پەكەكە چەك دانانێت

Monday, 25/03/2013, 12:00

1473 بینراوە




ئاپۆ دەرگایەكى دیكەى بەڕووى ئاشتیدا كردەوە، ئەمەناكاتە ئەوەى كە بەپەكەكەى ووتبێت چەك دابنەن، ئەوەى دەڵێت باتفەنگەكان بێدەنگ بن، مەبەستى بەس كلاشینكۆفەكانى گەریلا نیە، مەبەستى بێدەنگى تۆپ و تانك و فڕۆكەكانى توركیاشە، ئەوە خێرە یەك لاى مەسەلەكە دەبینین و بەس، پەكەكە لە ساڵى 1984 وە كە چووەتە چیا بۆ ئەوە نەچووەتا بە كوت و پڕێ چەك دابنات، بۆ ئەوە چووە، زمانى كوردى ئازاد بێت ، باكورى كوردستان هەناسەى ئازادانە بدات،سنورى كوردستان دیارى بكرێت، رێژەى 10% بۆ هەڵبژاردن بكرێتە 5% ئازادى سیاسى و راگەیاندن لەكوردستان هەبێت.
نە ئاپۆ ووتى چەك دابنەن ، نە پەكەكە چەك دادەنێن ئێوە سەیرى مەرجەكانى پەكەكەش بكەن، ئەو چەكانەى پەكەكە شەڕى دیموكراتى توركیاو ئازادى كوردیان پێكراوە، داشبنرێن رۆژێ دادەنرێن هەموو خەونەكە هاتبێتە دى، رۆژێ ئەو دەستورە گۆڕابێت و ماڵەكە یانەبێت یان هى هەمووان بێت، ئاخر خێرە ئێمە هێشتا لە توركیا گیرۆدەى دەستورى 1927ى ئەتاتورك بین.
ئەو چەكانە كەرامەتى نەتەوەیەكن ئەو كاتە دادەنرێن كە دەرگاى ئەو مۆزەخانەیەى تیاى دادەنرێن پەیكەرو وێنەى هەموو شەهیدەكانى پەكەكەى تیا بێت و دەرگاى مۆزەخانەكەش بۆ یەكەمجار سەرۆكى زیندانى كراوى ئیمرالى بیكاتەوە،ئەو دەم چەكەكان لە هەمان مۆزەخانە دادەنرێن، نەك ئەوەى ئێستا هەندێ كەس لە خۆڕا قسەدەكەن.
چەكەكانى پەكەكە چەكى ئەو میللەتەن كەبەر لەچەند ساڵێك زمانى زمانئاسایان لێقەدەغە كرابوو، ئەوە پرۆسەى جینۆسایدى زمان بوو، كە پەكەكە هات بە گژیدا چوەوە، ئیتر بەتەنێ هەر پەكەكەو كوڕەكانى چیا خاوەنى ئەو چەكانە نین ئیتر هەموو میللەتى كورد خاوەنى ئەو چەكانەن، ئەو چەكانە نە خیانەتیان پێوە كراوە، نە تاڵان و دزى نە هیچ نەتەوەو گەلێكیان پێ سەركوتكراوە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە