مێژووی مەهاباد -بەشی سێهەم‏

Thursday, 02/05/2013, 12:00

1733 بینراوە







" مەلا مستەفا بارزانی دەگەڕێتەوە "

هەتا ساڵی ، ١٩٤٣ ز، مەلا مستەفا ژیانی ئاسایی خۆی لە رێگای ئەو بڕە پارەیەی کە لەماوەی مانەوەی لە شاری سولێمانی دەدرا بەوی دەیتوانی ژیان تێپەڕ کا ، پاشان ناچار بوو زێڕو زیوەری هاوسەرەکەی بفرۆشێ لە کاتێکدا سەر چاوەی بژیوی بەدەستەوە نەمابوو بیری لە هەڵاتن کردەوە . مەلا مستەفا ئەو فکرەی لە هاوینی ساڵی " ١٩٤٣ ز" بە ئەنجام گەیاند ، بە پێخواسی هاتە ناو خاکی ئێران و پاشان خاکی عێراق و،١٢٠ مایلی، باکوری رۆژهەڵات و گەڕایەوە بارزان ،لە گەڵ گەڕانەوە بە وڵات بە زوویی سرنجی لایەنگرانی بۆ لای خۆی راکێشا .سەرۆک عەشیرەکانی دراوسێ وپیاوانی حوکومەتی عێراق کە خوازیاری گەڕانەوەی وی بون ، کەسانی دیکەش کە ئەندامی جوڵانەوەی ناسیونالیستی کوردی باکور و تاقمێک کار بەدەستی نیزامی ولێهاتو کە خۆیان ئامادە دەکرد لە گەڵ دەسەڵاتی ناوەندی بجەنگن .
مەلا مستەفا تەنیا کەسێک بوو کە خاوەنی کەسایەتی بەرز بوو، نیگایەکی بەماناو روخسارێکی هۆشمەندانەی هەبوو ،خاوەندارییەتی لە خۆونەترسییەکی زێدەی پێوە دیار بوو ،هەر چەند لە ناو حوجرەی مەلایان زانیاری وەگرتبو بەڵام توانیبوی تایبەت مەندی لە بواری سیاسیو نیزامی بە دەست بێنێ ، هەر چەند سەر هیشک بوو بەڵام لایەنی کەمو کوڕی فکری خۆی لە ڕێگای کەسانی شارەزا و ژیر پڕ دەکردەوە، ببونە جێگای سرنجی مەلا مستەفا .هەر ئەو کارەش ببو بە بەشداری کردنی خوێندکارانی زانکۆکان تێکەڵاو بونیان بە جوڵانەوەی شۆڕشی ناسیونالیستی کورد .
مەلا مستەفا بە جێگای ئەوەی داخوازیەکان وەربگرێ، رێنمونی دەکردن کە لە پەڕتوکەکانیان جودا نەبنەوە هەر لەو رێگایەش بوو کە حورمەتی قازی موحەممەدی دەگرت .
تایبەت مەندییەکانی نیگەتیوی " نەرێنی " ئەوانە بون : خۆ ویستی ، هەل پەرەستی ، کورت بینی ، سەرەڕۆیی ، یەکدەندەگی ،لە خوو خدەی خراپی کەسایەتی ئاڵۆزی وی بون کەسانێک کە ئەویان دەناسی ،بیرو ڕای جیاوازی بۆ هاوکارو دەورو بەری دروست کردبو .
مەلا مستەفا ، کاتی گەڕانەوە بۆ بارزان هیزەکانیکە کۆ کردبونەوە چەکداری کردن و هێرشیان کردە بنکەکانی نیزامی دەوڵەتی ودامو دەزگای پۆلیس ،هاو کات پەیوەندی هەبوو لە گەڵ سەفارەتی بریتانیا و جار جار وتووێژی لە گەڵ دەکردن .بە نەهێنی کەسانێکی دەنارد هەتا لە عەشیرەکان ئەندام وەربگرێ و ئەو کەسانەی لە لە ئەڕتەشی عێڕاق دا بون لە کاتی خۆیدا لایان بەرێ هێزی نیزامی کە بۆ ئارام کردنەوەی کوردوستان هاتبون دوچاری شکستی مەزن هاتن ، هەتا کۆتایی ساڵی ،١٩٤٣ ز ،لە بواری نیزامیدا گەیشتە توانایەکی مەزن کە بە هیچ شێوەیەک هێزی بچوکی دەوڵەتی توانای بەرەنگاربونەوەیان نەمابوو ، لەوە کاتە دا دەسەڵاتی تازەی عێراق بە سەر پەرەستی " نوری سەعید " خۆی بۆ وتووێژ ئامادە کرد ، وەزیری راوێژ کاری نوێ لە کارو باری کورداندا " ماجید مستەفا " مرۆوێکی " ٤٥ ساڵی " کە دوای شەڕ لە سولێمانی وێڕای شێخ مەحمود لەسەر کار لابرابو ،وەکو کوردێکی لایەنگری هێمنی وئارامی وناسیونالیست مابوو وێنەی کار بەدەستێکی عێڕاقی ئەرکی پێ سپێردرا روو لە باکوری عێڕاق بکا .بە قەبوڵ کردنی بەشێکی زۆر لە خواستەکانی مەلا مستەفا یارمەتی بە هێور کردنەوەی بارو دۆخکە بدا لە کوردوستان .
ئەو کارەی وی گومانێکی مەترسیداری خستە سەر کار بەدەستانی بەغدا کە مل بۆ داخوازییەکانی کوردان نەوی بکەن .بەو شێوەیە وتووێژی دۆستانەی ماجید مستەفا لە گەڵ مەلا مستەفا هانی دان کە بەهاوکاری کوردە ناسیونالیستەکان داخوازییەکانیان پەرە پێبدەن ،لەلایەکی دیکەشەوە سەرۆک وەزیر نوری سەعید پێی باش بوو داخوازییەکان بە پێی توانا ئەنجام بدرێن بەڵام زۆرینەی هاوکارە عەڕەبەکانی کە زانیان یەکێتی خاکی عێراق لە مەترسیدایە دەبێ لە پشتیوانی خۆیان پشگەز ببنەوە . (وەرگێڕ : ئەوە هەمان سیاسەتی سەر دەمیشە لە عێراق) دەسەڵات رووخا وتەنیا توانی وەزارەتێک پێک بێنێ کە باس لە سەر داخوازییەکانی کورد بکا ، بەڵام قەت باس لەسەرخواستی سەرەکی کورد نەکرا . مەلا مستەفا پەیوەندی خۆی نەپچڕاند لە گەڵ بەغدا لە لایەکی دیکەشەوە هێرشی خۆی بۆ سەر بارەگاکانی دەوڵەتی هەر بەر دەوام دەکرد .
لە ماوەی دوورو درێژدا بە هۆی لادان لە یاسا لە لایەن مەلامستەفاوە ،پەیوەندیەکی باشو زیرەکانە لە نێوان بەغداو کوردان لە رێگای چەند کەسێک ئەفسەری کورد بە هۆی بونی خاڵی هاو بەشی زمان وفەرهەنگ پێک هات کە مایەی خۆش حاڵی بوون ، لەوانە بوو پەیوەندیباش لە دەسەڵاتی ناوەندیدا چێ بێ . یەکەم کەس " سەرگورد عێزەت عەبدولعەزیز " خەڵکی عیمادییە بوو کە کاتی خۆی ئاژانی تایبەتی کەڕی شا بوو هەر وەها کاتی خۆی حەولی دابوو کە پەیوەندی دۆستانە ی نێوان ،عەڕەب و کورد ،و بریتانیا پتەو تر بکا . کەسێکی دیکەش بە ناوی "سەرهەنگ دوو ئەمین ڕەواندوزی "بوو کە لە سەرتای ساڵی "١٩٤٤ ز "جێگری پارێزگای رەواندوز بوو کە لە لایەن حوکومەتەوە پەیوەندی رەسمی لە گەڵ مەلا مستەفا دا هەبووە .نەفەری سێهەم ،" عەبدولعەزیز گەیلانی " بووە کە لە رابوردوداوەکی کوڕی شێخعەبدوللا ئەفەندی " رێبەری ئایینی و مرۆوێکی لێهاتوی رۆژهەڵاتی کوردوستان جێگای حورمەتی تایبەت بووە .هەڵسەنگاندنی ئەو بارو دۆخە کە خوێنی کوردەکانی باشور هەڵچونێکی زیاتری لە ئاوەکانی بەغدا دا هەبووە تا ماوەیەک روون نەبووە کە تەواوی چالاکییەکانی پەیوەندیدار بە حیزبی هیوا کە ئەو ئەفسەرانەی ئەندامی بوون نەبووە . هەر بۆیە بۆ خاوەن هێزە عێراقیەکان ئاشکرا بوو لە کاتی سەردەمی سەرۆک وەزیریی "نوری سەعید " بە پێی راپرسی دەگەڵ ماجید مستەفا دا چوار ئەفسەری دیکە بۆ پەیوەندی کردن لە ناوچەی بارزان دیاری کران .
ئەو چوار ئەفسەرە لەسانی ناسیونالیست بوون و ناسیاو ،لە وەگەڕ خستنی کۆمەڵەی ،ژێ ،کافدا ، لە مهاباد دەریان هەبووە ." سەروان میرحاج ،لەزاخۆ ، مستەفا خۆشناو ، لە کۆی سەنجەق ، سەروان مەجید عەلی ، و سەروان فوواد عارف (وەزیری دەسەڵات لە ساڵی ١٩٦١ ز) لەشاری سولێمانی . وتووێژ لە رێگای ئەو ئەفسەرانە دوا جار لە ساڵی " ١٩٤٤ ز) هەلی ئازاد کردنی شێخ مەحمود و گەڕانەوەی بۆ بارزان رەخساند ،وەە بە هۆی ئەوەی دووبارە وەک رێبەرێکی ئایینی ئەرکی خۆی بە جێ بگەیەنێ بەڵام لە راستیدا کۆنترٶڵی سەرەکیو کاریگەر لەبواری سیاسیو نزامیدا لە ژێر رکێفی بە توانای مەلا مستەفادا بووە .

سەر چاوە : مێژووی مهاباد / س،م ،سەمەدی
و: جەعفەر کەریمی / سەرکەوت کەریمی
ئۆپساڵا / سۆئێد / ١٦/ ١٢/ ٢٠١٢




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە