"کۆشکی خەونەکانم"

Friday, 05/04/2013, 12:00

1361 بینراوە



کۆشکی زێڕینی خەونەکانم
هەموو بەیانیان کاتێک دەڕوخێ
کە لە خەو رادەچەنم
پێم وایە لە کوردستانم
خۆشی خەونەکان و چوزەی ساردی دووری
هەردووک بونەتە نەشتەری گیانم
بریا خەوێک بایە بێ بڕانەوە
وام زانیبا
باڵەندەیەکم لە لانی جارانم

جەعفەر کەریمی
30.10

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە