خوا خێرى كاك نەوشێروان بنوسێ حوكمەت 6000 مامۆستا دادەمەزرێنێ

Monday, 04/05/2009, 12:00

1563 بینراوە


ساویلكەترین گەلى دونیا كوردەو لە مێژووى خۆیدا خاوەنى وڵاتێكى سەربەخۆ نەبووە وەنابێتە خاوەنى تاكو نەزانێت دۆست و دوژمنى كێن لێرە دا دەمەوێ بچمە ناو باسێك كە مشتێكە لە دەریایەك

ئەوەى جارێك گوێى لە تەلەفیززۆنە كوردیەكان گرتبێت ئەو ڕستەیەى گوێ لێ بووە لە سەركردەو كاربەدەستەكانى حكومەت (سەددا حەفتاو پێنجى بودجەى هەرێم بۆ موچەیە) باسەكە لێرەوە دەست پێدەكات

ساڵى پار بە هەر سێ پارێزگاكەى كوردستان 1125 مامۆستا دامەزرێنراوە لە كۆى زیاتر لە 15000 دەرچووى زانكۆ و پەیمانگاكان بە بیانووى نە بونى پارە كە دە ئەوەندە مەسولەكان لە سەفەر و دەعوەتى دوژمنان سەرفى دەكەن

بەڵام ئێستا لە ترسى هەڵبژاردن كە دەزانن ئەوەى كردویانە بێ هیچ هۆكارێكە خەریكن نزیكەى 6000 قوتابیانى دەرچوو دابمەزرێنن كە پێشتر پارە نەبووە بەڵام ئێستا لەترسى هەڵبژاردن بە ئیرادەى خوا پارە زیادى كردووە چونكە ئابورى دونیا هەرەسى هێناوە پێدەچێت ئابوورى كوردستان لە ترسى هەڵبژاردن زیادى كردبێ وە لە ئێستاوە خەریكن ئەو پارەیەى بە ماندوو بون و شەو نخویان پەیایان كردووە وا لە ڕاهى خودا سەرفى دەكەن بۆ ئەوەى زانست و زانیارى زیادبكات یان (دەنگ زیاد بكات) بۆیە دەڵێم ئەى دەسەڵات داران

1- بۆ دامەزرندن نەبوو دوو مانگ پیًش خۆ باش دەزانن بوجەى پار چەند قات لە هى ئەم ساڵ زیاتربوو

2- ئەگەر بتانەوێ بەم جۆرە دەنگ بێنن دڵنیابن خەڵك لەو كاتانە تێپەڕیووە كە سەربەخۆ چەپڵەتان بۆ لێبدا

3-چینى قوتابیان و مامۆستایان باش لەو واقعە تێگەیشتوون كە ئێوە چین و چ زوڵمێك لە زانست و پێشكەوتن دەكەن بەوەى وشەى واستەتان داناوە لە جێگاى زانست و زانیارى .

4- لە خودا دەپاڕێینەوە ئینشا اللە هەموو ساڵێك هڵبژاردن بكرێت تاكو مامۆستایانى بەشخوراو دابمەزرێن.

بۆیە كاك نەوشێروان ئەوەندە خێرەى بەسە چونكە ئێستا لە سایەى جەنابى ئەو دەسەڵات دارانە خەڵك دادەمەزرێنن لەبەر ئەوەى بڕوایان وایە ئەو كارەى ئێستایان دوو مانگ پێش ئێستایان ڕەشدەكاتەوە . بۆیە كورد وتەنى (ئەوەى بە پیرى دەیكەن بە گەنجى بتان كردبا) نەك ئێستا لە ترسى هەڵبژاردن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە