تاڵەبانی رێگەی داوه بە لەتبوونی یەکێتی !

Wednesday, 09/01/2013, 12:00

1726 بینراوە







به شێوەیەکی گشتی میدیا کوردییەکان خەریکی چەواشە کردنی میلله تن، دەیانەوێت بە خەڵک بڵێن تاڵەبانی خاوەن کالیزمایەکی تایبه ت بوو، که له هیچ کەسێکی سیاسەتمەدار، ڕۆشەنبیرو سەرکردەیەکی سیاسیی بەدی ناکرێ لەسه ر ئاستی ناوچەکه، بەغداد، هه رێم و تا دەگات بە نیو خودی یەکێتی. ئەمە بۆتە هۆکارێکی گرنگ کە ناتوانرێت شوێنی پڕ بکرێتەوە. بەبێ تاڵەبانی تەکەتولاتی نێو یه کێتی کۆنترۆل ناکرێ، ئەو حزبه سه نگ و قورسایی جارانی له ده ستدەدا لە هەرێم، ئەگەری ئەوە هەیە کە بەرەو لەتبوون بچێ و توشی شکەست بێت!

ئیمرۆ ئەو بارودۆخە ناهەموارەی کە یەکێتی روبەروی ده بێت له ئه نجامی ئەوەدا نییه که تاڵەبانی  له پۆزشنەکەی نەماوه. گومان نییە ئەو کۆسپ و ته گەرانەی کە ئیمرۆ بۆ یەکێتی هاتۆته پێش له نێوان شەو رۆژێکدا یان دوای نەخۆشبوونی تاڵەبانی سەریان هەڵنەداوه، بەڵکو ئه م بارودۆخه ناهەموارەی یەکێتی، ئەنجامی هەڵەکان و سیاسەتە چەوتەکان، نەهجی ناشیاوی تاڵەبانی بوو کە پەیڕەو دەکرا بە درێژای ماوەی کە لە دەسەڵاتدا بوو وەک سکرتێری گشتی ئەو حزبه. بۆ سەلماندنی ئەو بۆچوونە، چه ند ڕاستییەک هەیە کە  پێویستە پەنجەی بۆ درێژ بکرێت: 
 
١)هێنانی خه ڵکی نه شیاو بۆ مه کته بی سیاسی و سه رکردایه تی یه کێتی و پشتیوانی لێکردنیان لە لایه ن سکرتێری گشتی، که ئه مه بۆ زامن کردنی وەلائی موتله ق بۆ خودی تاڵه بانی خۆی، بۆ پاراستنی ژماره ی ده نگی پێویست له کاتی هه ڵبژاردنه کان بۆ پاراستنی پۆزشنی خۆی. هێنانه پێشەوەی ئەو جۆرە کەسانە کە جێگەی متمانەی خۆی بن و ملکه چی هه مو بریاره کانی بن. بۆ ئەو مەبە سته ش بە پارە و سامانی یەکێتی هەموویانی کڕیبوو. ئه مه هه نگاوی به گه نده ڵکردنی که وادیره کان بوو له سه ر ئاستی سه رکردایه تی و مراندنی هه ستی نیشتمانی و نه ته وی لە ناخیاندا و که م کردنەوە له گرنگیه تی کارکردن بۆ مه سه له ڕه واکان.

٢)تێکه لاوکردنی کاری حزبی و سه رمایه گوزاری له ناو یه کێتیدا،(به بزنسکردنی یه کێتی وەکو کۆمپانیایەک)، ئارستەکردنی  ئه ندامانی سه رکردایه تی و مه کته بی سیاسیی بەو ئاراستەیە، لە سەر ئاستی حزب و تاک، گەی بە رادەیەک زۆربه ی ئه ندامانی مه کته بی سیاسیی و سەرکردایه تی که وتنه بەکارهێنانی دەسەڵاتی خۆیان بۆ کۆ کردنەوەی پاره و به هێز کردنی سه رمایەیان. کۆنترۆلکردنی بازار ، پرۆژه ئابوورییه کان، ده ست بەسەرداگرتنی بیرە نەوتەکان،عه قارات  تاپۆکردنی زۆربه ی بەرزایەکان و ئه و ئەرزانەی که شوێنی ستراتیژاییان هه یه له لایه ن خۆیان و که سوکاریان. له ئه نجامدا زۆربه ی ئه وه ی له سه رکردایەتی و مه کته بی سیاسیی یه کێتی بوو له جایاتی ئه وه ی ببێ به سیاسەتمەدارێکی لێهاتوو بوو به سه رماییەدارێکی لێهاتوو.

٣) لێپرسراوه ده سه ڵاتداره کانی ناو یه کێتی بۆ بوونیان به سه رمایەدار،بێ گومان پێویستیان به دروست کردنی ئه ڵقه ی نەپچراو هه بوو له نێوان خۆیان، قاعیده ی حزبەکەو میلله ت، بۆ ئەوەی به ئاسانی ده ستییان له بازاره کان و بازرگانیەتی کردن گیربێت، بەم جۆره هه ر لێپرسراوێک له جیاتی دروست کردنی شانەی حزبی شانەی بازرگانیه تی دروستکرد بوو له شێوه ی هەیکەلی هەرەمی حزبی له سه ر بیناغەی پاراستنی بەرژەوەندییە مادییه کان له سه ره وه بۆ خواره وه. لە ئەنجامدا له بری دروستکردنی هەیکەلی هەرەمی حزبی، هەیکەلی هەرەمی بزنس دروستکرا. 

٤) هێنانی ماڵه خه زورانی، مندالەکانی دەستنیشان کردنیان بۆ پله و پایەی به رز له سه ر ئاستی حکومەت، هه رێم و یه کێتی. دەزگای دارای، میدیا، هەوڵگری، ئاسایشی یەکێتی خستە ژێر دەسەڵاتی هێرۆ. ئەمانه هه نگاوی به بنه ماڵه کردنی یه کێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو. 
 
٥) دوای قۆناغی شاخ، پەراوێزخستنی زۆربه ی که وادیری ناوه ند، رێگه خۆشکردن و پڕکردنه وەی بۆشاییەکان به سەرۆک جاش، مه له فدار و چاوپۆشین لەو تاوانانەی که ئه نجامیان دابو بەرامبەر بە میللەتەکەمان. هێنانەوەی هه ندێ کەسایەتی له دەرەوەی وڵات که زه مانی رژێمی رابرد و له به غداوه سه فە ریان کردبوو و زەمالەی خوێندنیان پێبەخشرابوو بۆ وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا لە لایەن رژیمی سه دام .ئەو کەسانه به درێژای خه باتی شاخ و کیمیاباران له هیچ شوێنی دیارنه بوون.

٦) هاندانی تەکەتولەکانی نێو سەرکردیەتی یەکێتی  دژ به یه کتر بۆ مانه وه ی خۆی. ملنەدانە بەر بۆ دۆزینەوەی چارەسەری زانستییانه بۆ ناکۆکییەکانی نێو یه کێتی و به هه ند هه ڵنەگرتنی بیرو دیدی جیا لە سەر ئاستی سەرکردایەتی و قاعیدەی ئەو حزبە. له ئه نجامدا بوو به هۆی لەتبوونی یەکێتی و جیابونەوەی نه وشێروانڤو دامەزراندنی بزوتنه وه ی گٶڕان که به پلەی یەکەم کارێگەری هه بوو له سه ر سه نگ و قه واره ی یه کێتی نیشتمانی.

٧) بەحزبیکردنی داموده زگا ئیدارییه کان، چاو پۆشین له گه نده ڵییەکان و کاره نایاساییەکانی که ئەنجامدرا له ژێر سێبەری یه کێتیی نیشتمانی کوردستان. 

٨) تەنازول کردن بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، به جێهێشتنی هه رێم له پێناو بوون به سەڕۆک کۆماری عیراق، کۆبونه وه، رێککروتنی دوە قۆڵی له گه ڵ بارزانی، لەدرئەنجامدا به کردار یه کێتی نیشتمانی خسته ژێر ڕکێفی پارتی، ئه م دۆخه بواری هەڵخست بۆ هه ندێ ئه ندامانی یه کێتی، له ئاست سەرکرداییەتی و مه کتەبی سیاسیی زیاتر له پارتی نزیک ببن. هەروها هەندێکیشیان هه وڵبده ن بۆ به دەستهێنانی پۆزشنی سەڕۆککۆمار، بۆ ئه م مه به سته ش هه مان نه هجی تاڵه بانی بگرنه به ر بۆ به دەستهێنانی ره زامه ندی پارتی دیموکراتی کوردستان. 

٩) ئه م خاڵانه ی سه ره وه بوو بەهۆی دورستبوونی فه راغی سیاسیی، بوون به هه وێنی گه شه کردنی ناره زایتییەکان نێو یه کێتی و میلله ت، له ئەنجامدا بوو به هۆی گەشه کردن و له دایکبوونی ئۆپۆزسیۆنی تر جگه له بزوتنەوەی گٶڕان له ناوچه کانی ژێر دەسەڵاتی یه کێتی.

لە درئەنجامدا دەردەکەوێت کە ئەگەری لەتبوونی یەکێتی نیشتمانی و دابەشبونی نییە، ئەگەرهەشبێت ئەوە لە  ئەنجامی ئه و تۆیەیە کە تاڵەبانی چاندبووی بۆ یەکێتی نیشتمانی له ساڵانی رابردوودا که کاتێک له دەسەڵات بوو و رێگە خۆشکەری بوو.  



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە