بەبەڵگەوە، پەکەکە دەستکردی میتی تورکە!!

Saturday, 16/02/2013, 12:00

3144 بینراوە


کۆتایی هەفتەی یەکەمی سەری ساڵی ٢٠٠٠، بە پەشکۆکاوی ڕووم لە بلیت فرۆشیەکانی تبلیسی پایتەختی جورجیاکرد. چونکە ئەو کاتە یاسا لە جۆرجیا کاری نەدەکرد، ئازاری زۆری خەڵکیان دەدا، بە هۆو بەبێ هۆ بیانوی پارەیان لەخەڵک دەگرت وا تێگەیەندرابوون، کەهەرکەسێک لە ئەوروپای ڕۆژئاواوە هاتبێتە نێو خاکی جۆرجیا، گیرفانی پڕە. بەلام ئێستا یاسا کار دەکات، دەزانن کە ڕیزگرتن واتای شارساتانیەتە، بەتایبەت لە فڕگەکاندا، چونکە فڕگەکان یەکەمینی دەرگای هاتنەژوورەوەی بیانیە، هەروەها ڕاکێشانی گەشتیارانە. ئیستا هەرکە پێت نایە نێو خاکی جۆرجیاوە، چەپێک گوول، لەگەڵ بوتڵێک لە کۆنیاکی ڕەسەنی جۆرجییای پێکەش دەکەن، بە ڕویەکی خۆشیشەوە بەخێرهاتنی میوانەکان دەکەن، کە هیلاکی گەشتەکەت لەبیری مرۆڤ دەباتەوە. لە پڕ ڕێکەوتی کاک کڵاشیکۆفم کرد، گەنجی کوردی جۆرجیە، ووتی: وەرە من کەمێک کارم هەیە، کارەکەم تەواو دەکەم و دوایی دەچین بەشداری کۆنگرەی نەتەوەی دەبین، ووتم: ناتوانم چونکە چەند ڕۆژێکم ماوە بۆ گەڕانەوەم، بۆ سوید، غەمی چارەسەر کردنی بلیتەکەمە، چارەسەر نەکردنی بلێت، هەموو شتێکی لەبیر بردومەتەوە. بەکورتی کاک کڵاشینکۆڤ، کارەکەی بۆ جێبەجی کردم بۆ ئێوارە، نزیکەی بە خزم و ناسیاو هاوڕێ وە، چوین بەشداری کۆنگرەی نەتەوەیی مانکرد. کۆڕ دەستی پێکرد، لەلایەن ٥کەسەوە، کە هەرهەمویان پاشناوی خۆیان وەک ناوە ڕەسەنە تورکیەکان ناساند، تاکوو گومان نەهێڵن کە کوردی باکوری کوردستانن، وەکوو چی چەک، یەلماز، ئۆز کورد.........هتد زۆربەیان خۆیان بەدیار بەکری ناساند، یەکێکیشیان بە دەرسیمی. هەر کۆڕ دەستی پێکرد و نەکرد، هەر پاش سڵاو یەکێکیان گووتی: بەبەڵگەوە دەیسەلمێن کە پەکەکە دەستکردی میتی تورکە، باسی پەکەکە کرا، کەمنداڵ دەفڕێنێت، کە بازرگانی بە مادە بێهۆشبەرەکانەوە دەکات، کە بارەگاکانی پەکەکە بوە بە مەلها،، منداڵی کورد بەکوشت دەدەن. دەستم هەڵبڕی کە شتێک بڵیم، نەیانهێڵاو، ئەمما زۆر بەڕێزەوە گوتیان باکۆڕ تەواو، ڕێگە بەهەموو کەسێک دەدەین، کە بۆ چوونی خۆی بهێنێتە زمان، بەڵام تکایە،با کۆڕەکە تەواوبێت. نیتشە ئەڵێ: هەڵەی دیموکراتی زۆرە، یەکێک لەوانە دەبێت گوێ لە ئەحمەقەکانیش رابگرین. نزیکەی چارەکێک بەسەر کۆڕەکەدا تێپەڕی، ووتە ژەهراویەکانیان بیزاری کردم، بیرم لەوە کردەوەو لە دڵی خۆمدا گووتم ئای خودا، ئێمە چ نەتەەوەیەکی بەد بەختین، تائێستا هیچ کام لە عەرەبەکان، تەنەنات هیچکام لە عەرەبەکان بە وەحشیەکانی سعودیەشەوە،فەلەستینیە تیرۆریستەکانیان بە تیرۆریست ناو نەبردوە، بە حەماسی تیرۆریست ومشعەلەیشەوە، کە پڕ بەمانای ووشەی تیرۆریست، تیرۆریستە، چونکە ئەوان سڵ لەکوشتنی منداڵی بەر بێشکە ناکەنەوە، ئەی بۆ ئێمە بەم شێوەیەن؟
ڕاستی خۆم پێنەگیراو، بۆ جگەرە کێشان چومە دەرەوە، نم نم باران دەباری، کەمێک تەمو مژ دەوروبەی لێل کردبوو، لەبەر کپی کەش هەواکە دەنگ باش دەڕۆی، مرۆڤ هەستی دەکرد، کەهیچ بەربەستێک نیە بۆ ڕاوەستاندنی دەنگ، کەشکەی هێندە دڵگیر و کپب وو. لەپڕ گوێم لە دەنگێک بە زاراوەی سۆرانی،دەیقیڕاند. لەسەرەتادا زۆرم لەلا سەیربوو، گووتم داخۆ کێ لەمن زیاتر زمان سۆرانی لێرە بێت، ئەوەی من زانیبێتم سەرەپای کوردەکانی نێو یەکێتی پێشوو بە زاراوەی کرمانجی دەدوێن. بەباشێ گوێم شل،تا بزانم بەڕاستی ئەم دەنگە سۆرانیە، نەخێر گومانی تێدا نەما. ئەوکاتەش سەرەتای پەیدابوومی مۆبایل بوو، پەیوەندی کردن بێسنوور گران بوو، زێدە ڕۆی نەبێت، یە ک دوو دەقە لەگەڵ ڕەحمەتی کاک ئەکرەمی مام عەلی دوام، لە تبلیسەوە بۆ سوید، ئێستاش ناوێرم باسی بەهاکەی بکەم. ئەو کەسەی کەبە سۆرانی تەلەفۆنی دەکرد، لەکەلەی سەری دەیقیڕاند، کە پەکەکەیان تەفرووتوناکردوە، بە زاراوەی سۆرانی سلێمانی هاواریدەکرد،کە دایک خوشکی پەکەکمان ......والێکردوە، هەڵمان وەشاننەوە، هەرچەند تەموو مژ بوو، بەڵام بەدزە جاوێکی بەپەلە، ناسیمەوە، هەرچەند دڵنیانەبووم ، چونکە هەموو نزیکەی ١٥ دەقە پێش ئێستا هەموویان خۆیان بە کرمانج ناساند، بەپەلە خۆکردەوە بەژوورداو دیتم کەیەکێک لە کۆڕگێرەکان، دیار نیە و کورسیەکەی بەتاڵە، بێدەنگ، شانی ئۆنک، ئالیکۆ و کڵاشینکۆفم سێ گەنجی کوردی تبلیسین، بە دەست ڕاوەشاندن بانگم کردن بۆ دەرەوە، لە هەلستانەسەرپێی ئەم سێکەسە، کەمێک دانیشتوان لایان بۆلامان وەرچەرخا و نەرمە بۆڵەیەک، پەیدابوو. بە چپە، لە کۆریدۆری ساڵۆن پێم گووتن، بێدەنگ بن بەس گوێبگرن و هیچ قسە مەکەن، بیستمان هێشتا ئەو کابرایەی کە خۆی بەدەرسیمی ناوبرد هەر بەردەوام بوو، لە ووشەنەشیاوەکانی، ووتیان ئێی چیە، گووتم ئەمانە سۆرەکانی لای ئێمەن، درۆ دەکەن، نە دیار بەکرین، نە دەرسیمی، ئالیکۆ گووتی، نا ڕەنگە سۆرانی فێربوە، گووتم نە کاکە ئەوە ڕیک یەکێکە لەسۆرە چەقۆکێشەکانی سلێمانی، چونکە هیچ کەسێک بە فۆنەتیکە ناتوانێت، بدوێت، ئەگەر لە سلێمانیدا گەورە نەبوبێت. هەر کە چووینە ژورەوە، بەدەنگی بەرز گووتم: ئەمانە درۆ دەکەن، ئەمانە ئەگەر نوێنەری میتی تورک نەبن، ئەوا لە ئەوان بۆگەن ترن، دڵنیابن، کە پەکەکە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وەکوو لاولاوباڵار بەرزترو بەرزتر دەبێت، کۆڕمان بەجێهێڵا بەبێ ئەوەی گوێ بۆ وەڵامیان بگرین. کۆڕ بەتەواوی چٶڵ بوو، لەبەردەم دەرگا، زۆرێک لە بەشدرابوانی کوڕەکە گووتیان دەست و دەمت خۆش، ئێمەش هەر چاوەڕێبووین کە ڕیگە بدەن وەڵام بدەینەوە، بەلام تۆ پەلەت کرد، لەگەڵ ئەوەشدا کارێکی خراپت نەکرد.
گەیشتمەوە سوید، هەر پاش گەیشتم بە سوید ڕەحمەتی ئەکەرمی مام عەلی بەخێرهاتنەوەی کردم بە تەلەفۆن و گووتی: کە ئێوارە کۆڕی نەتەوەیی کورد دەبەستێرێت لە (لوند، شارێکی بچووکە لە باشووری ووڵاتی سوید، من و هیشام ئاکرێی دێین بەشوێنتا وەرە بۆ ئەو کۆڕە، گووتم کاک ئەکرەم، لە راستیدا زۆر هیلاک بووم، چونکە جێگەکەم ڕێک لەسەر ماتۆرەکان بوو، هەروەها برا موسڵمانەکان واتەنی شەرع شەرمی نیە، کەمێکیش ئاوەتاڵەکم خواردۆتەوە، ئیتر بێم نەیەم وەکوو یەک وایە، باشترەبنووم. ڕەحمەتی کاک ئەکەرم مام عەلی: گووتی دێم بەدواتا، دەبەین و دەتهێنیینەوە، بەردەرگای خۆت، اننا لالله.
کۆڕەکەی لوندیش دەستی پێکرد، د، بورهان یاسین کۆڕگێربوو، شاعیر گۆران قەرەداخی کۆچ کردوو یەکێک بوو لە قسەکەرەکان، ئەوەی لەبیرم بێت، کاک سەرکەوت کوڕی کاک جەلال دەباخ، هەروەها، کاک ئاشنا کەمال دانیشتووی شاری مالمۆی باشووری سوید، کۆڕەکەیان بە فلیم تۆمارکرد، ڕاستی ناوی ئەوانی دیکەم بیر نیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوێرم بڵین کە نزیکەی ٤٠ کەسێک بەشداربون. لەوێشدا هەر کۆڕ دەستی پێکرد، تەنها باس باسی پەکەکە بوو، کە منداڵ دەڕفێنن، بازرگانی بە مادە بێهۆشکەرەکانەوە دەکەن، تیرۆریستن.........هتد. شەرمی تێدانیە، هەروەکوو گووتم من گێژو کەڕو کاس ونیمچە نوسستوو، بەدەنگی کاک عومەر هیندی بەئاگا هاتم، کەلەپڕ وەک تۆپێک لەپەنامدا بتەقێتەوە، ژڵەژاندمی، ڕێک وەک ئەوەی بە بێئەوەی ئاگادارت بکەنەوە، ئاڕبیجیەک لەپەناتا بتەقێنن. کاک عومەر هیندی فەرمووی: ئەرێ ئێوە شەرم ناکەن، ئەم هەموو درۆ دەلسە، بەکورتی: کاک عومەر هیندی باشی شێلان، فەرمووی ئێوە بەشێوەیەک پەکەکە وێنا دەکەن کە تەنها کاری پەکەکە، دژایەتی گەلی کورد بێت، پێچەوانەکەشی ڕاست و دروستە.
دوو ڕۆژ، دوای کوڕەکەی شاری لوند، لە پڕ لەناو بازاڕی، مالمۆ، شارێکی باشووری سویدە، ڕێکەوتی کاک بابان سەقزیم کرد، دوای چاک و چۆنی ووتی: دەزانێت کۆمەڵێک بەناو پایتەخەتەکانی ئەوروپادا دەگەڕێن و پڕوپاگەندە دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان دروست دەکەن، بەڵام هەرزوو زۆرینەی بەژداربوان بایکۆتی کۆڕەکەمان کردوو، کۆڕەکەیان بەجێهێڵا. کاک بابان لە درێژەی قسەکانیدا، هەمان ووتەی گێڕایەوە، کەوەک ژەهر لەدەمی کۆڕگێرەکانەوە دەڕشانەوە، هەروەها کاک بابان گوتیشی کە بەهەمان شێوەی کوڕەکەی کۆنهاگن، لە بەرلین ئەنجام دراوە، داتری پاریس، پاشان هەتا مەدرید، ئەو ژار ڕشتنە درێژەی هەبووە، کە هەمان پڕوپاگەندەی تورکە فاشستەکانیان دوبارەو سێبارەدەکردەوە. پاش ماوەیەکی دوورو درێژ، دۆستێک وەکوو نموونە باسی کرد، کەلە یەریڤان، کێڤ، مۆسکۆ، بەهەمان شێوەی شاری تبلیسی پایتەختی جۆرجیا،لوندی سوید، هەروەها کۆنهاگنی پایتەختی دانیمارک، هەوڵدراوە، کە جەربەجەیی شۆڕشگێڕێتی پەکەکە پوچەل بکەنەوە.
نامەوێت هیچ لێدوانێک لەم بارەوە بنووسم، بەڵگە نەویستە، ئەگەر کۆڕگێڕەکان سەربە میتی تورک نەبن، بێگوومان هاودەنگن و لەیەک دەچن یەک ئامانجیان هەیە و هەبوە، ئەگینا چ پێویست دەکات، یان خەرجی ئەو سەفەرانە، کێ دەیدات، کە پایتەخت بە پایتەخت، بگەڕییت، ئەمانە هەروا لە خۆڕایی و خۆڕسکی ئەنجام نادرێن، بێگوومان.
هەروەها لەکاتی کۆمەڵ کوژیەکەی بناری قەندیلدا کە خێزانێکی ٧ کەسی بوە قوربانی فڕۆکەکانی تورکییای فاشی، کوردەکانی دەرەوەی ووڵات هەڵوێستیان وەرگرت، دەستیان بە ڕێپێوان کرد، ئەوەی جێگەی شانازی گەلەکەمان بوو، بەتایبەت خۆپیشاندانەکەی شاری مالمۆی باشووری سوید، سەرکەوتوترین خۆپیشاندان بوو، لە مێژووی کورد و ئەوروپادا، چونکە بۆیەکەم جار کوردی هەموو پارچەکانی کوردستان، بەیەک دەنگ،دەنگ خۆیان بەرزکردەوە، دژ بە فاشستی تورک، لەهەمووشی گرنگتر، کەیەکەم کۆبوونەی کوردی بوو، کە شەڕە چەقۆی تێدا نەبووبێت. (چونکە دوژمنانی دەرەوە و ناوەوە، کاریگەری زۆر نەرێنیان لەسەر تاکی کورد داناوە، با ئاستێک، کە خەریکە بەتەواوی ئەو پەندە جێگەی خۆی دەکاتەوە، کە ئەڵێ: دوانمان بۆ شاریک زۆرین، یەکێکشمان کەمین، ئەگەر هەڵە نەبم یان مامۆستا مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی یان مامۆستا دڵزار بوو، کە گووتیان بۆ چونمان کردوە، کەسەرچاوەی ئەو ووتەیە کەئەڵی: دوانمان زۆرێن بۆ شارێک و یەکێکیشامان کەمە، سەرچاوەکەی لەنێو تورکمانەکانی کەرکوکەوە سەرهەڵداوە، بۆ لێدان ڕووخاندنی وورەی کورد، هەروەها درستکردنی دوژمنایەتی نێوان کورد و تورکمان، دروستکراوە). دوای ئەوەی کە خۆپیشاندانە بە سەرکوتووی کۆتایی هات، کۆیلەیەکی بنەماڵەی بەرزانی بەناوی ڕۆژنامە نووسیەیەوە ڕزگار ڕەزا چوچانی، درۆیەکی شاخدار بڵاو کردەوە، کە گوایە شەڕبووە و هەڕەشەکراوە.بەوەشەوە نەوەستان، بەڵکوو کەوتنە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندی کە خۆپیشاندنی ئایندە ناکرێت، بە ڕێگای(ئێسمێسە)وە، چونکە بڕیاردرا، کە خۆپیشاندان، درێژەی دەبێت. هەرچەند، خۆم وەکوو کەسێک کە خۆم بەدڵشاد دەبینی کە خۆپیشاندانەکە، بەسەرکەوتووی کۆتای پێهات، هەمیشە بۆ سەرەتاو کۆتایی خۆپیشاندانەکەدا دەگەڕام، بۆ ئەوەی ئەگەر بەمەزەنەش بێت، سەرژمێرێک بکەم، هەروەها بزانم، کە بەشداربوان، کێن و سەربەکام بیرووبۆچونی سیاسین، دەگەڕام و هیچ پشێویەک و یان شەڕێکم تێدا بەدی نەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا، پرسیارم کرد کەئایا کەس بیستوویەتی کە شەڕ ڕوویدابێت، هەموو گوتیان نەخێر شەڕی چی، بەکورتی هەموو ڕیخراوە کوردی و تەنانەت چەپەکان وشیوعیەکانی سویدیش بەشداریانکرد، یەک کەسی پارتیش هاتبوو. دوای بیرکردنەوە، تێگەیشتن سانایە، کەبۆ هەوڵیدانە کە خەڵک لەبەشداری خۆپیشاندان ژێوان بکەنەوە، بۆ پڕوپاگەندەی ڕودانی پشێوی و شەڕ بڵاو دەکەنەوە، لەکاتێکدا شتی وا ڕوی نەداوە.، بۆ درۆ هەڵبەستن؟ کێ لەم پڕوپاگەندە ژەهراویەنەدا سوودمەند دەێت، جگە لە تورکە فاشستەکان، کێن ئەوانەی لە دوورکەوتنەوەی کورد لەیەکتری کەڵک وەردەگرێت، جگەلە تورکە فاشستەکان؟ بۆ وەلامی ئەم پرسیارانە دەبێت، بگەڕێنینەوە، بۆ کۆنگرە نەتەیەکانی هەرلە تبلیسی پایتەختی جورجیا، پاشان لوندی باشوری سوید، ئینجا کۆنهاگنی پایتەختی دانیمارک، پاشان پاریس و بەرلین...هتد. بەکورتی و کوردی، لەباوەشی شێردا، هەرگیز بێچوە ڕێوی لەدایک نابێت، بە پێچەوانەشەوە، هیچ ڕێویەکیشمان نەدیوە بە کە بێچوە شێر، لە پزدانیدا بێتە دەرەوە، بەڵکوو تەنهاو تەنها ڕێوی بەچکە ڕێوی لە دنیا دەهێنێت، لەیلا سۆیلەمز ڕەناهی، فیدان دۆغان ڕۆژبین،ساکینە جانسز فیدان، ئایسەل تۆغک، بایدەمیر، دەمیرتاژ.......هتد نموونەی شۆڕشگێڕی ڕاستەقینەو خاوەن هەڵوێستی شۆڕشگیڕانە، کەلەناو جەرگەی فاشزمی تورکەوە، وەک پۆڵا وەستاون و هیچ هێزێک پاشکەشیان پێناکات و پڕ بەواتای ووشە سەلماندیان کە نموونەی شۆڕشگێڕی ڕاستەقینە، بەرانبەر ئاگر وئاسنی تورکییا فاشست باکیان نیە. ئەمە لەکاتێکدایە و بێگومانین کە فاشیزمی تورک هەرگیز وێنەی نەبوەو نابێتەوە، هەر هیچ نەبێت بەتایبەت بۆ ئەمڕۆی جهانی شارستانیمان، ئەگەر بگەڕێننەوە بۆ کتێبەکەی جۆنسان ڕانداڵ، ئەڵێ: جەنەڕاڵە تورکە فاشستەکان، بۆ ئەوەی بورهانی بکەن کە وەحشین، بە پێشچاوی من و کەس کارەکەیانەوە، شیاکەی ووڵاخیان دەرخواردی ئاغاو دەرەبەگی کوردداوە، بە واتای بە وەحشیەتی خۆیان شانازی دەکەن بە جوانمێری دەبینن. ئەگەر بگەڕێننەوە بۆ سەرەتای ڕاونانی پارتە کوردیەکەی خاتوو لەیلا زاناو کاک زوبێر ئایدار، کە هەر پاش ئەوە و لەوەو پێشیش لێێان ڕایکردو لە جۆرجیا گیرسانەوە، کۆمەڵی کەنجی باکوری گووتیان، باوەڕ بکە، تەنانات ئەگەر بەڕێکەوتیش چاوت لە چاوی ژاندرمەیەک گیر بووبوایە، ئیتر واتای ئەبوو، دۆزەخت دیوە، بەجۆرێک ترس توقاندنیان چاندبوە، نێو دڵ و دەروونی هاوڵاتیان، بە جۆرێ لە خەویشدا، زۆربەی شەوان، ڕامکردوە و ڕاویان دەنام،بۆ چ قودرەتێک دەیتوانی، ئەگەر لەناو ئاودەستیشدا بی بەهاترین ئارمێک یا نوسراوێک دژ بە حکومەت، کەبوونی کوردبینی لێبهاتایە، مەرگمان بەچاوی خۆمان دەبینی، ئەگەر چی ئاگاشت لەو ڕوداوە نەبوایە، واتا بە بچوکترین پشێوی هەموو گەل دارکاری دەکرا. بۆ ئەوەی کەباشتر، لە وەحشیگەری جانەوەری تورکە فاشساتەکان تێبگەین، بە زمانی خودی ئەوروپیەکان و ئەمریکیرکانەوە، ببیستین و ببینن. یەکەم کاتێک بەهەشتی مەحمود باکسی، بەڵگەکانی کۆمەل کوژیەکەی قامیشلۆی ساڵی ١٩٨٠ی دەست دەکەوێت، کەبریتیە،لەکۆمەڵ کوژی ٢٣ کەسی کەنجی بێ چەکی سەربە ڕێخراوەی کاوە، کەلە پێشدا هەرهەموویان، بەبێ چەکی گوولەباران دەکەن، پاشانیش تەرمەکانیان دەسووتێنن، بەهەشتی مەحمود باکسی، دوای کڕینی وێنەی کارەساتەکە لە قاچاخچی و پیاوەکانی میتی تورک دەست بەجێ لە قامیشلۆ دەگەڕێتەوە، بۆ شام هەوڵدەدات بەپەلە و بە دڵنییای وێنەکان بگەیەنێتە، ئەوروپا، بەتایبەت سوید، چونکەی خودی بەهەشتی مەحمود باکسی، وەک ڕۆژنامە نووس کاری بۆ ڕۆژنامەی بەربلاوی سویدی ئافتۆنبلاددت دەکرد، بۆیە خۆی دەگەیەنێتە لای سەفیری سوید و پێی ئەڵێ: باشترین یارمەتیەکە بۆ من ئەوەیە، کە ئەم وێننانە بگەیەنیتە سوید، بەبێ ئەوە بفەوتێت، بەهەشتی ئەڵئ: کاتێک سەفیری سوید(ئیگمار) تەماشای وێنەکانی کرد، گووتی: کوشتارێکیان ئانجامداوە، تەنها لە مێژووی خۆیان دەچێت، واتا ئەوروپیەکان بەتایبەت سیاسیەکانیان بێئاگا نین، لە دڕنندەی وەحشیگەری تورکەکان، بەڵکوو لەهەمومان باشتر دەزانن، ڕژێمی فاشستی تورک، وێنەی نیەلە جەنگەڵەکانی جیهاندا، لە دڕنندەی وەحشیگەریدا، بڕاوانە (هەرباڵندەی لەگەڵ پۆلی خۆیاندا دەفڕی)، لەنوسینی: مەحمود باکسی.
هەروەها فلیمی (میدنایت ئیکسپرێس) فلیمێکە کە لەڕاستیدا ڕویداوەو ئەندیشەی فلیمبەردار نیە و دروستکراو نیە، لەو فلیمەدا بەبێ پێچ و پەنا وەحشیەتی تورکە دەسەڵدارەکان بەیان دەکات. ئەو فلیمە دەیسەلمێنێت کەلە تورکیا وەحشیتر، دڕنندەتر، لەگیاندارە کێوەیەکان جانەوەرتر، تەنها تورکتییایە، کەچی هێشتا بێدەنگن. فلیمی ناوبراو لە ساڵانی ١٩٧٧ لەلایان کۆمپانییای ئەمریکی و بەریتانیەوە بەرهەم هاتوە، ئالان پارکەر ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێ ولەکاتی خۆیدا خەڵاتی باشترین فلیمی وەرگرتوە، هەروەها لەسەرەتاشدا بە هەمان ناو لە چوارچێوەی کتێبێکدا، بڵاوکاروەتەوە و دیسان لەوێشدا جەخت دەکەنەوە، کە ئەو ڕوداوە ڕاستیە، واتا خەیاڵ نیە، بەهەمان ناوی فلیمکەوە. کاک نەجات دەرگەڵەیی، تەواوی ئە فلیمەی کردوە بەیەک لینک، بینی ئەم فلیمە بۆ هەموو کوردێک پێویستە، بۆ ئەوەی، لە وەحشیەتی تورکە دەسەڵاتدارەکان تێبگات، هەروەها لە نامەردی بنەماڵەی خۆفرۆشت بەرزانی، کە بە درێژایی مێژوو چڵکاو خۆری ئەم دەژمنە نەفام وەحشیەیی تورکی فاشی دەکەن. هەروەها ناوەڕۆکی کتێبکەو فلیمەکەش، ئەوە دەسەلمێنن، کە ئەمەریکاو ئەوروپا، لەگوێی گادا نەنوستون و ئاگاداری دێر بەدێڕی وەحشیگەری تورکە فاشستەکانن، کەچی لەجیاتی ئەوەی ئەوەی پشتی گەلەکەمان بگرن، پشتی تورکییای فاشست، دەگرن. پۆزشی نامەردانە، بۆ تورکییای فاشی دەهێننەوە. تا تورکییای فاشی وەکوو سەگی ڕاو بەکار بهێنن، بۆ نموونە وەکوو دیمان لە شەڕی کوریادا، یوگسلاڤیا، ئەفغانستان، بەهاری عەرەبی.........هتد.

لەسەرێکی دیکەشەوە، گەڕانی کۆیلەکانی بنەماڵەی بەرزانی خۆفرۆش، شاربەشار لە جێگای تورکە فاشستەکان، بۆ ناو زڕاندنی، جەربەزیەیی شۆڕشگێڕی پەکەکە، بێ هۆ نیە، چونکە دڕنندەی تورکە فاشستەکان بە ئاستێک نامرۆڤانە وەحشیگەریە، مرۆڤ دەتوانێت بڵێ ڕاستە، کە پەکەکە دەسکردی جانەوەری تورکە فاشستەکانە، چونکە وەحشیەتی تورکەکان بە ئاستێکە، کە بەدەردیش دەهێنێتە زمان وکاردانەوە، دەبا تورکەکان ئاستی ووشیاری تورکە دەسەڵاتدارەکان، لە ئاستی دەسەڵاتدارانی ووڵاتێکی وەک سوید، یان کەنەداوابوایە، ئەوسا با هەتا ئێوارە، سەدان بەڕیزی وەک عەبدولا و قەرەلەیلان داوای شۆڕشیان بکردایە، ئەوسا دەمان بینی کە تەنها چەکدارێکیشیان بۆ پەیدا نەدەکرا.
پرۆفیسۆر نیلس هاریس دانیمارکی، پرۆفیسۆر لەبواری کیمیادا، ئەڵێ: کە ئەوان کۆمەڵیک زاناو دانای جیهانین، بەڵگەی بەڵگە نەویستیان لەدەستدایە، کە کارەساتەکەی ١١ سێپتامبەر، کەبوە هۆی گیان لەدەستدانی ٣٠٠٠ کەسی ئەمەریکایی، ڕاست نیەو دروستکراوە، لەلایەن خودی ئەمەریکاوە، ئێستاش، هەوڵەکانیان بەردەوامە، بۆ دادگایەکی نێو دەوڵەتی، کە تاوانبارە ڕاستەقینەکان بدۆزنەوە و


بیان دەن بەدادگا. هەروەها (تیری میسان) کەسایەتی ڕۆژانامە نووسی ناوداری فەڕەنسی، ئەوانیش کە بریتین لەکۆمەڵیک کەسایەتی ئەکادیمی و ڕاستگۆ و ویژدان زیندوو، هەمان بۆچوون بەڵگەیان هەیە، ئەوان ئەو کارەساتەیان ناو ناوە، ساختە هەرەزللەکە.
بەدەیان شێوە دەیسەلمێنن، کە ڕوداوی ١١ی سێپتامبەر، ساختەکاریەکەی گەورەیەو درۆودەلەسەیە و لەلایەن خودی ئەمەریکاوە دروستکراوە. تەنانەت تیری میسان دەیسەلمێنێت کە کەناڵی الجزیرە لەلایەن دەستە نهێنیەکەی موسادی ئیسرائیلەوە دروسکراوەو بە مەبەستی شێواندنی ڕاستیەکانە لە خەڵک و چەوشەکردنیانە.
دەسەڵاتێک بوێرێت، بەرزترین تەلاری ووڵاتەکەی خۆی بداتە بەر دەسڕێژی ڕاکێت و ٥٠٠٠ هەزار کەسیش بکاتە قوربانی، تا جەنگێک دروستبکات، دەبێت ئیتر چاوەڕیی چی لەسیستێمی سەرمایەداری دەکەیت؟! هەروەها پاش ئەو کارەساتەش لە پەلامارەکانی سەر ئەفغانستان و عێراقیش کەمی کەم دووبەرانبەری ئەو ژمارەی قوربانی لێکەوتەوە، کەلە وڵترێد سەنتەردا کوژراێت، تەنها لە پێناو بەگەڕخستنی بازاڕی کڕین و فرۆشتن، سیستێمێک قیروسا،چاوی خەڵک دەرێ، دەبێ چاوەڕیی ئەوەش بکەین کەسەدام حسێن زیاتر لە ٢٨٠٠٠٠ کەسی ئەنفال بکاو چرکە لەکەسەوە نەیەت. جگەلەوەش ساڵانە بەلای کەمەوە ٤٥٠٠٠٠ هەزار کەس لە خودی ئەمەریکای هەرەگەورە سەرمادار و دەوڵەمەند، لە نەبوونی دارای کڕنی داو دەرماندا گیان لەدەست دەدەن. ئیتر کارێکی ئاساییە کە ڕۆژنامە قومیشکراوەکانی سویدو ئەوروپاش بە بێ هۆ بە هۆ پەکەکە بە تیرۆریشت ناقزەد بەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە