لە گەڕەكى بەكرەجۆ وەعدەكانى عماد ئەحمەد و دەسەڵاتى بەڕێوبەرى ناحیە نەوزاد نورى و شارەوانى و ئاوى دەوروبەر

Saturday, 30/05/2009, 12:00

3282 بینراوە


پاش ئەوەى ڕۆژى 28/5 عماد ئەحمەد بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن وەعدێكى زۆرو زەبەندەى بە خەڵكى بەكرەجۆدا باوەڕناكەین بیباتە سەر بەوەى كە دەبینرێ لە دەسەڵاتى مدیر ناحیە نەوزاد نورى و سەرۆكى شارەوانى بەكرەجۆ و بەڕێوبەرى ئاوى دەوروبەر ئەم خاڵانەیە :
1.تائێستا نەوزاد نورى نەیتوانیوە ئەو كەر و سەگە بەڕەڵایانە لە ناو بەرێ ئەوا ماوەى ساڵێك زیاترە بە ناو گەڕەكەكانى (شانزەكان و پێنجەكان و بیستەكان)دا دەسوڕێنەوە ئەو گەڕەكانەیان هەراسان كردووە وە بەیتەرە هیچى بۆ نەكراوە لێرە.
2.نەوزاد نورى لەبەر چەند مەنجەڵە ماستێك ئەو خەڵكانەى كە مەڕو مانگا بەخێودەكەن گوێ ناداتە بڵاوبونەوەى ئەو هەموو مەڕو مانگایانە بەشاروچكەى بەكرەجۆدا بەتایبەتى گەڕەكە نوێكان كە مەعالمى ئەم شارە لە گوند ئەچێ .
3.سەرۆكى شارەوانى بەپشتى (عمر فتاح) تەنها بەرپرسە لە پیسى ماڵە مەسئولەكانى ئەم شارۆچكەیە تەنها ئوتومبیلى خۆڵ بۆ ئەو ماڵە مەسئولانە دەنێرێ كە لەو گەڕەكانەن ئیتر سەرجەم خەڵك بە ئوتومبێلەكانى خۆیان خۆڵەكانیان فڕێ دەدەن ئەمەش بەمەبەستى دۆزینەوەى كار بۆكۆمپانیاى (خالید شینكى عومەر فەتاح).
4.وە ئەو زەویانەى بۆ پڕۆژەكانى خزمەت گوزارى دانراوە نەك پڕۆژەى لێ نەكراوە بەڵكو پڕ بووە لە پیسى هەر ناكەن شۆڤلێكى لێ بدەن و پاكى بكەنەوە.
5.بەرێوبەرى ئاوى دەوروبەر ئاگادارى تەنكەرە ئاوەكانى كردووە كە 2 ڕۆژ جارێك ئاوبەرن بۆ ماڵە مەسئولەكان ئەو سێ گەڕەكە تازەكەو باقی خەڵكەكەش لە سائق تەنكەرەكان ئەپارێنەوە بۆ سودەو ئاویان پێ نادەن (وە ئەمەش بە پشتی بەڕێوبەرى ئاوى دەوروبەر)دەڵێت بڕۆن لەكۆێ شكات ئەكەن بیكەن وە ئاو تەنها بۆ چەند ماڵێكى دیارى كراو دەبەن لەگەلأ ئەو هەموو پارە زۆرەى تەرخان كراوە بۆ كۆمپانیای تەنكەری ئاوەكان .
ئا ئەمەیە شارە (دبی) ەكەی دكتۆر بەرهەم
شاری بێ ئاو و كارەبا و بێ جادە و پڕ لە كەر و سەگی بەرەڵا و شاری مەڕو مانگاو مەسئولی تێر و پڕ ........
ئائەمەیە ئیدارە بەهێزەكەی مدیر ناحیە و سەرۆكی شارەوانی بەكرەجۆ !!!!!!!

5/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە