هه‌ڵبژاردن ئه‌و ڕێگا‌یه‌ی له ‌ئازادیمان دورده‌خاته‌وه‌

Monday, 08/02/2010, 12:00

1527 بینراوە


ده‌نگ ده‌ده‌ین تا ڕۆشنایمان ڕونبێته‌وه‌ ، له‌پێناوتام ئه‌ی ئێراق (کوردستانی نوێ)

کوردستانپۆست ، جیاواز له‌هه‌موو مێدیا کوردییه‌کان، ڕاپرسییه‌کی زۆر گرنگی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی داگرتووه‌. پرسیار له‌سه‌ر ده‌نگدان ده‌کات (ده‌نگدان، واته‌ ئێراقی بوونی کورد) ده‌کرێ ئێمه‌ زۆر به‌ڕوونتر و به‌ به‌رپرسیارییانه‌‌ له‌و ڕاپرسیه‌ بڕوانین و خوێندنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌مان بۆی هه‌بێت، ئێراق ئه‌و مه‌مله‌که‌ته‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌‌، که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک پێکهاته‌ی زۆر سه‌یر دوور له‌ویستی خویان پێکه‌وه‌ لکێنراون وه‌ک، نه‌ته‌وه ‌و قه‌بیله‌و دین تێکه‌ڵ کراوه‌. مێژووی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته‌ تژییه‌ له‌تراژدیا و ڕووداوی سه‌یرو خوێناویی، که ‌مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت زه‌مینێکه‌ لێوا و لێو له‌ خوێن وله ‌زیندان . ڕه‌نگه‌ هه‌ر ئه‌و لکاندنه‌ هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و هه‌موو ڕووداوانه‌ بێت به ‌مێژوه‌ ئاڵۆزه، ‌که‌ هێشتا ته‌مه‌نی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته‌ 100 ساڵی په‌ڕنه‌کردۆته‌وه‌، به‌ڵام ڕووداوه‌کانی له‌قه‌واره‌ی ته‌مه‌نی زیاتره .
له‌ ئێراکدا یه‌ک دانه‌ ملیۆن هه‌تیو هه‌یه‌ . بێکاری له‌و مه‌مله‌که‌ته‌دا %56 خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی. ئێراک دابه‌ش بووه‌ به‌سه‌ر دوو کۆمه‌ڵدا، زۆرلێکراو زۆردار، ده‌سه‌ڵاتدار و بێده‌سه‌ڵات، هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند، گه‌نده‌ڵیی له‌هه‌موو جێگه‌یه‌ک وه‌ک مۆرانه‌ داویه‌تی له‌ جه‌سته‌ی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته‌. تیرۆر و ده‌ست نه‌پاراستنی له‌ ڕشتنی خوێن، بۆته‌ که‌ڵچه‌رێک ده‌شێ ئێراقی پێ بناسرێته‌وه‌ . ڕه‌نگی ڕه‌ش و لافیته‌ی ڕه‌ش و ته‌رمی ڕه‌شی سه‌ر پیکابه‌کان بۆته‌ به‌شێک له‌ وێنه‌ تۆقێنه‌ره‌کانی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته‌.
ته‌قینه‌وه‌ و دزی و به‌دڕه‌وشتی ڕه‌وشێکی مافیاییه‌ له‌هه‌موو جێگاکان ده‌بینرێت . له‌شفرۆشی ئافره‌تان مه‌مله‌که‌تێکیان له‌شه‌هوه‌ت دروست کردووه‌ . ژنکوژی و خۆکوژی و فرۆشتی منداڵ به‌شێکی ڕۆژنامه‌کانیان داگیر کردوه‌ . بانگی مزگه‌وته‌کان و له‌خۆدانی شیعه‌کان له‌ڕۆژه‌کانی عاشوره‌دا ، هه‌موو کونج و کۆڵانێکی ته‌نیوه‌ته‌وه‌ به‌ شیمالی ئێراقیشه‌وه‌ . مزگه‌وته‌ سه‌وزه‌کان ، پشتێنه‌ی دینامێت و ڕیش و ئه‌نگوستیله‌ی نقێم زل و ماچ و موچی ناوده‌می ئیمامه‌کان ، دیمه‌نێکی هێنده‌ ناشرینه‌ پیاو قێزی لێ ده‌کاته‌وه‌ که‌چی ناویان لێناوه‌ دیموکراسیی‌. ئه‌مه‌ چ سوکایه‌تییه‌که‌ به ‌بنه‌ماکانی دیموکراسی ده‌کرێت .
به‌عسییه‌کان بنبڕکران ، به‌عسییه‌کان هاتنه‌وه‌ ، به‌عسییه‌کان کۆبوونه‌وه‌ ، به‌عسییه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی کوده‌تا ده‌که‌ن ، به‌عسی سه‌دامی ڕه‌زایان گرانه‌ و . به‌عسییه‌کانی تر جوان و به‌خێر بێن بۆ شیمال ، با له‌وێ کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ساز بکه‌ن ،لای برا خنجیلانه‌کانیان ، که‌چی له‌دوای ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عسیش گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی وا ڕووی نه‌داوه‌، که ‌شایسته‌ی تێڕامان بێت، بگره‌ ئایدۆلۆژیای به‌عس له‌ناو تاکی ئێراکییکاندا وا ڕه‌گی داکوتاوه‌ سانایی ڕیشه‌کێش ناکرێت . بۆیه‌ کورد هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کرد چوو خۆی کرده‌ ناو ئه‌و گێژاوه‌وه‌ که‌ ئیستا ده‌رچوونی زۆر ئاسان نییه‌ . به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌رچێت چاکتره‌ له‌ سبه‌ینێ . کورد میلله‌تێکه‌ هه‌رگیز وانه‌ له‌ مێژوو فێرنه‌بووه‌ . له‌وه‌ ده‌چێ زیهنی کورد وه‌ک زیهنی ماسی بێت له‌چرکه‌ ساته‌کاندا ڕووداوه‌کانی بیر ده‌چێته‌وه‌ . وه‌ک ماسی هه‌موو جارێک بۆ نه‌وس خۆی بکاته‌وه‌ به‌قولاپه‌که‌وه‌ ڕاوچییه‌که‌ش له‌به‌ر زه‌بوونی هه‌موو جارێک به لمۆزی زامداره‌وه‌ هه‌ڵی داته‌وه‌ ناو ئاوه‌که‌ ، ده‌شێ کورد وه‌ک ده‌ڵێن سه‌ری نه‌یه‌شێت و به‌زۆر ی زۆرداری بی پێچێت .
کێشه‌ی دینی و تایه‌فی و نه‌ته‌وایه‌تی سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و کورد ئه‌و یاری زانه‌ حه‌کیمه‌ و لێزانه‌ نییه‌ که‌ له‌ناو ئه‌و هه‌موو گێژاوه‌دا قوتار بێت . چونکه‌ 19 ساڵه‌ کار له‌سه‌ر تێکشکاندنی که‌سایه‌تی کورد ده‌کرێت له باشوردا ،19 ساڵه‌ کورد له‌و به‌شه‌دا بۆ ته‌ که‌سێک که‌ لیپاو لیپ بوه‌ له‌ ڕوداو . له‌شه‌ڕی ناو خۆ ، له‌لاشه‌ی سوتاو، له‌گه‌نجی پۆلیس و حیمایه‌ی شه‌وه‌ سوره‌کان، له‌بێ هیوای ، له‌بێکاری، له‌خانه‌نشینی، له‌زه‌وی وه‌رگر ، له‌خه‌ونی ووڵات جێ هێشتن ، له‌غه‌رق بوون له‌ناو ده‌ریا ، له‌ سکاڵا تۆمار کردن له‌سه‌ر یه‌ک ، له‌گوێ گرتن له‌ فیشاڵی سیاسێکان ،له‌ گوێ گرتن له‌ئاوازی ناحه‌زی بێگانه ‌، له‌زه‌نگی مۆبایل ، له‌سه‌یری زنجره‌ی فلیمی پوچی تورکی و عه‌ره‌بی ،
له‌خیتابی عه‌ره‌بی سه‌رانی کورد ، له‌بڕینی قردێله‌ی پڕۆژه‌ درۆ و وه‌همێکان، له‌و هه‌موو په‌یمانه‌ی که‌ له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌یده‌ن ، له‌وه‌ستانی ئه‌و هه‌موو ده‌قیقه‌یه‌ی بۆ شه‌هید و کوژراوه‌کان ده‌وه‌ستن ، له‌تێکه‌ڵ کردنی جاش و پیشمه‌رگه‌ ، شۆڕشگێڕ و فایل دار ، ئه‌نفالی مه‌ر بۆ سه‌رکرده‌ نه‌خۆشه‌کان ، وشکه‌ ساڵی ،دزینی سه‌روه‌ت و سامان، نه‌وتی قاچاغ، ئۆتۆمۆبێلی علوج ، که‌سی علوج ، ڕۆژنامه‌ی ڕووزه‌رد ، ته‌سکێی حیزبی ، یادی شه‌هیده‌کان له‌کاتی پێویستی و ڕیکلامدا ، ڕه‌شکردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کان ، ڕیزی نه‌وت و به‌نزین و بایه‌عی شه‌کو چا ، دابه‌شکردنی ماکسی ژنانه‌ و قابله‌مه‌ی تیڤاڵ بۆ‌پڕوپاگه‌نده‌ی هه ڵبژاردن، خۆراکی به‌سه‌ر چوو ، دروستکردنی لیژنه‌ بۆ هه‌موو شت، ده‌سته‌ی نه‌زاکه‌ت بۆپرسینه‌وه‌ی سامان.
چۆڵکرنی گونده‌کان ، باڵه‌خانه‌ی به‌رز ، کردنی شاره‌کان به‌دوبه‌ی ، داگیرکردنی سه‌یرانگاکان ، که‌ژاوه‌ی ڕۆشتنی به‌ر پرسه‌کان به‌شه‌قامه‌کاندا ، په‌رله‌مانی خه‌وتو ، په‌رله‌مانی پشو درێژ ، دروسبونی ئۆپۆزسیۆن ،ڕه‌خنه‌ به‌زمانی گوڵ ، هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕابردووی یه‌ک ،ترسی شه‌ڕێکی تری ناو خۆ ، فڕاندنی ڕۆژنامه‌ نوسان ، هه‌گبه‌ی هه‌موو تاکێکی کورد پڕ بوه‌ له‌م هه‌موو شته‌ . ده‌شێ شتگه‌لی زۆرتر مابێ که‌ باسمان نه‌ کردبێ . هه‌ر بۆیه لێره‌دا خاڵێک داده‌ نێین و ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن باسه‌که‌مان درێژه‌ پێ بده‌ین ،که گه‌لی کورد له‌سه‌ر دوو ڕیاندایه‌ ده‌کرێ ڕێگه‌یه‌کی هه‌ڵبژێرێت که‌ قوتار بێت
له‌و بوختان و تاوانه‌ی، که‌ ناوی ئێراقه، وه‌ک مۆرانه‌ له‌ لاشه‌ی گه‌له‌که‌مان ئاڵاوه‌ . ده‌مانه‌وێ بیری هه‌موو که‌سی بخه‌ینه‌وه‌ هیچ هێزێک و ده‌وڵه‌تێ به‌کوردی نه‌وتوه‌ تۆ واز له‌نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی خۆت بێنه‌، ئه‌وانه‌ی شۆڕشیان به‌رپاکرد، که‌ شۆڕشیش نه‌بوو، به‌ڵکو یاخییبوون بوو، که‌چی پاش ئه‌و هه‌موو قوربانی و خوێنڕشتنه‌ ده‌ڵێن دروستبونی ده‌وڵه‌تی کوردیش خه‌ونی شاعیرێکه‌ که‌ خه‌ون به‌جوان و ئازادێوه‌ ببینی ده‌ڵێن (کۆیله‌کان بۆیه‌ ده‌خه‌ون تاخه‌و به‌ئازادێوه‌ ببینن ، لێ ئێـه‌ ده‌بێ کۆیله‌کان له‌خه‌و هه‌ستێنین و باسی ئازادیان بۆ بکه‌ین).
ماوێتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە