به‌ هاوکاری ئاسایشی پارتی، دەزگای میت مەجید ئیبراهیمی تیرۆر کردووە


"بەڵێن ئەدەم گەر ئێمەسەرۆكایەتى بەدەست بهێنین رۆژى شەهید بونى سۆران مامەحەمە ئەكەینە رۆژى ئازادى قەڵەم". د.كەمال میراودەلى كاندید بۆ پۆستى

Thursday, 07.23.2009, 12:00

547 بینراوە


"رێكەوتنى ستراتیجى نێوان یەكێتى و پارتى رێگرە لەئاشكراكردنى بكوژانى سۆرانى رۆژنامەنووس،بۆیە من خەون بە هەڵوەشاندنەوەى ئەو رێكەوتنەوە ئەبینم" ئەحمەد میرە.
"تێرۆركردنى سۆرانى رۆژنامە نووس لیژنەیەكى ئیغتیالاتى حیزبێكى كوردى لەپشتە" . ئەحمەد میرە.
"ئێمە كۆڵنادەین لەخوێنى سۆران " دایكى سۆران.

ئامادەكرنى راپۆرتە هەواڵ : ئاكۆ خەلیل زادە

21/7/2009 لەمەراسیمى یەكەمین ساڵ رۆژى تێرۆركردنى رۆژنامەنوس سۆران مامەحەمە لەگۆرەپانى ئازادى سەراى سلێمانى د.كەمال میراودەلى كاندید بۆ پۆستى سەرۆكى هەرێم لەبەرامبەر خانەوادەى رۆژنامەنوس سۆران مامەحەمە بەڵێنیدا ئەگەر لەم َ هەڵبژاردنانەدا پۆستى سەرۆكى هەرێم بەدەست رۆژى تێرۆركردنى سۆران ئەكاتە رۆژى ئازادى قەڵەم.

رۆژنامە نووس سۆران مامەحەمە ئەندامى دەستەى نوسەرانى گۆڤارى لڤین پارساڵ لەرۆژى 21-7-2008 بەدەستى چەند چەكدارێكى نەناسراو لەبەردەم ماڵەكى خۆى لەشارى كەركوك تێرۆركرا.
دوێنێ21 -7- 2009 بەئامادە بونى خانەوادەى سۆرانى رۆژنامەنوس و ژمارەیەك لە رۆژنامەنوس و نوسەر و هاوڵاتیانبەئامادەبوونى مەراسیمى ئیدانەكردن و ساڵ یادى تێرۆركردنى سۆرانى مامە حەمە بەرێپێوانێك لە باخچەى نالییەوە بۆ گۆرەپانى ئازادى سەراى بەرێوە چوو.
بە خۆێندنەوەى وتارو بەیاننامە و شیعر لەلایەن چەند نوسەرو رۆژنامەنوس و كەسایەتیەكەوە، تێرۆركردنى رۆژنامەنوس سۆران مامەحەمە ئیدانەكراو داواى هەرچى زوترى ئاشكراكردن و دۆزینەوەى بكوژانى سۆران كرا.
ئەحمەد میرە سەرنوسەرى گۆڤارى لڤین دەزگاكانى ئاسایش و پۆلیسى یەكێتى و پارتى لەشارى كەركوك بەتاوان بارزانى لە تێرۆركردنى سۆران وتى "تێرۆركردنى سۆرانى رۆژنامە نووس لیژنەیەكى ئیغتیالاتى حیزبێكى كوردى لەپشتە" .
ئەحمەد میرە باسى لەوەكرد كە پەیوەندیەكى تەواو هەیە لەنێوان هەوڵى تێرۆركردنى من و تێرۆركردنى سۆران،بەمەش دۆزینەوە و ئاشكراكردنى بكوژان كارێكى ئاسانە گەر دەسەلات داران بیانەوێت،چونكە ئەوكەسانەى كە چەند مانگ لەمەو بەر هەڵى تێرۆركردنى منییاندا ئێستا لەزینداندانى ژێردەسەڵاتى یەكێتى دان و دادگاى ئەكرێن،بەڵام رێكەوتنى ستراتیجى نێوان یەكێتى و پارتى رێگرە لەئاشكراكردنى بكوژانى سۆرانى رۆژنامەنووس،بۆیە من خەون بە هەڵوەشاندنەوەى ئەو رێكەوتنەوە ئەبینم.

كەمال میراودەلى وتى " دواى 18 ساڵ دەسەڵات ویستى لەرێى تێرۆركردنى رۆژنامە نوسێكەوە و بەشێوەیەكى ترسنۆكانە و لەبەردەمە ماڵى خۆیان رەورەوەى ئازادى دەربرین بۆدواوە بگەرێنێتەوە" .
میراودەلى ئاماژەى بەوەدا كە دەسەڵات تائێستا یەك هەنگاوى نەناوە بۆ ئەوەى تاوان باران ئاشكرا بكرێن و سزابدرێن وە بەڵێنى دا كە هەر لەهەفتەى یەكەمى دەسەڵاتیەوە كەیسى تێرۆركردنى سۆران بكەنەوە و وتى " تاوەكو تاوان باران سزانەدرێن ئێمە لەم كارە خۆشنابین".
وەلەبەڵێنێكى تریدا وتى" بەیاساى رۆژنامەگەریدا ئەچینەوە.ئەبێت رۆژنامەگەرى ئازادبێت،لاى من ئازادى دەربرین هیچ سنورێكى نیە" لەكۆتاى قسەكانیدا كەمال میراودەلى كاندید بۆ پۆستى سەرۆكى هەرێم هیواى خواست تا لەئایندەدا خەڵاتى سۆران مامەحەمە بكەنە خەڵاتى ئازادى رۆژنامەگەرى لەكوردستان.
.

هەر لەومەراسیمەدا ئەحمەد میرە ئاماژەى بەوەدا كە لەهەوڵى ئەوەدان تا لەرێگەى پەرلەمانى ئەوروپاو ئەمنستیەوە فشارێكى زۆر لەسەر حكومەتى هەرێم دروست بكەن بۆ ئاشكراكردنى بكوژانى سۆران.
لەوەڵامى پرسیارێكدا كە: لەكلتێكدا كە مەسعود بارزانى لە بانگەشەى هەڵبژاردندا باس لە دەوڵەتى قانون و سەروەرى یاسا ئەكات ئایا تاچەند لەهەوڵى ئاشكراكردنى بكوژانى سۆرانەوەبوون ئەحەمد میرە وتى " قسەكانى سەرۆكى هەرێم بەس قسەى سەركاغەزە و قسەى كردارى نیە،ئەگەر ئەو بەجدى بێت ئەتوانێت لەماوەى شەورۆژێكدا بكوژانى سۆران ئاشكرا بكات.
شازادە حسێنى دایكى سۆران كەجلى رەشى پۆشى بوو لەناو ئاپۆرەى ئەوخەڵكەدا كەبۆ ساڵیادى تێرۆركردنى سۆرانى رۆژنامەنووس هاتبونەگۆرەپانى ئازادى سەرا لەسلێمانى بەچاوى پر لەگریانەوە وتى" بكوژان فێڵیان لە سۆران كردو وەك میوان دایان لەدەرگاو لەبەردەم ماڵەكەى خۆماندا شەهیدیان كرد".
دایكى سۆران وتى " من دووكورى ترم شەهیدە بەڵام هیچ بەرپرسێك تائێستا نەهاتوە لەكوشتنى سۆران پرسێك بكات و هیچ هەڵوێستێكیان بەرامبەر كوشتنى سۆران نەبووە،تەنها هاورێكانى و رۆژنامەنوسەكان هەوڵى ئاشكراكردنى بكوژەكانیان داوە" .
" نەیەكێتى و نەپارتى هیچ هەڵوێستێكیان نەبوە!،بنەماڵەكەمان خاوەن 16 شەهیدین هێشتا پشتمان لە یەكێتى نەكردوە ،بەس ئەگەر هیچمان بۆنەكەن بۆ ئاشكرا كردنى سۆران ئەوا عەشیرەت جەبارە هەموومان ئەرۆین بۆلاى لیستى گۆران" ئەمە دواین وتەى دایكى رۆژنامەنوسە تێرۆركراوەكەبوو.

[email protected]





(دەنگدراوە: 0)