لەپەرلەمانی سوێد گفتوگۆ لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن سوپای تورکیاوە دەکرێت

Thursday, 10/11/2011, 12:00

1345 بینراوە


بەهۆی نامەیەکی ئامینە باوە ، لەپەرلەمانی سوێد گفتوگۆ لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن سوپای تورکیاوە دەکرێت و لەکەناڵیکی تێڤێی سوێدیش راستەوخۆ پەخش دەکرێت.

رۆژی ٩ی ئەم مانگە ئامینە کاکە باوە پەرلەمانتار لەپارتی چەپی سوێد ، لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن سوپای تورکیا وە بەرامبەر گەریلاکانی پکک لەرۆژانی ٢٢ و ٢٤ مانگی ئۆکتۆبەر نامەیەک ئاراستەی وەزیری دەرەوەی سوێد دەکات و داوای رونکردنەوەو هەلوێست لەوەزیری دەرەوەی سوێد (کارل بیلد) دەکات.

ئامینە کاکە باوە لە وەڵامی پرسیارێکی گروپی ١٧ شوباتدا ووتی: من ساڵی پاریش کە تورکیا ئەو چەکەی بەکارهێنا نامەم ئاراستەی وەزیری دەرەوەی سوێد کرد ، بەلام ئەمجارە داوام کردوە کەوەزیری دەرەوەی سوید بێتە پەرلەمان و گفتوگۆی لەپەرلەمانی سوید بدات و لەبەردەم میدیاکانی سوێدد رونکردنەوە و هەلویستی سوێد لەسەر بەکارهینانی چەکی کیمیاوی بەرامبەر گەریلاکانیپکک دەربڕیت.
لە وەڵامی پرسیارێکی تریشدا ئایا هەر ئەو دەتوانی لەپەرلەمان قسە بکات چونکە نامەکەی بەوەزیری دەرەوە داوە ، لەوەلامدا ووتی :نەخێر دەگەرێتەوە سەر ئەوەی ئایا پەرلەمانتارانی تریش ناوی خۆیان نوسیە تا ئاخافتن لەم بارەوە بکەن.
هاوکات کاکە باوە ئەوەی پێ راگەیاندنین کەئەو پرسیارانەی ئەو ئاراستەی وەزیری دەرەوەی کردووە.
راستە بەناوی خۆیەتی بەلام ئەمە رای پارتی چەپیشە ، چونکە من نوێنەری ئەو پارتەم لەپەرلەمان و ئەوە رای حزبیشە. لە کۆتایشدا ووت: دوای دوو هەفتەی تر دەبێت وەزیری دەرەوەی سوێد بێتە پەرلەمان و وەلام بە نامەکەمان لە ناو پەرلەمان بداتەوە و تەلەفزیۆنی سوێدی ٢٤ یش راستەوخۆ لە ٢٢ ی مانگ ، ئەو گفتوگۆیە بلاو دەکاتەوە
شایەنی باسە گروپی ١٧ شوبات لەرۆژانی یەکەمی بلاو بونەوەی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی سوپای تورکیا ئەندامەکانی بەدۆکۆمێنت و فلیمەوە ٥٠ کەسایەتی سیاسی سویدیان لەو تاوانە گەورەیە ئاگادار کردەوە.

بەهۆی گرنگی ئەو نامەیەی کاکە باوە کەدەبێتە هۆی گفتوگۆ لەپەرلەمان و لەتەلەفزیۆنی سویدی ٢٤ گروپی ١٧ شوبات دەقی نامە و داخوازیەکەی ئامینە کاکە باوە (بەزمانی سوێدی و کوردی) بۆ وەزیری دەرەوەی سوید لەسەر بەکار هێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆتان بلاو دەکاتەوە.


پەرلەمانی سوید

٢٠١١-١١-٩

داواکاری لە وەزیری دەرەوەی سوید کاڕل بیڵد شەڕ و چەوسانەوەی کوردەکان لەلایەن تورکیاوە

دووساڵ لەمەوبەر پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی لایەنگری کورد (د ت پ) قەدەغە کرا ، بەشێکی زۆری سەرکرەدەکانیان کاری سیاسیان لێ قەدەغەکرا بۆ ماوەی پێنچ ساڵ. پاشان پارتی ئاشتی و دیموکراتی (ب د پ) بەردەوامی د ابە هەمان خەبات.

(ب د پ) سەرکەوتنی زۆری بەدستهێنا لە هەڵبژاردنی شارەوانی ٢٠٠٩ و پەرلەمانی ساڵی ٢٠١١ دا. ئەمە بووە هۆی ئەوەی دەسەڵاتی تورکیا دەستیان کرد بە گرتنو ڕاونانی ئەندامە هەڵبژێردراوەکانی پارتەکە. تائێستا ٣٠٠٠ چالاکەوەان ، ٣٦ سەرۆک شارەوانی و ٦ ئەندام پەرلەمان دەستگیرکراون، وەک کۆیلە بەدەستی بەستراوەوە لە مێدیاکانەوە نیشاندران بۆ سووکەیەتی پێکردن و ڕاکێشی بەندیخانە کران.

ڕووداوەکان نیشانی دەدات کە دەسەڵاتی تورکیا، لەسەرویانەوە حکومەت چەند ڕێز لە مافەکانی هەڵبژێراوە دیموکراتەکەنی خەڵک دەگرێت.

لەگەڵ ئەوەی کە تورکیا پاڵێودراە بۆ ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا هێشتا ووڵاتەکە دەستورێکی چەوسێنەرەوەی هەیە و مافە دیموکراتییەکان سنوردارکراون.

حکومەتی (ئا کە پە) تائێستا هیچی نەکردووە تا ووڵاتەکەی بە د یموکرات بناسرێت. پێویستە حکومەتێک کە خۆی بە دیموکرات ناو دەبات بە کردەوەش بیسەلمێنێ کە رێز لە مافە سەرەتاییەکان دەگرێت .

ئەو جەوسانەوەیەی حکومەتی تورکی پەیڕەوی دەکات بەرامبەر کوردەکان ، ناکۆکییەکان تیژتردەکات لە کۆمەڵگادا، کاتێک هەڵبژێرراوە دیموکراتەکان بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت ترسی پشتگیری بۆ گەرێللای (پە کە کە) زۆرتر دەبیت، کە ئەمەش دەبێت هۆی فراوان بونی شەڕو توند و تیژی لە هەردوو لاوە.

شەڕی نێوان (پە کە کە) و حکومەتی تورکیا قوربانی سیڤیلی زۆر لێ کەوتۆتەوە ، زانیاری نوێ لەبەردەستایە کە حکومەتی تورکیا پێشتر وئێستاش چەکی کیمیاوی بەکار هێناوە لە دژی گۆریلاکانی (پە کە کە) ، ٢٠ گەریللا بە نارنجۆکی ناپالـم و چەکی کیمیاوی کوژراون. ئەمەش پێجەوانەی یاسا نێونەتەوەییەکانە.

حکومەتی تورکی دەڵێت شەڕ لە دژی بنکەکەنی (پە کە کە) دەکات بەڵام بومبابارانی ناوچەکە خەڵکی سیڤلی کوشتوەوەو ناوچەکەشی سوتاندوە، ڕۆژنامەی ئەڵمانی (دێر شبیگەل) وێنەی کیمابارانی ناوچەکەی بڵاوکردۆتەوە پاش ئەوەی ئێکسپێرتەکانی چەکی کیمیاوی ڕاستی کیمابارانەکەیان سەلماندووە.

بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی وەک ناپاڵم تاوانێکی گەورەیە و دژی مافەکانی مرۆڤە. گومانکردن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن تورکیاوە دەبەێت بە هەند بگیرێت و لەلایەن کۆمیتەیەکی بێلایەنەوە لێکۆڵینەوەی لێبکرێت، کێشەی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن تورکیاوە پێویستە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاو سویدەوە بەدواچونی بۆ بکرێت.

گرفتی مافی مرۆڤ ومافە کلتورییەکانی کورد ئاڵوزتردەبێت لەووڵاتانەی تیایدا دەژین. لە ئێران بەتەواوەتی دەچەوسێنرێنەوە،لە سوریا بەشێکی زۆری کوردەکان ناسنامەیان پێنادرێت و هەمیشە لەبەر شاڵاوی هێزە کانی دەوڵەتدان، لە باکوڕی عێراق تورکیا بە پلانی داڕیژراو وبەردەوام دەستدرێژی دەکاتە سەر بەشێکی ناوچەکە، هەوڵەکانی تورکیا بۆ بوونە دەسە ڵاتێکی بەهێز لە ناوچەکەدا ڕێگرە لە بەهێزکردنی دیموکراتی کە کوردەکان تیادا بتوانن مافە دیموکراتییەکانیان بە دەستبهێنن وەک هاونیشتمانییەکی تەواو و دانپیانراو.

هەڵسوکەوت ومامەڵەی ژمارەیەکی زۆری ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مایەی ماڵوێرانییە بۆ کوردەکانی ناوچەکە. ئەمە دەبوایە گرفتی یەکەمی نەک یەکیتی ئەورپا بوایە بەڵکو کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتوەکانیشی سەرقڵکردایە.

پرسیارەکانی من لەسەر ئەو زانیاریانیانەی سەرەوە بۆ وەزیر (کاڕڵ بیڵد) ئەوەیە:

١- وەزیری دەروە چی دەکات تا حکومەتی تورکیا بڕوا بهێنیت بە ڕێزگرتن لە پارتە ئۆپۆزیشونە کوردەکان و لە زیندان سەربەستیان بکات و تا دیموکراتیانە کارەکانیان بکەن؟

٢- وەزیری دەرەوە نیازی هەیە لە یەکیتی ئەوروپا داوای کۆمیتەیەکی بێلایەن بکات بۆلێکۆڵینەوە لەسەر ئەگەری بە کارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دژی (پە کە کە) ؟

٣- ئایا وەزیری دەرەوە ئامادەیە کێشەی کورد بەرزکاتەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا؟


ئامینە کاک باوە (پارتی چەپ)
وەرگێرانی لە سویدیەوە
(ئازاد غەریب کەریم)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە