((كەو ئەو كەوەیە بەرامبەر كەو دەنگى بێت)) ڕوونكردنەوەیەكى پێویست،

Monday, 01/06/2009, 12:00

9912 بینراوە


ئەگەرچى بەپێویستم نەدەزانى ئەم ڕوونكردنەوەیەش بنوسم، بەڵام هەموو ئەو ئیمەیل و تەلەفۆنانەى ڕۆژانە پەیوەندیم پێوەدەكەن، ناچاربووم ئەم ڕوونكردنەوەیە بنوسم و بۆجارى سێیەمە لەیەكێك لەسایتەكانى ئینتەرنێت، (شیلان)ناوێك چەندبابەتێكى بێبنەما لەسەر من دەنوسێت. و بەسەدان شتى دوور لەڕەوشتى مرۆڤى من لەكەدار دەكات، بەڵام لەهیچ یەكێك لەنوسینەكانى تەنیا بەڵگەیەك نیە بۆ ئەوەى خوێنەر باوەڕى پێبكات، بەڵام من تێناگەم كەئەم (شیلان) ناوە بۆچى بۆتە بوكەڵەى دەستى كەسانێك كەخۆشى نازانێت چ چارەنوسێك چاوەڕوانى دەكات، لێ مخابن هەندێ لەهاوكارانم نامەیان بۆ ئیمەیلەكەى ئەو ناردووە، بەداخەوە بەقسەى سووك و ناشیرین وەڵامى داونەتەوە، من لێرەوە داواى لێبوردن لەهەرهەموویان دەكەم، كەبەهۆى بەرگرى كردن لەمن ئەم كەسە قسەى ناشیرینى پێووتونە، جارێكى تر هەموو خوێنەران و هاوڕێ و هاوكارانى خۆم دڵنیادەكەمەوە. كەئەو تۆمەتانە دوورن لەڕەوشت و ئەخلاقى من بۆیە ئەگەر هەرلەئێستاوە تاسەدەیەكى تر شت بنوسێت من چیتر وەڵامى نادەمەوە،
چونكە هەركەسێك هەواڵ و دیمانەكانى من بخوێنێتەوە باش دەزانێت كەئەم جۆرە كارانە لەمن ناوەشێنەوە،جارێكى تر دەیڵێمەوە كورد گوتەنى "كەو ئەو كەوەیە بەرامبەر كەو دەنگى بێت" لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستیم بۆ هەموو لایەك.

[email protected]
07501093375


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە