پاراستن و زانیارى دەستكارى نمرەى ئەمساڵی قوتابیان و خوێندكاران دەكەن

Tuesday, 12/07/2011, 12:00

1583 بینراوە


من بەوە دەچمە ناوباسەكەم كە ئەو ساڵ ژمارەى قوتابیان و خوێندكارانی 12 ئامادەیی ڕێژەكەی بەرزتربووبووە لە چاو ساڵی پار ئەمەش وای لە وەزارەت و دەزگاكانی تر كرد كە چۆن ئەو هەموو قوتابی یە و خوێندكارە وەربگرن لەزانكۆ و وەچۆن ئەو ژمارە زۆرەیە دابەشى سەر زانكۆ و كۆلیژەكان بكرێت بۆیە هەرچەندە بیریان كردەوە هیچ میكانیزمێك نەبوو بۆ چارەسەر كردنی ئەم بارە بۆیە دواجار پاراستن و زانیارى ڕاستەوخۆ بەشداریان كرد ئەوەش لەترسی هێنانی نمرەى زۆر لەلایەن قوتابی و خوێندكارەكان و وە دەرچوونی ڕێژەى بەرز و دواجار زانكۆكانیش توانای وەرگرتنی ئەم ڕێژەیەیان نیە , لەئەنجام خۆنیشاندان بە مەبەستی وەرگرتن لە زانكۆ سەرهەڵدەداتەوە سەربارى ناجێگیربوونەوەى ڕەوشی كوردستان ئیتر لەوە دەترسان ئەو جارە وەزعەكە لە كۆنتڕۆڵ دەرچێت و لێیان بقەومێت. ئەم پرسیارە دێتە كایەوە ئەوە چۆن چۆنی كرا؟ هەردوو دەزگاكە لەسەر ئەوە ڕێكەوتن لیژنەیەك پێك بێنن بۆ كەم كردنەوەى نمرەى قوتابیان بە شێوەیەكی هەرەمەكی و هێنانە خوارەوەى ڕێژەى دەرچوون لە كۆنترۆڵ , چونكە یەكێك لەوان ئەم قسانەى بۆكردم وە بەڵگەشم لەسەر ئەوەیە كە ئەگەر تەماشاى نمرەى قوتابی یە زیرەكانی قوتابخانە و خوێندنگا نموونەیەكان بكەین شتی زۆر چاوەڕوان نەكراوی تێدایە كە هەرگیز لەو باوەڕەدانەبوون كە لەو جۆر نمرە خراپانەیان بۆ بێتەوە!!!!
وە ئەم شتەش زۆر بەنهێنی كراوە تەنانەت ئەندامەكانى هەردوو دەزگاكە نەیانزانیەوە لەبەر دزەنەكردنی ئەم شتە و نەزانینی خەڵك و توڕەنەبوونی شەقام , وە ئەم شتەش وەزیر و د.بەرهەم لێ ى ئاگادارە بەڵام وەكو نەعامە سەریان لەژێر گڵ هاویشتوەو و بێدەنگیان هەڵبژاردووە.
ئیتر من لەبەر خاتری مناڵە هەژارەكانی ئەم وڵاتە ئەم شتەم ئاشكرا كرد ئەگینا هیچ سوود و قازانجێكی من لە بڵاوكردنەوەى ئەمەدا نیە .
کادیریکی  پاراستن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە