گاندی: (ئەگەر بوێریی ئەوەت نییە قسەی حەق بکەیت، چەپڵەش بۆ کەسانێک لێ مەدە کە قسەی ناحەق دەکەن)


کاک به‌ختیار عه‌لی شه‌رم ده‌کات بڵێت 31 ئاب له‌ کۆشکی باڵنده‌ غه‌مگینه‌کاندا

Monday, 05.25.2009, 12:00

7278 بینراوە


له‌دوای ئه‌وه‌ی که‌ ریکلام بۆ کۆشکی باڵنده‌ غه‌مگینه‌کان کرا و که‌وته‌ بازاڕه‌وه‌ ،یه‌کسه‌ر په‌یوه‌ندیم به‌ کوردستانه‌وه‌ کرد که‌ به‌زووترین کات بۆم بنێرن. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ته‌ئسیره‌ زۆره‌یه‌ که‌ له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر ڕۆمانێکی به‌ختیار عه‌لی له‌لام به‌ جێده‌مینێت. ئه‌وه‌ بوو له‌ ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا له‌گه‌ڵ چه‌ندین کتێبی تردا به‌ده‌ستم گه‌شت‌ .هه‌رچه‌ند چێژێکی تایبه‌تیم له‌ خوێندنه‌وه‌ی وه‌رگرت به‌ڵام ڕاست ناکه‌م ئه‌گه‌ر بڵیم به‌ده‌رچه‌ی رۆمانه‌کانی پیشتری چێژم لێوه‌رگرتبێت.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ جیاوازییه‌کی زۆری تێدا بوو له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانی پێشویدا.له‌م ڕۆمانه‌یدا کۆمه‌ڵێک یادگاری تاڵی ڕۆژه‌ ڕه‌شه‌کانی برا کوژی به‌بیر هێنامه‌وه،له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ستم ده‌کرد ده‌چمه‌وه‌ بۆ ئه‌وڕۆژانه‌ی که‌ شار چۆڵ ببو که‌سی تیا نه‌مابوو هه‌مووی ڕایان کردبوو،براکانم و هه‌مووکه‌سوکاریشمان ڕۆشتبوون ته‌نیا من و خوشکه‌کانم مابوینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دووبرای ترم که‌ نزیک له‌ته‌مه‌نی خۆمه‌وه‌ بوون،ئه‌وه‌ی که‌ ده‌مه‌وێت باسی بکه‌م ئه‌وه‌یه‌ که‌ بۆ کاک به‌ختیار عه‌لی شه‌رم ده‌کات بڵێت له‌ 31 ئابدا پارتی به‌ هاوکاری ڕژێمی به‌عس هه‌ولێری گرته‌وه،پیمانده‌ڵێت له‌ کۆتایی ئابدا پارتی هه‌ولێری پایته‌ختی له‌ده‌ست هێزه‌کانی یه‌کێتی ده‌رهێنا،به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ ناکات که‌ پارتی چۆن هه‌ولێری پایته‌ختی گرت،ئه‌مه‌ خۆی له‌خۆیدا غه‌درێکی گه‌وره‌یه‌ که‌ له‌ مێژووی کورد ده‌کرێت،ڕۆمانوسێکی گه‌وره‌ مێژووی کورد تێکه‌ڵ به‌ ڕۆمانێک بکات،له‌هه‌مان کاتیشدا به‌ڕاستگۆیی ڕووداوه‌کان نه‌گه‌یه‌نێت. له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ له‌و شاره‌ی که‌ بۆ ته‌نیا جارێکیش ناوی نه‌هێناوه‌ له‌ ڕۆمانه‌که‌یدا،وه‌ چه‌ند جارێک به‌ هه‌ندێک سیفه‌تی ناشرین باس له‌و شاره‌ ده‌کات وه‌ک و ده‌ڵێت ئه‌و شاره‌ی که‌ درۆکردن به‌شێک بووه‌ له‌ کولتوریان و نه‌خۆشی گه‌وره‌ی ئه‌م شاره‌ درۆکردن بووه،ده‌نگوباس وه‌هابوون که‌ پارتییه‌کان هاوشان به‌ تانک و زریپۆشی سه‌دام حوسه‌ین ده‌ده‌ن به‌سه‌ر شارکه‌دا،له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرم بۆ کاک به‌ختیار عه‌لی که‌ من هه‌موو کات ئاماژه‌م پێداوه،که‌ یه‌کێک بووه‌ له‌و ڕۆمانووسانه‌ی که‌ کاریگه‌ری له‌سه‌رم جێهێشتووه،به‌ڵام باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد که‌ بترسێت له‌ گێڕانه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته‌کان.‌ ئه‌و ڕۆمانه‌ی تۆ ده‌مینێته‌وه‌ چه‌ندین نه‌وه‌ ده‌یخوێننه‌وه،له‌وانه‌یه‌ نه‌وه‌یه‌ک بیخوێننه‌وه‌ که‌ هیچ زانیارییه‌کیان له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ نه‌بووبێت که‌ کوردی بۆچه‌ندین ساڵ دواخست.تۆش هاتوویت کۆمه‌ڵێک زانیاری هه‌ڵه‌ت داوه.هیوادارم بۆ رۆمانێکی ترت که‌ ئێمه‌ له‌ ئێستاوه‌ چاوه‌ڕێی شتی تازه‌ت لێده‌که‌ین به‌وشێوه‌یه‌ خۆت و ئێمه‌ش هه‌ڵنخه‌ڵه‌تێنیت.وه‌ هیوادارم هه‌ندێک وه‌سفی جوانی ئه‌وشاره‌ش بکه‌یت که‌ له‌چه‌ندین رۆماندا به‌ وونی ده‌یهێڵیته‌وه‌و ته‌نانه‌ت شتی ناشرینیشیان پێده‌ڵێیت،هێند من تێگه‌شتبم تۆ باسی شاره‌که‌ی خۆتمان بۆ ده‌که‌یت.‌‌‌ ‌‌‌‌‌‌‌