زەنگی ترسناک ... دادگایی حوسنی موبارەک

Thursday, 04/08/2011, 12:00

1594 بینراوە


ئەوە زەنگێکی ترسناکە ڕووبەڕووی سەرکردە و سەرۆکە دیکتاتۆر و کورسی پەرست و دز و جەلاد ومرۆڤ کوژەکان دەبێتەوە . ئەوانەی لەسەر شانی میللەت دەژین بەبێ گویدانە پڕەنسیپەکانی ئازادی مرۆڤ . دوا ڕۆژیان ئەوەیە و هیچ ڕێگاچارەیەکی تریان بۆ نی یە . میللەت وازناهێنیت لە تێکۆشاندا ، ئەگەر بیت و کاتی بۆ ڕەخسا بە هاوار و بە خۆپیشاندان ئەو زاڵمانە دەخاتە ناو قەفەسی دادگا و جلی زیندانیان لەبەر دەکات . ئەو دادگایە زەنگێکە بۆ دەسەڵاتدارانی کورد . دەبێت ئەو ڕۆژە بهێننە بەرچاویان ، کە گەل ڕادەپەڕێت و داوا لەسەر گەندەڵسسز و دزەکان تۆمار دەکات ، یان بکوژان ڕاپیچی بەردەم دادوەر دەکات و تاوان بار دەستنیشان دەکات . شۆڕشی ٢٥/١/٢٠١١ لە میسر کە روخانی دەسەڵاتی محەمەد حوسنی موبارەک لیکەوتەوە ، ئەمڕۆکە ئەو سەرۆکەی هێنایە بەردەم دادگا . تاوانی هەرچی بێت ، سەروەری دادگا نێشان دەدات کە لە وڵاتی میسر پەیڕەو دەکرێت . ئەوەش جێگای خۆشحاڵی هەموو کەسێکە، بۆ ئەوەی کەس لەسەرووی یاسا خۆی نەبینێت . سەرۆکی گەورەترین وڵاتی عارەبی و بە قەولی میژوونووسان پاڵەوانی جەنگی ٧٣ و ئەفسەرە ئازاکە . ئەمڕۆکە لەبەر دزینی سەرمایەی وڵات و کوشتنی چەند کەسانێک خرایە ناو هۆڵی دادگا . میسر نیشانی دا کە لە حوسنی موبارەک گەورەترە و دەتوانیت جارەکی تر بەبێ حوسنی موبارەک بکەویتەوە سەر قاچ .
کورتەیەک دەربارەی محمد حسنی مبارک
لە ٤/٥/١٩٢٨ لە [کفر المێیلحه] لەدایک بووە . لە ساڵی ١٩٤٨ بەکالوریوسی لە زانستی سەربازی وەرگرتووە . ساڵی ١٩٥٠ زانستی ئاسمانی لەبەشی فڕۆکەوانی تەواوکرد . ساڵی ١٩٦٤ بووە سەرۆکی بەشێک لە بنکەی سەربازی خوارووی قاهیره . پاشان چووە یەکێتی سۆڤیەت و لە ئەکادیمیای سەربازی دەستی بە خوێندن و مەشق کردن کرد . ساڵی ١٩٧٢ بووە جێگری وەزیری بەرگری میسر . لە جەنگی تشرین ١٩٧٣ بەشداری کرد . ساڵی ١٩٧٥ ئەنوەرسادات سەرۆکی میسر کردی یە جێگری خۆی پاشان ساڵی ١٩٧٨ بووە جێگری سەرۆکی پارتی نیشتمانی دیموکراتی [الحزب الوگنی الدیمقراگی] . ساڵی ١٩٨١ پاش کوشتنی ئەنوەر سادات بووە سەرۆک کۆماری میسر و پاشان بووە سەرۆکی پارتی نیستمانی دیموکراتی . لە هەڵبژاردنەکانی ساڵانی ١٩٨٧ و ١٩٩٣ و ١٩٩٩ و ٢٠٠٥ هەڵبژێردرایەوە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری میسر . رۆژی ٢٥/١/٢٠١١ خەڵکی میسر دژی دەسەڵاتی حوسنی موبارەک ڕاپەڕین و خۆپیشاندانیان دەست پێکرد . ڕۆژی ١١ی شوباتی ٢٠١١ ڕژێمی حوسنی موبارەک روخا و پاشان گۆستراوە بۆ [شەرم الشیخ] و ئەمڕۆکەش لەبەدەم دادگای میسر دادگایی کرا و خرایە ناو قەفەس . هاوسەری حوسنی موبارەک ناوی سۆزان موبارەک [سۆزان ێالح پابت]ە . لە ٢٨/٢/١٩٤١ لە باوکێکی میسری [د.ێالح پابت] و دایکێکی برین پێچ [ممرچه]ی ویلزی[بەریتانیا] کە ناوی [لیلی مای بالمز]ە لەدایک بووە . حوسنی و سۆزان دوو کوڕیان هەیە بەناوی جەمال و عەلا ، ئەوانەش وا لەتەک باوکیان لە قەفەسی دادگا دادگایی دەکرێن .

فەهد گردەوانی 3/8/2011ستۆکهۆڵم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە