هاوڕێی هێژام کاک (شاڵاو مه‌حمود) فه‌رموو له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌ڵامه‌!

Saturday, 08.21.2010, 12:00

1217 بینراوە


باڵنده‌یه‌کی مردوو، ئامۆژگاری کردم، که‌ هه‌ڵفڕینم له ‌بیر بێت (فروغ)

به‌ر له‌ ده‌سپێکی نامه‌کم ده‌مه‌وێت پێت بڵێم ، من ویستم به‌کۆمێنتارێک با‌به‌ته‌که‌ت یان نووسراوه‌که‌ت ، هه‌ڵسه‌نگێنم ، لێ به‌ڵێ سبه‌ی کۆمێنتاره‌که‌ی منیان بڵاو نه‌کردبۆوه‌ ،ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین جار نی یه‌ که‌واده‌که‌ن . سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌که‌ت دیاره‌ منیش هه‌ر وام لێ ڕابینیویت بۆ یه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ڕه‌خنه‌ ئامێزه‌م گرتوه‌ لێت ، ئیستاش منیش داوای لێ بوردن ده‌که‌م که‌ وشه‌ی جاش یان ناپاکم به‌کار هێناوه‌ ،دیاره‌ من مه‌به‌ستم هه‌رگیر تۆی به‌ڕێز نه‌بوه‌. لێ به‌ڵێ شه‌ڕ له‌دژی هاونیشتمان و هاوخوێنی خۆمان ده‌چێته‌ خانه‌ی خیانه‌ته‌وه‌. منیش وه‌ک تۆ خاوه‌نی ئازارم و سه‌رده‌مێک ده‌روێشی ئایدۆلۆژیا بووم ،منیش له‌ ده‌شتی هه‌ولێر مامه‌ پیره‌یه‌کم پاڵ پێوه‌نا که‌ کوره‌که‌ی هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیایه‌کی تر بوو ، مامه‌ پیره‌ هیچی نه‌وت ته‌نها به‌چاوه‌ پڕ فرمێسکه‌که‌ی تێ ی ڕوانیم . ئاخ ئیستاش ئازار ده‌خۆم ده‌ڵێم بڵێی ئه‌و مرۆڤه‌ مه‌زنه‌ به‌گه‌وره‌ی خۆی لێم ببورێت؟ ئه‌زیزم من ده‌زانم وێنه‌که‌ت بۆ خۆی ده‌دوێت که‌ تۆ مرۆڤێکی جوامێری . ده‌تبینم و گومانم نییه‌ له‌دڵسۆزیت ،هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ داوای لێبوردن له‌و که‌مو کوڕیانه‌ بکه‌ین که‌ به‌سه‌رماندا گوزه‌راوه‌ . ئه‌و ده‌مه‌ی له‌شاخ بووم خۆم لێبوه‌ ناپلوێن پۆناپارت و به‌حه‌ق و ناهه‌ق ته‌قه‌م ده‌کرد، لای من یاساغ بوو کڵاوکوڕه‌ش به‌ئاسماندا گوزه‌ری بکاردایه‌، جارێکیان به‌رامبه‌ر گوندی چاڵاوه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کما بازێکمان کوشت ،وابزانم ئه‌و ده‌مه‌ ئه‌وه‌ دواهه‌مین باڵنده‌ی ئه‌و ناوه‌ بوو ،ئاخر ئێمه‌ وا له‌ شۆڕش گه‌یشتبووین، که‌چی له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌دا نه‌مان توانی گوند نشینه‌کان فێری ته‌والێت بکه‌ین.
ئه‌زیزی من . . . گۆڕان لای من گۆڕانه‌ له‌ ناخه‌وه‌ خۆشه‌ویستییه‌ بۆ نیشتمان، گه‌ڕانه‌وه‌ی حورمه‌ته‌ بۆ تاکی نه‌ته‌وه‌که‌م ، پارێزگاری کردنه‌ له‌ مافه‌سه‌ره‌تایه‌کان ، به‌مرۆڤ زانینی تاکی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌وه‌ بده‌ین یارۆ چۆن بیر ده‌کاته‌وه‌ لای منیش گرنگ نییه‌ ژماره‌مان چه‌نده‌ لای من ژماره‌مان چۆنه‌ بابه‌ته‌ . ئه‌گه‌ر له‌ بابه‌ته‌که‌مدا هه‌ستت به‌بریندار کردن کردبێت؟ داوای لێ بوردن ده‌که‌ن

ده‌شمه‌وێ پێت بڵێم من له‌ته‌مه‌نما ده‌نگم به‌که‌س نه‌داوه‌ ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من خۆم به‌عێراقی نه‌زانیوه‌و قه‌تیش خۆم به‌خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته‌ نازانم که‌ ناوی عێراقه‌ . ره‌نگه‌ بڵێی شێته‌ ئه‌م کاکه‌یه‌ سه‌رفراز بێت.
 ئه‌م وه‌ڵامه‌م بۆ کاک شاڵاوه‌، که‌ له‌و نووسینه‌دا وه‌ڵامی دابوومه‌وه‌. کلیکی ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:

وه‌ڵامێک بۆ هاوڕێ ئه‌زمڕ، ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌گۆڕیبا، گۆڕان نه‌ده‌بووین، شانازیش به‌ شه‌ڕیی په‌که‌که‌وه‌ ناکه‌ین
 نووسینه‌که‌ی پێشووتریشم ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

گۆڕانخوازێک شانازی به‌ شه‌ڕی دژی په‌که‌که‌وه‌ ده‌کات، خالید ره‌زاش لێمان ده‌کات به‌ جه‌ماله‌ ره‌ش