کورد و سوپای به‌عس(سوپای جێنۆسایدکه‌ری گه‌لی کورد...!)

Friday, 01.07.2011, 12:00

1010 بینراوە


بۆ گه‌لێکی خاوه‌ن ویژدان ، ئه‌بێت به‌نێرینه ‌و مێینه‌یه‌‌وه‌ خۆی ڕه‌شپۆشکات ، ئه‌بێت به‌رواری ئه‌م ڕۆژه‌ ڕه‌شه‌ له‌ سه‌ر کێلی به‌خاک سپێردراوه‌کان به‌ ڕه‌نگی ڕه‌ش بنووسێته‌وه...!‌ به‌ڵام بۆ گه‌لێکی بێویژدان ،که‌ وافای نه‌بێت به‌رامبه‌ر ڕۆڵه‌کانی ئه‌بێت پێچه‌وانه‌که‌ی بکات...!
ئه‌مڕۆ وه‌زیری به ناو‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت ، ئێمه‌ تر‌سمان هه‌یه‌ له‌ سوپای عێڕاق ،به‌ڵام شه‌شی کانوون (ڕۆژی دامه‌زراندنی سووپای عێڕاق به‌ گرنگ ده‌زانین) ،ئه‌مڕۆش سوپا سالاری عێڕاق، بابه‌کر زێباری ‎، له‌گه‌ڵ سه‌رانی به‌عس و شیعه‌ یادی ئه‌م ڕۆژه‌ کوشنده‌یه‌یان ده‌کرده‌وه‌ ،که‌ 90 ساڵ کوردیان کووشتووبڕ کرد ، به‌ هه‌زاره‌ها گوند و شاریان خاپوور کرد ، ده‌سکه‌وته‌کانی سوپای عه‌ره‌بی ئه‌نفال و کیمییای باران و جێنۆساید بوو..! بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وی ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ربازگایه‌ی عێڕاق به‌ پیرۆز بزانێت ،ئه‌بێت مێژووه‌ پڕ له‌ خوێناوییه‌که‌شی لا پیرۆز بێت . دیسان سه‌رۆکی فه‌رمانده‌که‌شی که‌ په‌نجا ساڵ به‌عس و سه‌دامییه‌کان سه‌رکردایه‌تیان کرد ئه‌مڕۆش عه‌لاوی میراتگری به‌عس سه‌رۆکێتی. گۆڕان، ئیسلامی ،پارتی و یه‌کێتی و پارتی پارتان. به‌عسیان خسته‌وه‌ سه‌ر سکه‌ی خۆی.....! له ‌یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانه‌که‌ی ئووسامه‌ نوجه‌یفی ،که‌ به‌ خواستی به‌عسییه‌کان هاته‌ سه‌رکار ، بڕیاری ڕیشکێش کردنی به‌عسییه‌کانی وه‌ک موتڵه‌گ ......هتد لابرا . هاوپه‌یمانی کوردوستان و گۆڕان فزه‌یان لێوه‌ نه‌ هات ،له‌ سه‌ر ئه‌م تاوانبارانه‌ که‌ حوکم بگرنه‌وه‌ ده‌ست.
ڕاسته‌ بێده‌نگی یان بێهه‌ڵوێستی مایه‌ی ڕازی بوونه‌..! ئه‌وه‌ی له‌ به‌رده‌م ئاڵای عێڕاق و سێبه‌ره‌که‌ی دانیشێت ، جیاوازی نییه‌ له‌گه‌ڵ جێنۆسایدکه‌رێکدا وه‌ بگره‌ شه‌ریکێتی ،چونکه‌ نه‌ک هه‌ر پێی قبووڵه‌ به‌ڵکوو پاشکۆێتی.! ئه‌وه‌ی عێڕاقی بوون هه‌ڵبژێرێت ، ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانێت که‌ ئه‌بێت عێڕاق قبوول بکات به‌‌ هه‌موو تاوانه‌کانیه‌وه‌ ، هه‌ر ئه‌م کلتووره‌ سیاسیه‌ شه‌رماوییه‌ که‌ به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتیراکی خسته‌وه‌ سه‌ر سکه‌ی حوکم له‌ عێڕاقی دوای سه‌دام ..! گه‌ر ئه‌ینشتاین بێته‌وه‌ سه‌ر شانۆی ژیانی ئه‌کادیمی ،ئه‌م جاره‌(بیردۆزی نیسبی) به‌شێوه‌یه‌کی تر داده‌ڕێژێته‌وه‌ که‌ به‌ دڵی میلله‌تی کورد بێت . لاتان سه‌یر نه‌بێت بوونی ڕه‌هایی (شتێکی نه‌بوو بێت)،شتێکی دژ به‌ بوونی فه‌لسه‌فه‌ی مارکسی بێت یان ڕه‌هایی بوونی خۆی نه‌سه‌لمێنێت (بۆیه‌ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ چونکه‌ لۆژیکترین پاییه‌ی زانستی هه‌یه‌ و پشتی به‌ بنه‌ما مادییه‌کان به‌ستووه‌). به‌ڵام ئه‌م هێزه‌ داماوانه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ناویانهاتووه‌(خۆیان و بوونیان و بڕیاریان ڕه‌هاییه ،‌ چونکه‌ له‌ هیچه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ ،خۆی له‌ خۆیدا ئه‌مه‌ش نه‌هامه‌تییه‌کیتره‌ بۆ ئه‌م نه‌ته‌وه‌ییه‌ی سته‌مخواستووه‌ که‌ پێی ده‌ڵێن کورد) . که‌ کورد خاوه‌نی له‌وه‌ شکۆمه‌ندارتر نییه‌ تا شانازی پێوه‌ بکات ، ئه‌مه‌ش سه‌لماندنی بوونی کورد ده‌سه‌پێنێت که‌ خاوه‌نی شتێک نییه‌ که‌ پێی ده‌ڵێن ماڵی حیکمه‌ت یان لۆژیکی ئه‌زموونی مێژوو وه‌ ئه‌وه‌ی کورد حسابی بۆ نه‌کردووه‌ ئه‌مه‌یه‌. بوونی (ئه‌م قوتابخانه‌ مێژووه‌یه‌ بێسه‌روه‌رییه‌ی کورد وای کردووه‌ که‌ نه‌توانێت که‌سانی دلێر، به‌رهه‌م بێنێت ،تابیانکات به‌ ئیمپراتۆری نه‌ته‌وه‌یی ، یه‌ک که‌سمان هه‌بوو که‌ پله‌ی سه‌رۆک کۆماری وه‌رگرت ئه‌ویش(قازی محه‌مه‌دی نه‌مر بوو). ئه‌مه‌ش وای زاڵکرتوون که‌ ببن به‌ سووری به‌رله‌شکر وای خولقاندووه‌‌ کورد له‌ شکستێکه‌وه ‌ته‌سلیمی نه‌هامه‌تییه‌کیتر بکه‌ن ، به‌رازی بوونی خۆی (واته‌ کورد). له‌ سازکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عێڕاقی2011 سه‌رانی کورد به‌ هه‌موو توێژ، پارت ،گروپ ، هێز، شێخ، مه‌لا، سه‌رکرده‌ ، خاوه‌نشکۆکان ،بانگهێشتی هه‌موو سه‌رانی عێڕاقیان کرد به‌ (به‌عسی، جه‌لادکانیان و شیعه‌...هتد) بۆ شاری هۆلاکۆ به‌زێن. سه‌رانی به‌عس بوون به‌ هاوپه‌یمانی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر یه‌ک مێز له‌ گه‌ڵیان کۆبوونه‌وه‌.
ده‌سپێشخه‌ریکییه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمیان کرد بوو به‌ ستانداری جیهانی ،گه‌ر سه‌رنه‌گرێت و سه‌رنه‌که‌وێت ،ئه‌بێت به‌ مه‌زنترین کاره‌سات بۆ جیهان ، بۆیه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی سعوودی ، توورکی ، ئێرانی و باڵی سوونه‌ی عه‌ره‌بی سه‌رینه‌گرت و فه‌شه‌لی هێنا ، ئه‌ویش هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌س نه‌بوو وه‌ک سه‌رۆک و پادشا ، وه‌ک مێزه‌که‌ی هه‌ولێر ئه‌م جڕ ‎و جابه‌وه‌رانه‌ له‌ خۆی کۆبکاته‌وه‌ و کۆکیان بکات.

.