كورتەى نهێنى كوشتنى (على بۆسكانى و .........ى شێخ رەزا)

Sunday, 21/06/2009, 12:00

3398 بینراوە


عەلى بۆسكانى ئەو فریشتەیەى دۆستى خزمەتگوزارى وئاوەدانكردنەوەبوو.........ى شێخ ڕەزا ئەو پێشمەرگە قارەمانەى بەعسى هێنابووە لەرزین
ساڵى 1993 پاش ئەوەى لەدەزگاى زانیاریەوە .........یان راسپاردبوو , ... هاتە لام و وتى :
حزب كارێكیان پێڕاسپاردووم , حەزم لێینیە ئەنجامى بدەم , بەڵام ئەنجامى بدەم و نەدەم نهێنیەكى ترسناكەو لاى من دركێندراوە ودەبێت حزب هەر بمكوژێت لەسەر ئەو نهێنیە , زۆر بە خەمۆكیەوە تەماشاى كردم و وتى پێیان وتووم على بۆسكانى بكوژم , من حەزناكەم ئەمە بكەم بەڵام ئەم نهێنیە منیشى لەناو برد, من لام سەیر نەبوو حزب بكەوێتە كوشتنى خەڵكى سڤیل و دڵسۆز و خۆشەویستى ناو نەتەوەكەى ,چونكە من جلال تالەبانیم باش ئەناسى ئەو هەركەسێكى خۆشویستى خەڵكى بە دوژمن و مونافسى خۆى دەزانى زوو پلانى كوشتنى بۆ دادەنا , بەراستى دڵنیا نیم لەوەى كە ......... عەلى بۆسكانى كوشت یان نا ,چونكە ......... ئەم كارەى بەلاوە زوڵم و خۆى وتەنى وەك كوشتنى فریشتەیەك وابوو بەلایەوە , بەهەر حاڵ ئەو بوو یان نا بۆ من ڕوون نەبوو , بەڵام زۆر ڕوون و ئاشكرا بوو بۆم كە بەفەرمانى راستەوخۆى جەلال تالەبانى و جێ بەجێ كردنى دەزگاى زانیارى عەلى بۆسكانى كوژرا , دواتر .........ى شێخ ڕەزاش لەلایەن دەزگاوە بەفەرمانى مام جەلال كوژرا لە چەق چەق كە بارەگاكەى لەوێ بوو , ئامر بەتالیۆن بوو , ئەو رۆژەى تەرمى بارزانیان هێنایەوە على فتاحى براى عمر فتاح لەناو حەوشەى مزگەوتى گەورەى سلێمانیدا بە چرپە و بە ماوەى 5 دەقە وت وێژى زارەكى نێوانیان فەرمانى كوشتنى .........ى شێخ رەزاى لە مام جەلال وەرگرتوو چەند ڕۆژێك پاش ئەوە كوشتنى .........یش لەلایەن دەزگاوە جێ بەجێ كرا .
.........ى شیخ رەزا لە پێشمەرگە ئازاو مەفرزە سەرەتاییەكانى ى ن ك بوو .
هەموو گیانى شوێن پارچە وفیشەكى پارتیزانى بوو.
ئەو خەباتى بۆ كورد و كوردایەتى دەكرد .
كاتێك نەبەزى خولەى جگەر چووە لاى پارتى ......... خۆشحاڵ بوو , ئەم خۆشحاڵیەى ......... هۆیەكى تر بوو بۆ هەوڵدانى جەلال تالەبانى كە بیكوژێت بەڵام كارێكى پێ ئەنجام بدات و پاشان بیكوژێت .
ئەو ڕۆژەى ... كوژرا بكوژى ... بەو دەمانچەوە گیرا كە .........ى پێكوژرا لە لایەن پۆلیسى موكافەحەى ئەوكاتەوە و هەمان ڕۆژ بە سەیارەیەكى مەكتەب سیاسی ى ن ك لە موكافەحەوە بردیان و پاشان ئازاد كرا .
ئەو بكوژە ناوى كە.... بوو ,تا سەرەتاى سالى 2000 كە.... سیقە پێكراوترین كەسى كۆسرەت بوو .
ئەوانەن ئەو شەمشەمە كوێرانەى تاریكى كە دژى قارەمان و دۆست و دڵسۆزى كورد وكوردستانن .

*پێشمەرگەیەكى دێرینى ى ن ك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە