ئەو نووسەر و روناکبیرانەی، هانی خەڵک دەدەن بۆ دەنگدان، دەیانەوێت خەڵکەکە راکێشن بۆ نێو هزری تاریکی خۆیان و گوریسی زوڵم و ستەم بۆ دەسەڵات ئەستور بکەن


هه‌واڵێکی به‌ په‌له‌ و زۆر گرنگ: جه‌ماوه‌ری تووڕه‌ی سلێمانی چوارده‌وری مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتییان ده‌وره‌ داوه‌

Saturday, 06.27.2009, 12:00

827 بینراوە


په‌یامنێری کوردستانپۆست
ئه‌مڕۆ به‌ سه‌رپه‌رشتیی د. به‌رهه‌م ساڵح ئاهه‌نگێک بۆ لیستیی کوردستانی له‌ پارکی ئازادی به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجڕاکێشان بوو، ده‌رگاکانیان داخستبوو نه‌یان ده‌هێشت ، جگه‌ له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگیرانی خۆیان که‌سێکی تر بچێته‌ ناو پارکه‌که‌وه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ناڕه‌زایی و هاوارکردنی زۆر، سه‌ره‌نجام پێکدادانی لێکه‌وته‌وه‌.
شایانی باسه‌ عه‌زیزی وه‌یسیی یه‌کێک بوو له‌و گۆرانیبێژانه‌ که‌ بۆ گۆرانیوتن بانگ کرابوو، جه‌ماوه‌ری تووڕه‌ هه‌ڵیان کوتایه‌ سه‌ری و که‌وتنه‌ بوتڵ تێگرتنی، سه‌ره‌نجام به‌ سه‌ری شکاو و برینداریی ده‌ربازیان کرد.
ئیستا خه‌ڵکی تووڕه‌ که‌ من وه‌کو په‌یامنێرێک له‌ناو جه‌ماوه‌ره‌که‌دام، به‌ره‌وه‌ مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی به‌ڕێ که‌وتووین، خه‌ڵکی تووڕه‌ به‌ هاوار و هوتافکێشانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت په‌لاماری ناو مه‌کته‌به‌که‌ بده‌ن و هێزێکی زۆری ئاسایش و پۆلیس به‌ڕێوه‌یه‌ بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی و هێورکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌.
هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک ڕووی دا ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه‌