14-4 ڕۆژێك بۆ ئەنفال , زوو هەوڵی بۆدرا , بەڵام درەنگ بە فەرمی ناسێنرا

Wednesday, 08/04/2009, 12:00

2519 بینراوە


ئەنفال مەرگی لەسەرخۆی گەلێك بوو جار جارە لەسەر خۆو جاری دیش شێتانە , ئەو مەرگە زیاتر لە 200 ڕۆژی خایاند و درێژ بوەوە بۆ ناو هەموو لایەنەكانی ژیان , ئەوەشی بە ڕێكەوت ڕزگاری بوو لێی , دەردو مەینەتەكانی بەشێوەو شێوازی دی ئەنفالی كرد , ئەنفال ئەو تاوانە گەورەیەیە شوێنەواری لەسەر سەرتاپای ژیانی ئەو گەلە لە دوای خۆی دانا , ڕژێم شەوی دەدایە دەم ڕۆژەوە بۆ قەسابیكردنی لادێنشیینەكان كوردستان و سوتاندنی خاك و وێرانكردنی ئاوەدانی و وشككردنی سەوزایی و كانییەكەی و نەهێشتنی مرۆڤێك بە ناوی كوردەوە , سوپای عێراق لە سەرباز و جاش بە خەفیفەو مەفرەزە تایبەتییەكانەوە وەك حەزییایەك لە هەرچوار لاوە پەلاماری تەواوی لادێكانی كوردستانییان دا ,ئەوەی ڕِزگاری نەبوو لەو ڕۆژەوە قوتیان داو ببڕیای ببڕای نەیانمان بینییەوە . هەموو چركە و لەحزەو سات و ڕۆژەكانی ئەو ئۆپەراسیۆنە شومە , مەرگەساتێك بوو بۆ خۆی , ڕۆژگارەكانی دواشی ژیانی ناو مەرگەساتەكانی تۆپزاو و نگرەسەلمان , چاڵ و پەناگای گولەبارانكردنی بە كۆمەڵی ئەنفالكراوان هەموو مێژوییەكی دانەبڕاون لە یەكتر , مێژووییەك بوو پڕ لە یاداوەری مەرگ و تاوان, جێی خۆیەتی یادی هەموو ئەو تاوان و كارەسات و قوربانیانە بكرێتەوە كە لەماوەی ئەو حەوت مانگەدا ئەنجام درا . ئەوەی لە ناوییا نەژییا بێت , ئەوەی بە چاوی خۆی وێنە ترسناكەكانی نەبینیبێت , ئەوەی ئێش و ئازارەكانی نەچەشتبێت , ئەوەی ڕۆژی نەدابێتە دەم شەوەوە بۆ بینینەوەی خۆشەویستەكانی , ئەوەی بە پێی خۆی ڕزگار نەبووبێت , ناتوانێت وینەی چیرۆكەكانی ئەو مەرگە ساتە بكێشێت , ئەمە لە خەونی شاعیرانە زۆر ئەولاتر و دوورترە .
هاوكات ناشتوانرێت هەموو ڕۆژەكانی ئەنفال, بكرێت بە شین و شەیپوری یاداوەرییەكانی , چونكە فەزایەك بۆ ژیان , كاتێك بۆ بیركردنەوە و هەنگاو نان بۆ ئایندە و دواڕوژ , زەمەنێك بۆ ساڕێژكردنەوەی زامەكان و هەڵسانەوە , چركە ساتێك بۆ بۆ ژیانی دوا ڕۆژ نامێنێتەوە , لە بیركردنەوەی یاداوەرییەكانیش مانای لە بیركردنی تاوان , لە یاد كردنی خیانەت , لە بیر كردنی مێژووی تاڵ و شكستەكانی ڕابردوو دێت , گەلێكیش ڕابردووی كارەساتەكانی لە بیر بكات , مانای ڕازییە بە كوشت و بڕەكانی داهاتووش , مانای ملكەچ دەكات بۆ زەلالەت و قەسابییەكان , لەبیركردنی یاداوەرییەكان یانی دەست ئاواڵە كردنی داهاتووە بۆ دوبارە بوونەوەی كارەساتە ترسناكەكان . بۆ ئەوەی داهاتوو , مەرگە سات و قەسابی كردنەكانی خۆمان لە یاد نەچێت ,بۆ ئەوەی ئێسكەكانمان لە بیابان و ناو حەوزی تێزابەكان دەركەینەوەو تف لە حەجاج و حەجاجییەكان بكەین , پێویستمان بەوە هەیە لە ڕێگەی یاد كردنەوەی ئەنفالەوە خۆمان وەك گەلێكی بەردەوام لە پرسە و خەبات كەر بۆ دواڕۆژێكی ڕۆشن دانێین , گەلێك ئامادەیی ئەوەی هەیە ڕابردووەكان خۆی بخوێنێتەوە بۆ هەنگاوەكانی داهاتوو , ئێمە چاومان لە داهاتووە , بۆیە ڕابردوو دەخوێنیینەوە بۆ ئەوەی داهاتوییەكی ڕون و گەش دابینبكەین بۆ نەوەكانی داهاتوو , دەبێت نیشتمان لەسەر شوێنەواری گۆرستانەكانی ئەنفال بنیات بنێینەوە , هەرچەندە بوونی تاوانبارانی كورد لە ناومان بەردەوام ئازاری دەروونیمان زیاد دە كات و یادكردنەوەكانمان كاڵە كەنەوە , بەردەوام ئازارمان دەدەن .


بۆ 14-4

شێخ وەسانان و بادینان و سەردەشت یەكەم شارو ناوچە بوون, بەر لێدانی چەكی كیمییاوی كەوتن لە كوردستان , بەڵام هەڵەبجە كرا بە ڕۆژی شەرمەزاركردنی چەكی كیمیاوی لە كوردستان , دەشمانەوێت بیكەین بە ڕۆژی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاوی لە هەموو جیهان , چونكە قەبارەی زیانەكانی گەورەتر بوو لە هەمووان و تاوانەكانی تر و ناسراوتر تربوو لەوانی پێشوتر و دواتر . هەموو تاوانێكی مەزن لە سەر ئاستی نەتەوە , پێویستە ڕۆژێك هەبێت بۆ یادكردنەوەی , بوونی ڕۆژێكی وا گرنگە بۆ ناوەندیدان بە یادەكە لە لایەن نەتەوەوەپێویستە , هەروەها گرنگیشە بۆ بەردەوام هێشتنەوەی لە زەینی نەوەكانی داهاتوو و باشتر كردنی باری ژیانی ئەوانەی پەیوەستن بەو تاوانەوە و قوربانین . ئەنفالیش بەهەمان شێوە دەبێت ڕۆژێك تیایدا دیاری بكرێت بۆ یادكردنەوەی ئەو كارەساتە كە 10% گەلەكەمانی تێدا كوشت و بڕكرا , نە یەكەم ڕۆژی و نە دوا ڕۆژی ئەو تاوانە , تیایدا ئەو زیانە گەورەیەی نەبووە تا دیاری بكرێن بەو ڕۆژە , گەورەترین قەبارەی كارەساتەكە لە پرۆسەی ئەنفالی گەرمیان ئەنجامدرا ( دیاری كردنی ئەو ژمارانەی ڕژێم بۆ ئەنفالەكانی دیاریكردووە بە كارێكی باش نازانم , بەڵكە ئەنفالەكان پێویستە بە ناوی ناوچەكانیانەوە ناو زەد بكرێن).
ئەنفالی گەرمیان كە لە ڕۆژی ڕەشی 7 نیسان یادی دامەزراندنی پارتی بەعس دەستی پێكرد و لە 20-4 كۆتایی پێهات , وەك بەعس ئاسا دڕندانەترین قۆناغی ئەنفالەكان بوو , هەرچەندە لەم شاڵاوەیان چەكی كیمیاوی بەكار نەهات " لە تازەشار بەكار هات " , بە پێچەوانەی ئەنفالەكانی دیكە , كە سەرجەمیان بە لێدانی چەكی كیمیاوی دەستیان پێكرد , وەلێ پێدەشتەكانی گەرمیان ئەو جوگرافیایە نەبوو بۆ بەرەو ڕوبونەوەی سوپای بەعس بۆیە زیانەكان گەورە بوون , لەگوندی تازە شار پێشمەرگەكانی ینك و حشع قوربانی گەورەیان دا , بەڵام نەتوانرا پێش بە هێرشەكان بگرترێت , قەبارەی سوپای هێرش بەر گەورەتر بوو لە توانای بەرەنگاربوونەوە , كە پێشر لە دوو پرۆسەی ئەنفالدا تێسرەواندنی كاریگەریان بەر كەوت, زیانی گەورەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنفال لەپرۆسەی ئەنفالی گەرمیان و لە ڕۆژەكانی 13-14-154-1988دا بوو , بە تایبەتیش ڕۆژی 14-4 , زیانەكانی ئەو ڕۆژانەی كارەساتەكە گەورەترین و زۆرترین زیان بوون كە بە سێیەك بۆ نیوەی كۆی قوربانیەكانی هەموو تاوانی ئەنفال مەزەندە دەكرێت , شەوی 13لەسەر 14 ی 4 بازنەی ئابلوقەدانی خەڵك تەسككرایەوە , لە ملەسوورە زۆربەی خەڵكەكە تەسلیمكرانەوە , لە ڕۆژی 14 نیساندا لەهەردوو گوندی ملەسورەو كوڵە جۆی حاجی حەمەجان زۆربەی خەڵكی ناوچەكە پاش تەنگكردنەوەی بازنەی ئابلوقە لەسەریان هەموویانیان كۆكردەوە و ئەنفالیانیان كرد , جاشەكان ڕۆڵی كارایان هەبوو لە ئەنفالكردنی ئەو خەڵكە .لەو ڕۆژەدا نزیك بە 20000 خەڵكی ناوچەكە كە بەشی زۆرییان ژن و مناڵ و پیر و پەككەوتە بوون كۆكرانەوە و بە ئیڤای سەربازی و تراكتۆرو ئۆتۆمۆبێلی هاووڵاتییانی ئەنفالكراو گواسترانەوە بۆ قۆڕەتوو (قۆڕەتوو دەكەوێتە سنوری ناحیەی مەیدانی شاری خانەقینەوە,ئەم ناوچەیە لە دوای 1974 ەوە تەعریب كراوە) . پاشماوەی جل وبەرگەكانییان تا ناوەڕاستی نەوەدەكانیش مابوون . بەم هۆیەوە 14-4 وەك ڕۆژێك تیایدا دڕندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنفال گەیشتە ترۆپكی تاوان هەڵبژێردرا بە ڕۆژی ڕەشی ئەنفال , ڕۆژێك دەیان هەزار هاووڵاتی پاش ئابلوقە دان و قەتیسكردنەوەیان لە ناو بانەیەكی تەسك لە لایەن جاشەكانەوە لە پێشیانەوە فەتاح بەگی جاف تەسلیم بە بەعسكرانەوە , بۆیە كاتێك 14-4 دێتە پێشەوە دەبێت ناوی ئەو جاشانە لە پێشی پێشەوە بن بۆ دادگاییكردن , وە ملە سوورەش ئەو جێگەیە بێت تاوانبارانی جاشی لێ ڕەجم بكرێت .

بڕیاری حكوومەت بۆ بە فەرمی ناسینی 14-4 بە رۆژی ئەنفال

دیاریكردنی ڕۆژی 14-4 بە ڕۆژی ئەنفال هەنگاوێكی گرنگ بوو لەسەر دیاریكردنی ڕاستە ڕێگایەكی درووست بۆ بە جینۆسایدناسینی ئەنفال و بە مێژووكردنی و باشتر كردنی باری ژیای بەجێماوەكانی قوربانییەكانی .
هەموو كات زیان هەتیوەو قازانج باوكی زۆرە , كە بۆیەكمجار داواكرا 14-4 بكرێت بە ڕۆژی ئەنفال , تەلەفزیۆنی ماڵانی بۆ فرۆشرا , ڤیستیڤاڵەكانی تێكدرا , لافیتەی پێپێچرایەوە ,كەسێك خۆی ناكرد بە خاوەندی , وەلێ كە هەوڵی بێپسانەوە دەگات بە ئەنجام , لە هەموو لایەكەوە یەكێك دەڵێت منم , هەموو كات خەڵكانی بەرژەوەندخواست و هەلپەرست لە دوای هەوڵەكان ئامادەن , بە قازانجی خۆیان دەسكەوتەكان بدوورنەوە , بە تایبەت لە ئاوهەوایەكی وەك ئەمڕۆ كەیسی ئەنفال باشترین ڕێگایە بۆ بازرگانی پێوەكردن .
دوای 19 ساڵ لە تاوانی ئەنفال , دوای 16 ساڵ لە ئازادبوونی كوردستان , دوای 12 ساڵ لە نووسینەوەی یەكەم بەیانی فەرمی كە تیایدا داواكراوە 14-4 بە ڕۆژی ئەنفال بناسرێت , هەمان بەیان لە ڕۆژی خۆیدا لە ڕۆژنامەو دەزگاكانی ڕاگەیاندن بە بەربڵاوی بڵاوكراوەتەوە , دوای ئەوەی ترسی هەڕەشەی كەس و كاری ئەنفالكراوەكان و شەرمەزاری بەرپرسان لە نەهێنانەوەی ڕوفاتی پیرۆزی كەس و كارەكانمان تۆقاندیانی , لە بەرواری 4-4 -2007بڕیار لەسەر ئەوە درا 14-4 بەڕۆژی ئەنفال بناسرێت , با پێكەوە سەیری ئەم هەواڵە بكەین :
" پیشنیوه‌رۆی دوینی 4/4/2007، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و عومه‌ر فه‌تاح جیگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، له‌ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی كرد.له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی بریاری دانانی رۆژی 14/4ی هه‌موو ساڵیك به‌رۆژی ئه‌نفالكراوه‌كان وه‌رگیرا ".


چۆن 14-4 بوو بە ڕۆژی ئەنفال

ئەو أۆژانەی ئەنفال جێی گرنگی پێدانی كەسو لایەنەكان نەبوو , شەڕ لەسەر كۆنفرانس و كۆنگرە و دەعوەتنامەكان و دەرچوون لە ڕاگەیاندنەكان لە ئارادا نەبوو !!! , كێشەیەكی بێ خاوەند و تا بڵێی بێكەس بوو , ئەوەشی كاری لەسەر دەكرد بە ئێسك پەرست ناودەبراو گاڵتەی پێدەكرا , ئەو باسكردن و كاركردنانەی هەبوو پەرتوبڵاو بوو . لەو ڕۆژانەدا كۆمەلێك أۆشنبیر و هونەرموند و دلسۆزی ئەم گەلە , بە سكی برسی و ماندوەیەتی سەختی ژیانەوە , لە پاڵ نەبوونی و هەژاری خەمی ئەنفالەكانیان لە كۆل نا و شەویان دایە دەم أۆژەوە بۆ بە مێژوو كردنی ئەم تاوانە و دیاری كردنی أۆژێك بۆی , تاكو لەو ڕۆژەدا قورسایی بدرێتە یادكردنەوەی تاوانەكە , ساڵانە لە كاتت و ساتی خۆیدا یاد بكرێتەوە, ئەم یاداوەرییە نەمرێنرێت , لە بیری تاكەكانی گەلەكەمان بە زیندویی بمێنێت و ببێتە ڕچەی ناساندنی لەئاستی جیهانیدا .
پێویستە ئەو مرۆڤە دڵسۆزانەی كە هەوڵەكانیان بەری گرت بۆ دیاریكردنی ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی ئەنفال , ناویان بچێتە مێژووی بەگژا چونەوەی ئەنفال و ئەنفالچییەكان , منیش وەك ئاگادارێكی زۆرتر لە هەر كەسێكی دیكە لە بەشێكی زۆری ئەو چالاكیانە , چەند دێرێك لەم یادە دەخەمە سەر كاغەز, بە داوای لێبوردن لە هەموو ئەو ناوانەی بە بێ هیچ هۆكارێك لە یادیانم كردووە , تەنها هۆكاریش ئەوەیە ئاگاداری كارو چالاكییەكانیان نەبوومە یان ناویانم لە یاد كردووە , چونكە تاوانە ڕەنجی كەسانێك لە سەرەتادا بۆ بەمێژوو كردنی ئەنفال هەوڵیان داوە و ڕەنجیان داوە , چەندە هەوڵەكەیان بچووكیش بێت لە یاد بكرێن , بەری ڕەنجی كەسانی دی , هەوڵ و ماندوبوونی كەسانی دی ئەگەر لەگەڵیانیشدا نەبیت لە یاد بكەیت , ئەوانەی بازرگانی بە كارەساتەكانمانەوە دەكەن كاریان ئەوەیە , لە كۆتاییدا سواری ڕەنجی خەڵك دەبن و بازرگانی بە كارەكانەوە دەكەن .
پاش گەڕانێكی وورد بە ناو ڕۆژنامەكانی دوای ڕاپەڕین , ئەوەی كەوتە بەر سەرنجم ,یەكەم وتار لە سەر ئەو أۆژە نووسرابێت و تەئكیدی لەسەر كرابێت بە أێز كاك " أ. خ " لە كوردستانی نوێی ژ 66 نووسیویەتی , كە دوایی بۆم دەر كەوت ناوی بەأێزی كاك أەحمان خانییە . هەروەها لە پەرتووكی تونی مەرگ كە بەڕێز كاك زیاد عەبدڕەحمان " نەجمەدین فەقێ عەبدوڵا" نووسیوییەتی هاتووە (((c.d.a.w.e) لە ساڵی 1993 هەمان ڕۆژی 14-4 بە ڕۆژی یادكردنەوەی هەڕەشەكانی ئەنفال داناوە ویادی كردەوە . لە هەمان ڕۆژی ساڵی 1994 یش دا یادی ئەو ڕۆژە لە سنووری پارێزگای كەركووك لە گەرمییان كرایەوە , پێدەچێت ئەو ڕۆژە لە داهاتوودا ببێتە یادی قڕ كردنی بە كۆمەڵی گەلی كورد (پەرتووكی تونی مەرگ ل9).لێرەدا نووسەر ئەگەرێك دادەنێت بۆ بوونی ئەم ڕۆژە بە ڕۆژی یادی قڕكردنی بە كۆمەڵی گەلی كورد , نەك بە كردنی بە ڕۆژی ئەنفال .
وەلێ كاك شێخ سدیق لێكۆڵەر و چالاك لە بواری پرسی ئەنفال دەڵێت : لە 14-4-1993 بە پشتگیری لیژنەی پارێزگای كەركووكی حیزبی شیوعی كوردستان و مەڵبەندی دووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەو یادە كرایەوە لە ئۆردوگای سمود (ڕزگاری) , لیژنەی ئامادەكار بریتی بوون لە : شێخ سدیق , دڵشاد تاڵەبانی , هێمن كەركووكی "سەبوور " , ئەو یادە ڤیستیڤاڵێكی گەورە بوو , بەشێك لە چالاكییەكانی بریتی بو لە : ئەنجامدانی ڕێپێوانێك لە ناو ئۆردوگاكەوە بۆ بەردەم قوتابخانەیەك , ڕێپێوانەكە بە تراكتۆر و ئۆتۆمۆبێل نمایشی تاوانی ئەنفال بوو , لەبەردەم قوتابخانەكە وتاری لایەنەكان خوێنرایەوە , ڕۆژی دواتریش لە كەلار پیشانگایەك بەو بۆنەیەوە كرایەوە .
ڕۆژنامەكان ئەو ڕۆژانە باشترین بەڵگە نامەن بۆ ئەوەی بزانیین ئەم هەوڵانەی دراون بۆ دیاریكردنی ڕۆژی 14-4 بە ڕۆژی ئەنفال چەند كاریگەر بونەو جێگای خۆیان گرتوەو گەیشتوونە بە جێی مەبەست و توانیویانە ئەو داواكارییە بسەپێنن.
ڕۆژنامەكانی كوردستان تاكو ساڵی 1995 ئ, ەو ڕۆژەیان بە ڕۆژی ئەنفال نەناساندووە , با چاوێك بە چەپكێك ناونیشان و مانشێتی ڕۆژنامەكانی ئەوكاتانە بخشێنیین .
كوردستانی نوێ ژمارە660 ی بەرواری 14-4-1994 , لە مانشێتەكەیدا هاتووە (بەییانامەی م س ینك بە بۆنەی كۆچی دوایی هەڤاڵ ڕەسوڵ مەمەند) , ئیتحادی ژمارە 75 ی بەرواری 16-4-1994 یش هەمان بابەتە .
الاتحادی ژمارە 127 بەرواری 15-4-1995 لە مانشێتەكەی هاتووە , (امریكا قلقە علی حقوق الانسان خێوێا فی اقلیم الكردی بتركیا).
ڕۆژنامەی یەكگرتوو ژمارە 86 ی بەرواری 12-4- 1996 لە مانشێتەكەیدا هاتووە : (فرە زمانی و فرە ڕەگەزی نیشانەی گەورەیی خودان و دەبێ بپارێزرێن , ڕیسوا بێت سیاسەتی جینۆساید و قڕ كران).
كوردستانی نوێی ژمارە 66 ی بەرواری 14-4-1992 لە مانشێتەكەی هاتووە : (سەركەوتنێك لەگەڵ ڕژێم بەهای ئەو كاغەزەی نابێت كە لە سەری مۆر دەكرێت).
كوردستانی نوێ ژمارە 962 بەرواری 14-4-1995 مانشێتەكەی بریتی بوو لە : (لە ژێر ڕۆشنایی ڕاپۆرتەكەی ئەكیوسدا بڕیاربوو دوێنێ ئەنجومەنی ئاسایش پڕۆژەی فرۆشتنی بەشێك لە نەوتی عێراق پەسەند دەكات) (هەرچەندە لەم ژمارەیەدا بابەتی زۆر لەسەر ئەنفال لە لاپەڕەكانی ناوەوە بڵاو كراوەتەوە , لە ناویشیاندا بەیاننامەی ڕێكخراوی ئاوارەو ئەنفالەكان لەسەر 14-4 و چالاكیەكانی ڤیستیڤاڵی یەكەمی ئەنفالەكان)ی تێدایە .كوردستانی نوێ ژمارە 1262 ڕۆژی یەك شەممەی بەرواری 14-4-1996 لە مانشێتەكەیدا هاتووە(تەنها بە دادگاییكردنی ئەنفالچییەكان ڕوحی شەهیدانمان شاد دەبێت .
ئاڵای ئازادی ژمارە 68 ی بەرواری 11-4-1993 دا لە مانشێتەكەی ئەمەی خوارەوە هاتووە : بە سەرخستنی دەست پَشخەری pkk , بەرنامەی هاوبەش و هاوكاری سیاسی ,ئەركێكی نەتەوایەتییە .
بەڵام لە ئاڵای ئازادی ژمارە 166 ی بەرواری 16-4-1995 دا هاتووە (ئەنفال بەڵگەی خۆڕاگری میللەتەكەمان و دڕندەیی دوژمنانە).
لە بۆ پێشەوەی ژمارە 18 ی نیسانی 1995 (با یەكی ئایار بكەینە ڕۆژی بەرپاكردنی بزووتنەوەی شورایی جەماوەری بۆ كۆتایی هێنان بەشەڕ و برسێتی , هاوكات بابەتێكی بچوك لە سەرەوە نوسراوە بە ناوی (كارەساتی ئەنفال و وەحشییەتی ناسیۆنالیزم).
هەرچی ڕۆژنامەی برایەتی ژمارە 1920 بەرواری 14-4-1994 ە لە مانشێتەكەی هاتووە (هێژا مسعود بارزانی لە پرسەی خوالێخۆشبوو رسول مامەند ئامادە دەبێت) , هەرچەندە پەیامی برایەتی لەسەر كارەساتی ئەنفالە , بەڵام هیچ ئاماژەیەك بە بەرواری 14-4 وەك ڕۆژی ئەنفال نەكراوە . بەڵام لە ڕۆژنامەی ووڵاتی بەرواری 15-4-1996 ژمارە 151 دا هاتووە (یادی ئەنفالەكان هاندەرێكە بۆ سوور بوون لەسەر خەبات). هەرچی ڕۆژنامەی ڕێگای كوردستانی ژمارە 2 ی ساڵی 48 ی ساڵی 1992 هاتووە(پڕۆژەی بەڵگەنامەی بەرنامەی..) , هەرچی ژمارە 94ی بەرواری 12-4-1993 هاتووە (هەلومەرجی كوردستان وا دەخوازێ كە بە پەلە هەوڵی بەستنی كۆبونەوەی سەركردایەتی سیاسی بەرەی كوردستانی بدرێ) . هەرچی ڕێگای كوردستانی ژمارە 104 ی بەرواری 19-4-1994دا هاتووە (بە بۆنەی یادی شەشەمین ساڵڕۆژی شاڵاوی ئەنفالە بەدناوەكان پێویستە بایەخێكی زیاد بە 182000 ئەنفالكراوو كەس و كارەكانییان بدەین).
سەرباری ئەوەی بابەتی ڕێگامان لەسەر ئەنفالە . بەڵام ڕێگای كوردستانی ژمارە 152 ی بەرواری 11-4-1995 لە مانشێتەكەی هاتووە (14 ی نیسان ساڵگەردی ئەنفالە شوومەكان و ڕەمزی گەورەترین تاوانی سەدام دژ بە گەلەكەمان)(ڕۆژی 14 نیسان ڕۆژێكی هەرگیز لە یاد نەچووە لە بیرو هزری َڕۆڵەكانی گەلەكەمان . ئەم ڕۆژە هێمایەكە بۆ گەورەترین تاوان كە ڕژێمە شۆفینیستییەكەی سەدام دژ بە گەلەكەمان ئەنجامی دا). بەم جۆرە دەبینیین لە ساڵی 1994 ەوە لە مانگی نیسان باسی ئەنفال كراوە , بەڵام لە ساڵی 1995 ەوە جەخت لەسەر دیاریكردنی ئەم ڕۆژە بە ڕۆژی ئەنفال كراوەتەوە .
لە ساڵی 1994 دا لە ژێر درووشمی (دیاریكردنی چارەنووسی ئەنفالكراوەكان) كۆمیتەی باڵای یادكردنەوەی ڕۆژانی ئەنفال لە یادی 6 ومین ساڵەی كارەساتی ڕۆژانی ڕەشی ئەنفالە بەدناوەكانی بەعس . لە ڕۆژانی 14-15-4-1994 زنجیرە چالاكییەكی لە كەلار و سمود ئەنجامدا , لیژنەی سەرپەرشتی یادەكە لە لایەن مەڵبەندی كەركوكی ینك و هاوڕێیانی حشكع- كەركووك و یەكێتی هونەرمەندانی كوردستان سازدرا بوو (ك ن 18-4-1994 ژمارە 663).
لێرەدا پێویستە ئەوە ڕابگەیەنین لە ساڵانی 1995 و 1996 , بە داواكاری ئێمە لە ڕاگەیاندنەكان 14-4 وەك ڕۆژی ئەنفال ناسێنرا و چووە مانشێتەوە , پاش سەردانیكردنی هەر هەموویان .
لە دەڤەری گەرمیان بەرێزان تەها سولێمان و سەردار عەبدللە و دڵشاد تالەبانی و أەحمان خانی و گولاڵە عەزیز چالاكانە كاریان لەسەر دۆزی ئەنفال كرد.كاك سەردار عەبدللە پێی أاگەیاندم : بۆ سالی دواتر مەبەستی 1996 ە , كە بینیمان لە 14-4 لە هەولێر یادی ئەنفال بە بەرففراوانی كرایەوە , ئێمەش لەوە بە دواوە سور بوین لەسەر دیاریكردنی 14-4وەك أۆژی ئەنفال .
نابێت ئەوەش لە یاد بكەین لە ئایاری ساڵی 1994 شانۆگەری وەرزێكی شووم پێشكەشكرا كە بەڕێزان فەخرەدین گەرمیانی و خاڵە حەمرین و لالۆ ڕەنجە و كۆمەڵێك دڵسۆزی دیكە ڕۆڵیان تێیدا هەبوو , گوزارشتی لە تاوانی ئەنفال دەكرد , وەلێ بە ئامانجی دیاریكردنی 14-4 نەبوو بە ڕۆژی ئەنفال و لەو ڕۆژەشا نمایشنەكرا .
بانگەوازی ڤیستیڤالی یەكەمی ئەنفالەكان لە 12-3 بۆ ئەنجام دانی یەكەم ڤیستیڤال لە هەولێر بڵاو كرایەوە , كە لە 14-4 ڤیستیڤاڵەكە بۆ ماوەی یەك هەفتە لە هۆلی مدیا بەردەوام بوو,ئەم بەأێزانە أۆلیان لە ئامادە كردن و سەركەوتنی گێأا ((محمد ملا سدیق لالۆ أەنجدەر سەدرەدین خۆشناو-فاتیح شەیدا-كەریم غەفور " كەریمۆك" قادر نادر-فریاد هیرانی-ئاشتییە سور " دارا و پایزە" " ئەمڕۆ" , محەمەد مشیر -هاوار مستەفا-سۆزان مامە-بدرالدین سالح-نیهاد دزەیی-كەریم سەركەش-هەردی سەردەم دەشتی سەردەم فەلاح حەسەن عادیل قەشقە- -مامۆستا أەحیم-عوسمان عمر(عوسمانی خەتم) -أزگار مام بۆرە- مامۆستا فرهاد خالید-نهاد جامی تەحسین فایەق-ئاوارە خان-كەریم مەلا-مامۆستا كمال غەمبار- هونەرمەند محەمەد ئیسماعیل- پارێزەر دلێر محەمەد شەریف -سەلاح مەزن-ئەندازیار عەبدالأەحمان سدیق- ئازاد سلێمان و هاوكار و هێمن حەساری و شەفیق حاجی خدری و كنێر و شەوقی دارەتوو و جەماڵ شوشە و عەدنان كۆچەر و ........هتد .هەروەها بەأێزان أزگار شوانی و أزگار حەساری و فواد سدیق لە أێگای كوردستان و كاك ستران عبدللە و كاك دلشاد عبدللە و ئیسماعیل عەبدالكەریم لە كوردستانی نوێ و كاك غازی حەسەن و ئیدریس شەیداهۆ و كاك بێكەس حەمەد قادر لە ئاڵای ئازادی بەشداری كاریگەریان كرد لە ڕێگەی ڕۆژنامەكانیانەوە , بەوەی كاریگەریان لەسەر ڕۆژنامە و ڕاگەیاندنەكانیان دانا بۆ ئەوەی 14-4 وەكو ڕۆژی ئەنفال بناسن و گرنگی پێبدەن و مانشێتی لەسەر دابنێن .
بۆ سالی دواتر جگە لەو بەأێزانەی ناویان لە ڤیستیڤاڵی یەكەمدا هاتووە , بەأێزان سەرهەد تۆفیق شوان داودی غازی حەسەن- گرفتار كاكەیی- هەردوو مامۆستای هێژاو تێكۆشەر خالید دلێر و سەعید ناكام و محەمەد ساڵەیی و هەندرێن شەقڵاوەیی و پاڵەی خالید دلێر و هیوا ناسیح و ئەسكەندەر جەلال و فەرحان و خالید كاوێس و ئازاد و ,,,, هتد .ئەو ساڵە بە داواكاری ئێمەو بە هاوكاری بەأێز كاوە نادر پارت و أێكخراوە سیاسی و أۆشنبیرییەكان دەیان بەیاننامەیان لە 7-4 ەوە دەركرد بە بۆنەی 14-4 و ناساندنی وەك ڕۆژی ئەنفال , لەوە بە دواوە ئیتر 14-4 وەك أۆژی ئەنفال بو بە ئەمری واقیع .
ساڵی 1995 یەكەم بەیاننامە بە بۆنەی 14-4 ڕۆژی ئەنفال, ڕێكخراوی ئاوارەو ئەنفالەكانی كوردستان و دواتر دەزگای ناوەندی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی كوردستان دەریان كرد , هەرچەندە لە بەیاننامەكەی یەكگرتوودا هاتووە (ئێمە لە ئاوا ڕۆژێكدا كە یادی ئەو كارەساتە بێ دینی یە دەكەینەوە ,داوا لە هەموو دەزگاكانی ڕاگەیاندنمان دەكەین , كە وەك تاوانە جینۆسایدییەكانی سەدەكانی ناوەڕاست و , جەنگە جیهانییەكان و ,كارە بە كۆمەڵ كوژییەكانی ستالین و هیتلەر , لە قەڵەمی بدەن و ,گڵاوی نیازی ڕژێم لە بەكارهێنانی وشەی (ئەنفال)ڕسوا بكەن و , وشەو زاراوەیەكی بۆ بەكار بێنن كە ڕێسی پیلانی هەڵوەشێنێتەوە بەشێك لە بەیاننامەی مەكتەبی ڕاگەیاندن بە بۆنەی یادی كارەساتی بەناو ئەنفالەوە یەكگرتوو ژمارە 37) , دیارە ئەم هەوڵەش لە لایەكەوە دڵسۆزییە بۆ پرۆسەكە , لە لایەكی دیكەوە بەشێك بوو لە نەخشەكانی پارت و لایەنە ئیسلامییەكان بۆ سڕینەوەی وشەی ئەنفال , نە چەسپینی لە كۆمەڵگای كوردەواریدا , كە لەگەڵ بەها ئاینییەكاندا ناهاتەوە .
ساڵی 1996 بەهۆی سەركەوتن و دەنگدانەوەی ڤیستیڤاڵی یەكەمی ئەنفالەكان هەوڵەكان گەورەترەوە بوون , بە هەوڵ و كۆششی ڕێكخراوی ئاوارە و ئەنفالەكان لیژنەی سەرپەرشتی لە هەولێرو شەقڵاوە دروست كرا ,هەروەها داوا لە حزب و ڕێكخراوە سیاسی و جەماوەری و ڕۆشنبیرییەكان كوردستان كرا , بەیاننامە بەبۆنەی 14-4 دەربكەن و لافیتە لەو یادەدا هەڵواسن , تاكو شاری هەولێر سیمای ئازییەت باری بە خۆوە بگرێت , لە ساڵی 1996 لیژنەی كاری هاوبەشی حیزبە كوردستانیەكان لە 1-4 ەوە بەیاننامەی هاوبەشیان دەركرد لەسەر 14-4 و ناساندنی وەكو ڕۆژی ئەنفال , كە لە 7 حیزبی كوردستانی پێك هاتبوون , سەرباری ئەم لایەنانەی خوارەوە : بزوتنەوی موسڵمانانی كوردی فەیلی سەركردایەتی شۆڕگێڕ -حزبی اتحادی توركمانی--كۆمەڵەی جوێلۆجی كوردستان-یەكێتی مامۆستایانی كوردستان-یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان-ڕێكخراوی ئاوارەو ئەنفالەكانی كوردستان-حزبی سۆسیالستی كوردستان-یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان-دەستەیەك لە ڕابەرانی بزووتنەوەی كرێكاری-كۆمەڵەی ڕوناكبیری كۆمەڵایەتی گەرمەسێر . سەرباری ئەوەی دەیان پارت و ڕێكخراوی سیاسی لافیتەیان بە داواكاری ئێمە لەناو ڤیستیڤاڵەكەو شەقامەكانی هەولێر و بەردەم بنكەو بارەگاكانییان هەڵواسی , ئەو بایاننامانەش بە سوپاسەوە بە داواكاری ئێمە دەركراون .
لە بواری ڕاگەیاندندا ڕۆژنامەكانی ووڵات , ئاڵای ئازادی , یەكگرتوو , پاڵە مانشێتەكەیان لەسەر ئەنفال بوو ,ڕێگای كوردستانیش سەرتاپای بە ڕەش دەرچوو و مانشێتەكەشی لەسەر ئەنفال بوو .
ئەم بروسكەی پشتگیرییانەش گەیشتنە بەڕێوەبەرانی ڤیستیڤاڵەكە : (دەستەی ڕۆژنامە نووسانی ئازاد-حزبی الاتحادی توركمانی-مكتب سیاسیی-- تیپی شانۆی نیشتمان-مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكرتووی ئیسلامی كوردستان-حزب الاخاو توركمانی مكتب سیاسی-- بزاڤی خوێندكارو لاوانی كوردستان-سكرتارییەتی باڵا-- حیزبی ڕزگاری كوردستان-مەكتەبی سیاسی -مەڵبەندی ڕۆشنبیری میزۆپۆتامییا-یەكێتی پێشەنگانی كوردستان-كۆمەڵەی جەنگاوەرانی پێشەنگی كوردستان-كۆمەڵەی جیۆلۆجی كوردستان-یەكێتی بێكارانی كوردستان-كۆمەڵەی ئاوارەكانی كوردستان-ڕێكخراوی جیهانی بۆداكۆكی كردن لەمافی مرۆڤ(ئەمینداری گشتی)-بزوتنەوەی ڕۆشنبیرانی ئاشتیخواز-هەولێركۆمەڵەی نەتەوەیی كورد-مەڵبەندی چواركۆمیتەی ڕێكخستنی هەولێری حیزی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراقكۆمەڵەی فەرهەنگ و ئاوەدان كردنەوەی باڵەكەیاتییەكێتی ژنانی كوردستان-مەكتەبی سكرتاریەتئەنجومەنی پارێزەرانی كوردستانتیپی شانۆی ڕۆژی نوێبزووتنەوی دیموكراتی گەلی كوردستانكۆمەڵەی زیندانیە سیاسییەكانمەكتەبی تەنفیزی یەكێتی جوتیارانی كوردستانخوێندكارانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانكۆمیتەی پارێزگای هەولێری حیزبی شیوعی كوردستانكۆمەڵێك لە ڕۆشنبیرانی شاری هەولێركۆمیتەی تایبەتی مەكتەبی سیاسی ی ن كخوێندكارانی پەیمانگای هونەرە جوانەكانڕێكخراوی ئاوارەو ئەنفالەكانی كوردستانلەشكری 16 دەشتی هەولێر ینكتیپی شانۆی حەمرینكۆمەڵەی ئافرەتانی كوردستانڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە كوردستان (كوردستان ۆچ)ناوەندی هەولێری پارتی كاری سەربەخۆیی كوردستان ڕادیۆی ڕێگای كوردستانڕێكخراوی تێكۆشانی ڕەنجدەرانی كوردستانڕێكخراوی ڕەوتی بەلشەفیكیەكێتی گشتی قوتابییانی كوردستان).
ئەم لایەنانەی سەرەوە ناویان هاتووە , زۆربەشیان بە هەڵواسینی لافیتە لە دەرەوەی هۆڵی ڤیستیڤاڵ بەشدارییان كرد , شاری هەولێر تا ئەوكاتە هیچ بۆنەیەكی وای تێدا نەكرابوو , ئەوەندە لافیتەی تێدا هەڵبواسرێت بە درێژایی چەندین كم بەملاو ئەولای هۆڵی میدیایا , سیمای ئازییەت باری گشتی بەخشی .
ئەم لایەنانەی خوارەوەش تەنها لافیتەیان لە ڤیستیڤاڵەكەدا هەبوو : (بیرۆی پارتی كاری سەربەخۆیی كوردستان- یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان- ڕۆژنامەی ووڵات-ڕۆژنامەی شمس وەتەن-حیزبی شیوعی عێراق-پارتی كرێكارانی كوردستان-لیژنەی پارێزگای كەركوكی حیزبی شیوعی كوردستان-یەكێتی ئافرەتانی زەحمەتكێشان-لقی هەولێری حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان-كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان-ڕادیۆی نیشتمان-حیزبی شیوعی كوردستان مەكتەبی سیاسی-كۆمەڵەی ڕوناكبیری كۆمەڵایەتی كەركووك- كۆمەڵەی ڕوناكبیری و كۆمەڵایەتی گەرمەسێر مەكتەبی مافی مرۆڤی ی ن ك-یەكگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان) , هەروەها ئەم هونەرمەندانەش بە تابلۆ بەشدارییان كرد لە پیشانگای كورد قڕان : (جوهەر محەمەد خدر-دارا محەمەد عەلی-دلێر محەمەد شەریفسلێمان شاكرسەربەست عومەرسۆران-جعفر محمد غریب-جماڵ مشیر-عبداڵلە سەراج-فیسەڵ عوسمان-كامران ڕزگار فقێ عبداڵلە-ئازاد ئەنوەر-گرفتار كاكەیی)(چارەنووس ژمارە 2 حوزەیرانی 1996) *.
دیارە ئاماژەم بە زۆر ناو دا , كەسانی تێدا بوو وەك بەدرەدین حەمەساڵەح و كاك نیهاد دزەیی و سەرهە تۆفیق كە زۆر ماندوو بوون , كەسانی دیكەش بەشدارییەكی ڕەمزییان كرد , پشتیوانییەكی مەعنەوی بوون بۆ یاداوەرییەكە .
هەرچەندە ڤیستیڤاڵی دووەم یاساغكرا و ڕێگە لە ئەنجامدانی گیردرا لە شاری هەولێر , وەلێ كە مەممنوع كرا زیاتر مەرغوب بوو , گرنگ ئەوەیە پەیامەكانی چەسپی و لە كۆتاییدا ڕۆژێك دیاریكرا بە ڕۆژی ئەنفالكراوەكانمان , لەو ڕۆژەدا خەم و داواكارییەكانمان یەك دەخەین , بە چاو بۆ ئازیزانمان دەگرێین , بە بیر ڕێگایەك دەدۆزینەوە بۆ بە یاساییكردن بە مێژووكردنی , بە دەست و دەنگێكی بەرزیش ئازایانە دەڵێین سەرجەم تاوانكاران بێجیاوازی بۆ بەردەم دادگا , پەیامەكانی 14-4 لە بەجینۆساید ناسینی ئەنفال و بە دادگایی گەیاندنی تاوانباران و باشتر كردنی باری ژیانی قوربانیان هەر دەگاتە بەر .

هاوكات چالاكیەكانی ڤیستیڤاڵی یەك و دوو بە سكانەر وەك خۆی بڵاو دەكەینەوە .
** دامەزرێنەر و سكرتێری پێشووی ڕێكخراوی ئاوارەو ئەنفالەكانی كوردستان.





یەكەم كۆبونەوە بۆ سازدانی یەكەم ڤیستیڤاڵی ئەنفال






 





رۆژنامەی ڕزگاری ژمارە 39-4-5-1997 نوسینی شەهید ملازم چەتۆ(كامەران محەمەد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە