئوله کان وه ک ئێمه یان به سه ر بێت .. یا ڕه بی مناڵانی تاڵه بانی و بارزانی سه رگه ردان که یت .. وه کوو ئێمه یان لێ بێت که 21 ساڵه سفره که مان جێهێشتووه و کۆ نابینه وه

له گه ڵ دایک و باوک و خوشک و براو هاوڕێ و دۆسته کانمان دا ده ک ڕیسوا بن ..

چیتان وه سه ر هێناین ..

به ره و کۆمه ڵگایه کی مه ده نی یه کسان دوور له چه وساندنه وه ی مرۆڤ بۆ مرۆڤێکی تر ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە