په‌كه‌كه‌ بڕیارێكی‌ ئه‌مریكا شه‌رمه‌زار ده‌كات

Friday, 06/02/2009, 12:00

1723 بینراوە


" ئه‌مریكا به‌رنامه‌ی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد نه‌بووه‌"
پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (په‌كه‌كه‌) بڕیاری‌ به‌تیرۆریست ناساندنی‌ پژاكی‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كات، ڕه‌خنه‌ش له‌ ئه‌مریكا ده‌گرێت كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ نییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كورد.
ئه‌حمه‌د ده‌نیز به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ عێراقی‌ كۆماجڤاكێن كوردستان، كه‌ ئۆرگانێكی‌ په‌كه‌كه‌یه‌، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد، ئه‌و بڕیاره‌ی‌ ئه‌مریكا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ناساندنی‌ پارتی‌ ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان وه‌ك ڕێكخراوێكی‌ تیرۆریستی‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات ئه‌مریكا له‌ رابوردوو ئێستاو داهاتووشدا به‌رنامه‌ی‌ بۆچاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كورد نه‌بووه‌و نیه‌.
ده‌نیز رایگه‌یاند په‌كه‌كه‌ ئه‌و بڕیاری‌ شه‌رمه‌زار ده‌كات. پێشی‌ وابوو سیاسه‌تی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ئۆباما كۆپی‌ سیاسه‌تی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ بوشه‌ له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌كانی‌ كورد.
وتی‌" بوش پشتگیری‌ له‌ توركیا كرد، ئۆباماش پشتگیری‌ له‌ئێران ده‌كات".
هاوڵاتییەک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە