موستەشارى مالیكى بۆ كاروبارى كوردستان ...شتى واتان بیستووە

Saturday, 16/04/2011, 12:00

1317 بینراوە


دوینى 15 ى ئەبرل ، بەرێز سەرنووسەرى گوڤارى لڤین ئەحمەد میرە ، لە سەراى ئازادى لە سلێمانى قسەیەك پێشكێشى جەماورى خۆپێشاندەرى كوردستان كرد ، ئومێدێكى زور بە خۆپێشاندەراندا ، بەلام مەبەستم ئەوە نى یە ، میرە گوتى دەسەلاتێك كەس و كارى ئەنفالكراوەكان بداتە بەر شەق ئەبى چى چاوەروانى لێ بكەى ؟من حەز دەكەم بە میرە بلێم ، برام هەر چى بلێى ئەوە لە دەسەلاتى كوردى دەكەین ، هەر دوینى مانشیتێك لە كەنالى (الحرە) بە بەرچاوم كەوت ، مانشێتوكە دەلێ (عادل بەروارى موستەشارى سەرۆك وەزیران بۆ كاروبارى هەرێمى كوردستان داوا لە سەروكە عەرەبەكان و ئمیندارى گشتى كومكارى عەرەب دەكات كۆى نە دەنە داخوازیەكەى ولاتانى كەنداو سەبارەت لوتكەى عەرەبى) . برایان دەزانن ئەو عادل بەروارى یە كێ یە كە بەیڤى خۆى ئاراستەى سەروكە عەرەبەكان دەكات ؟ ئەوە یەكێك لە سەرۆكە كانى عەشیرەتى بەروارى یە لە پارێزگاى دهوك ، وەختى خۆ (ئامر فەوجى خەفیفە) بۆ كە پێان دەوترا موستەشار واتە لە زەمانى ێدامیش هەر موستەشار بۆ ، ئەوە گرنگ نى یە ، گرنگ ئەوەیە ئەم كەسە ئەنفالجى یە ، بشكدار بووە لە ئەنفالكردنى كوردستان و لە دادگاى عیراقیدا فەرمان گرتنى بۆ دەرجووە لە گەل موستشارەكانى تر ، لە هەمووان گرنگتر ئەم موستشارەى مالیكى نە خویندەوارە ، شەشى سەرەتاییش تەواو نە كردووە وەك خەلكى دهوك هەموو دەزانن ، بەلام دەسەلاتى كوردى جونكە مللەتى كورد بە مێش و موریش نازانیت ، ئەم كەسە دواى راپەرین بە ئامیر فەوجى میلیشیا دانا دواتر كردویانە ئەندامى پەرلەمانى عیراق ، ئیستاش موستەشارى مالیكى یە بۆ كارو بارى كوردستان ، ئایا ئەمە گالتە كردن نى یە بە مللەتێكى ئەنفالكراو ، ئایا ئەم دەسەلاتە داگیر كەر نى یە ؟ئایا حەقمان نى یە پسیار بكەین ، كێن ئەوانەى پێشمەركە دیرینەكان ئیهانە دەكەن ؟
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە